کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كێ بودجە دزەكانى دەرچواندەوە ؟

Monday, 22/03/2010, 12:00


ئەمە ئەو پرسیارەیەكەكەس وەڵامەكەى نازانێ بۆ ئەبێت ئەو میللەتە جارێكى تر دەنگیان دابێتەوە بەو بودجە دزانەى ماوەى چەندین ساڵە بە ئاشكراو بە نهێنى بودجەى ئەم ووڵاتە ئەدزن ؟ لەوەو پێش كەسمان ئاگادارى ئەو دزییە گەورەیە نەبوین كە سەرانى مافیاى كوردى و حیزب و كۆمپانیا كانیان و سەرانیان حەپەلوشى داهاتى ئێمەیان ئەكرد, هەندێك كەس ئەیانزانى بەڵام ئەوانەى ئەیانزانى كەم بون و كەسیش بە قسەى نەدەكردن , بەڵام لەگەڵ دەركەوتنى بزوتنەوەى گۆڕان و ووتنى ڕاستیەكان و ئاشكرا بونى ئەو دزییە گەورەیە و زیاتر لە دانیشتێنێكى پێش هەڵبژاردنى ئەم جارەدا ئەو دزییە گەورانە ئاشكرا بوون و ئەو كاتەشى كە پەرلەمانتارەكانى لیستى گۆڕان بە كوتانى مێزەكانیان ناڕەزایى هەموو خەڵكیان گەیاندە گوێى دەسەڵاتداران كە خەڵك قبوڵى ئەو دزییە گەورانە ناكات كە لە ڕێگەى دەیان پرۆژەى وەهمیەوە ئەیانویست دزییەكانیان بكەن , پێداگرى ئەو پەرلەمانتارانە ى لیستى گۆڕان كە نەیان هێشت ئەوە تێ پەڕێت , ئینجا ئەرسەلانە دزەكەى جێگرى سەرۆكى پەرلەمان ووتى فرسەتە تا ئەوان لێرە نین تێى پەڕێنین , ویستیان فرسەت بهێنێن و تێى پەڕێنن , بەڵام ئەرسەلان فرسەت بۆى نەكرا و سەرى نەگرت , هەموو لەو بڕوایەدا بوین جارێكى تر كەس ئامادە نەبێت پەنجە بۆ ئەو دزانە مۆر بكات و نوكى قەڵەمەكەى پیس نەكات بە دەنگدان بەو دزانە بەڵام بە داخەوە وا دەرنەچوو جارێكى تریش خەڵك ئەو دزانەى پەنا دایەوەو هانى دان زیاتر پارووى دەمى مناڵەكانیان بدزن و گوێش نەدەنێ چونكە میللەت پشت و پەناتانە مەبەستم تەنها ئەوانەیە دەنگیان داوە بە بودجە دزەكان , لە هیچ شوێنێكى ئەم جیهانەدا نەبوە حكومەتێك , سەرۆك و سەركردەیەك , پەرلەمانێك دزیت لێ بكات و نانى دەمى مناَڵەكانت بدزێ كەچى بێت و جارێكى تر ئەم دزانە بهێنیتەوە سەر تەختەى شانۆو پێیان بڵێیت قوربان ئەو پارەیە بە ئێمە حەرام بێت و هەر بۆئێوە باشە , ئێمە ڕاستگۆ نین لەگەڵ خۆشماندا , هەست بە لێپرسراوێتى ناكەین بەرامبەر بەو ووڵاتەكەمان , ئەگەر دەسەڵات پشتگیرى نەبێت قەت ناتوانێ دزى بكات , من دەڵێم ئەمانە باش ئێمە دەناسن , باش هەڵیان سەنگاندوین بۆیە سەربارى دزى , خیانەت و جاشایەتى كەچى هەر دەنگیان پێ دەدەین و دەیانكەینە كەڵەگا بە سەر خۆمانەوە , با فرسەتە تا ئەوان لێرە نین تێى پەڕێنین كە قسەى دكتۆر ئەرسەلانى فرسەت خواز بوو بۆتێپەڕاندنى ئەو بودجە پڕ پرۆژە وەهمی و دزیە خەیاڵیە بەس بوو بۆ ئەوەى خەڵك جارێكى تر بە دەنگەكانیان شەرعیەت نەدەن بە دزیەكانى سەرانى مافیاى كوردى كەچى وا دەرنەچوو , جارێكى تر ئەو دزانە شەرعیەتیان لە میللەتەوە وەرگرت بۆ درێژە دان بە دزییەكانیان , با هەموو ئەوانەى دەنگیان داوە بەو دزانە باش بزانن , مادام بە دەنگەكانیان ئەو دزانەیان كردەوە بە كەڵەگا ئەوانەش شەریكە دزى ئەوانەن كە ئەیانەوێت بەبەر چاوى هەموومانەوە فرسەت وەربگرن و یاریەكە تێ پەڕێنن , كوا شتى وا ؟ بێجگە لەم كوردستانە و لەم میللەتى كورد ە زیاتر لە كوێ شتى وا ڕووى داوە , حكومەت و حیزب و پەرلەمانێك بە ئاشكرا دزیت لێ بكەن كەچى لە باتى میللەت سزایان بدات , كەچى دەنگیان ئەدەنەوە و دوبارە پێیان دەڵێینەوە وەرن تا ئێمە بمێنین ئێوەش بدزن و ئێمەش دەست خۆشیتان لێ دەكەین , ئێمە میللەتێكین بۆ خیانەتەكەى مەسعود كە لە 31ى ئابدا كردى كردى قسەمان نەكرد دڵنیا بن بۆ ئەمەش قسە ناكەین , ئێمە ئەو میللەتەین كە جارێكى تر بودجە دزەكانمان دەرچواندەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە