گۆڤارى بەڵگە بۆ كۆكرایەوە لە بازاڕ ؟
Sunday, 20/12/2009, 12:00
جەلالیەكان بۆ تۆزێ دڵدانەوەى خۆیان و ئەو كەسانەى كە تا ئێستاش بڕوایان پێ دەكەن , هەندێ نوسەرى قەڵەم سۆزانى و قەڵەم فرۆشى وەكو ستران و جەمال عبداللە و زەردەشت حەمە ساڵحى هێنایە پێشەوەو پارەیەكى زۆرى خستنە بەردەست و لە ڕێگاى دەزگاى زانیاریشەوە بە پێى بەرنامە كەوتنە هۆنینەوەى درۆ و دەلە سەى بێ بناغە بۆ لیستى گۆڕان و كادرەكانى ئەو لیستە , بەڵام هەرزوو درۆ و دەلەسەكانیان ئاشكرادەبێت و ڕیسوا دەبن ,دوایى دەركەوتنى گۆڕان وكۆبونەوەى خەڵكانێكى زۆر لەو بزوتنەوە جەماوەرییە و دۆڕاندنەكەیان ئیتر جەلالیەكان كەسێكى وەكو جەمال عبدالللەیان كردە خاوەنى گۆڤارێك بەناوى بەڵگە و بە چاپێكى باش مانگى دوو ژمارەیان بۆ بڵاو ئەكردەوە , هەموو ئیشى ئەم گۆڤارەش ئەوەیە كە ئەوەى درۆیە بڵاوى بكەنەوە ئەمەش تەنها بۆ تێك دانى ڕایى خەڵكە و بەشێكە لەو جەنگە دەرونیەى كە ئەم جەلالیانە لە ڕێگەى دەزگاى زانیاریەوە ئەیكات , بەرامبەر بە خەڵك , دوا درۆشیان ئەوەبوو كە ژمارە 15ى گۆڤارى بەڵگە دا لە سەر بەرگەكەى وێنەى خۆپیشاندانەكانى كەلار بڵاو كراوەتەوە و یەكێك لەو كەسانەى لەوێنەكەدا دیارە بەردئەگرێتە خۆپیشاندەران كە ئێستا ئەندام مەڵبەندى یەكێتیە لە مەڵبەندى كەلار , بەڵام جەمال واى نوسیوە كە ئەو كەسەى لە وینەكەدا دیارە مەجید ساڵحى نوسەرو هەڵسوڕاوى گۆڕانە ,بەڵام دوایى بڵاو بونەوەى گۆڤارەكە هەرزوو دەركەوت كە ئەو وێنەیە كەسێكە هەتا ئێستاش ئەندام مەڵبەندە لە مەڵبەندى كەلار و هیچ كاتێك پەیوەندى بە گۆڕانەوە نەبوە , ئەو كەسە مەجید ساڵح نیە ,چونكە خاوەنى وێنەكە ئێستا زیندوە و ماوە , هەموو خەڵكى بەشەرەفى گەرمیان و كەلار ئەزانن ئەو وێنەیە كێیە ؟ بۆیە ئێستا كەوتونەتە كۆكردنەوەى ئەو گۆڤارە چونكە ئەو ئەندام مەڵبەندە هەڕەشەى شكات كردن ئەكات لە جەمال عبداللەى لەوانەشە توشى كێشەى بكات و ئەو ئەندام مەڵبەندەشى بۆ خەڵك ئاشكرا كرد , جەمال واى زانى كارێكى باشى كردوە بەڵام نازانێ بڵاو كردنەوەى ئەو وێنەیە چەندە زیانى گەیاندوە بە جەلالیەكان و مەڵبەندى كەلار , ئێستا خەڵك بۆیان دەركەوت ئەو مەڵبەندە و كادرانەى خۆیان بە خەم خۆرى خەڵك ئەزانى , ئێستا بەو وێنەیەدا دەركەوتوە كە كادرانى ئەو مەڵبەندە چۆن بۆ پشتیوانى لە دەسەڵات بەرد بارانى ئەو خەڵكە ئەكەن كە داواى مافەكانى خۆی ئەكات , ئێستا خەڵكى كەلارو گەرمیان ئەوەندەى تر ئەم جەلالیانەى لەبەر چاو كەوتوە و لەوە زیاتر سوك تر بوون, ئەگەر تا ئێستا خەڵك ئەو نهێنیەى نەزانیبێ ئەوا لە ڕێگاى ئەم جەمال و گۆڤارەوە بۆ خەڵك دەركەوت ئیتر هیچ ئومێدیكیان بەو كادرانەش نەماوە كە ئێستا خاوەن پلەن , سبەینێ هەر ئەو كادرەى كە وێنەى بڵاو بۆتەوە چۆن لە ڕووى دێت بچێتە ناو ئەو جەماوەرەوە و دەنگ بۆ حیزبەكەى كۆبكاتەوە , ئەڵێ تۆ مەیكە و خوا ئەتداتێ , خەڵكى كەلارو گەرمیانى خۆشەویستیش دەمێكە بە دواى ئەوەدا ئەگەڕێن بزانن كێیە بەرد بارانى كردون وا ماڵى جەمال ئاوا بێت پێى ووتن كە ئەوە جەلالیەكان وكادرەكانیەتى ئێوە ى كەس و كارى ئەنفالەكان بەرد باران ئەكەن, درۆكەى جەمال و گۆڤارى بەڵگە گەورەترین ڕاستى بۆ خەڵكى گەرمیان و كەلار دەرخست , ئیتر بە دوایى ئەو نهێنیەدا ناگەڕێن ئەوە كێ بوو بەرد بارانى كردون , چونكە بەڵگە بەڵگەى دانێ , جەمال نازانێ درۆ پەتى كورتە و زوو ئاشكرا ئەبن , ئەمەش وەكو ئەو درۆیانە وایە كە ئاغاكانى بڵاوى دەكەنەوە و پێشمەرگە كۆدەكەنەوە و پێمان دەڵێن ئەمە هەزاران كەسى گۆڕٍانە و تەسلیم بونەتەوە , خوا پەردەى لە سەر درۆكانى ئەم جەلالیانە زوو هەڵدەماڵێ و نایەڵێ شەوى بە سەردا بچێت ،مەجید ساڵح ووتى درۆكانى جەمال و ستران وەكو تڕى كەڵەشێر وان بۆیە من ئامادە نیم وەڵامى بدەمەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست