تانەمان ترسێنن هیچتان بۆ ناكەین
Friday, 25/12/2009, 12:00
خەڵك ئەڵێ فڵان كاربەدەست گەندەڵ و بێ توانا و هیچ لەبارا نەبوە , حیزب ئەڵێ نابێت ئەمە كادرى خۆمە و پشت گیرى ئەكەن , خەڵك ئەڵێ حكومەت هیچى بۆ نەكردوین , كاربەدەستان ئەڵێن ئێوە كوێرن هیچ نابینن , ئەوەنیە كوردستان بۆتە بەهەشت , حیزب دەڵێ ئەم میللەتە سەگە و سپڵەیە , سەرۆكەكان ئەڵێن با بە مانگە شەو هەر بوەڕن و دەیان جۆر شتى تریشمان پێ ئەڵین و پێمان ووتراوە ,بەڵام دەركەوت ئەم دەسەڵاتە زۆر بێ منەتن و گوێ بە هیچ نادەن و ترسیان نیە , وادەزانن كە خەڵك تازە هیچى پێ ناكرێ , بەڵام ئەوە خەیاڵە خاوەكەى ئەوانە بۆیە گوێ بە هیچ نادەن , ئەى كە ترسیان هەبوو چى دەكەن , بانگت ئەكەن , ئیشت بۆ دەكەن , ئاو بەرئەدەنەوە , كارەبا بەردەوام ئەكەن , ماستاوت بۆ دەكەن , بیرمە ساڵى2008 بوو لە سلێمانى خۆپیشاندانێك كرا , ئەو ڕۆژە بۆ ماوەى هەشت سەعات ئاو نەبڕا , كارەبا بەردەوام بوو , كەواتە شەق ئەزانێ قۆناغ لەكوێیە ,ئەوەى دەیان ساڵە خەڵكى ئەو ناوچەیەداواى دەكات , هەر نەتان كرد , هەر گوێشتان لەو خەڵكە نەگرت ,ئێوە ئەوەندە ئیشتان بەخەڵكەكە نزیكى هەڵبژاردن دەبێت و كۆمەڵێ بەڵێنى درۆ دەدەن , كە ئیشتان تەواو بوو ئیتر كەس ناناسن ,كە خەڵك ئەڵێ فڵانە كاربەدەست خراپە ماناى ئەوەیە خراپە و بە كەڵكى ئەو شوێنە نایەت , بۆ نایگۆڕن ولێى ناپرسنەوە , خەڵك كە ئەوەندەى ووت و ئێوە گوێتان لێ نەگرت , ئەو كاتەئەگاتە تینى و بوركانى ڕقى ئەتەقێتەوە ,ئەگەر ئێوە بەتەنگ خەڵكەوە بێن خەڵكیش ئاوا ناكات ,لۆمەى خەڵك مەكەن ,مرۆڤ تا برسى نەبێت داواى نان ناكات, تا ناعەدالەتى و دزى و گەەدەڵى و پشت گوێ خستنیش نەبینێ خۆپیشان دان ناكات كە كردیشى ئیتر وەكو پیرەمەگرونتان لێ دەكات , ئەو كەسانەى تا دوێنێ خەڵك ئەیوت خراپە و ئێوەش بەرگریتان لێ دەكرد ئەى ئەمڕۆ بۆ ئەیانگۆڕن و بە كەسانى ناشایستە باسیان دەكەن , بۆ تا خەڵك نەهاتە سەر جادە بیرى ئەوەتان نەبوو, بۆ ئەو كەسەنەشیاوانە حیزبەكەتان بەرگرى لێ دەكات و فەرزى ئەكەن بە سەر خەڵكدا ,ئەبێت چەندى ئاوا هەبێت كە بە میللەت بڵێن كوێر و سەگ و نازانم چى تریش ,وەكو چۆن لە كاتى بانگەشەى هەڵبژاردندا دەكەون بە سەر دەست و پێى خەڵكدا و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و بیرى خەڵكتانە , دواى هەڵبژاردنیش هەروابن , بۆ تا هەست بە ترس نەكەن , هیچ ناكەن , ئەگەر دە ساڵى تریش خەڵكى پیرەمەگرون نەهاتنایەسەر شەقام و ڕاپەڕینیان نەكردایە تو زاتى خوا دەستان لەكەس ئەدا , بێ گومان نەخێر , بەڵام كە بوركانى ڕقى خەڵك تەقیەوەو ئێوەش خۆتان نەگرت لە بەریا ئیتر دەست ئەكەن بە درۆو دەلەسەو ئەكەونە گۆڕینى ئەو كەسانە,ئەمە ماناى ئەوەیە ئێوە گوێ بە خەڵك نادەن , ئەگەر گوێتان بە خەڵك بدایە , كەس ئامادە نیە ئەوە بكات , لە باتى ئەوەى بە هێز ئەوە چارەسەر بكەن و هێزەكانتان تەقەبە سەر خەڵكیدا بكەن , بگەڕێنەوە بۆ ناو خەڵكو كێشەكانى خەڵك چارەسەر بكەن, خەڵكى ئەم ووڵاتە داماون و لەوەتى هەن چەوساوەن و غەدر لێ كراون , خەڵك كەڵەشێر بۆ ئەوە بەخیو ناكات تا دەنوكى لێ بگرێ , حكومەت خەڵك دروستى كرد كەچى ئێستا بۆتە دوژمنى خەڵك , لە حكومەتى خەڵكەوە بۆتە حكومەتى دزو گەندەڵ و كەمینەیەكى خەڵك ,ئێوە بیرتان بێت لە ئاست توڕەیى خەڵكدا هیچ نین , ئێوە هێزێكى فشۆڵى دزو گەندەڵن بەرگەى یەك ڕۆژ توڕە بونى خەڵك ناگرن, ئیتر بۆ پشت ئەكەنە ئەو خەڵكەى بە خوێنى خۆى ئەم حكومەتەى دامەزراندوە, ئەگینا خەڵك پشتان ئەشكێنێ , ئەبێت ئێوە لە بەعس بە هێز تر بن كەخەڵك ڕایماڵى و تەخت و تاراجى تێك دا , ئێوەش واتان لێ دێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست