زەمەنى گەڕانەوە بۆ باوەشى یەكێتى تەنها بۆ پارەیە
Friday, 23/10/2009, 12:00
برادەرێك بەناوى بورهان ئەمین لە ئەڵمانیایە لە سایتى پى یو كەى میدیادا بابەتێكى نوسیوە كە زۆر بێ ئاگایانە وبێ بیر كردنەوە لەوەى ئەوانەى دەگەڕێنەوە بۆ باوەشى یەكێتى بۆچى دەگەڕێنەوە ئەم ووتارەى بەناوى ((زەمەنى گەڕانەوە بۆ باوەشى یەكێتى)) نوسیوە , مادام كاك بورهان لە هەندەرانە تەنها ئەوانە دەبینێ كە لە كەناڵەكانى یەكێتیەوە نیشان دەدرێ یان بەو درۆیانەى لە ئۆرگانەكانى یەكێتیەوە دەیبیستێ حەز دەكەم كاك بورهان و هەموو ئەوانەى بەو درۆیانە بڕوا دەكەن باش بزانن ئەوانەى دەگەرێنەوە تەنها ئەوانەن كە یان نیوە گۆڕان بوون یان هەر گۆڕان نەبون یان بۆ مەبەستێكى تایبەتى هاتبونە ناو گۆڕانەوە و ئێستا جارێكى تر ئەگەڕێنەوە بۆ ناو یەكێتى بۆ بەدى هێنانى مەبەستە تایبەتیەكانى خۆیان , دەمێكە كۆمەڵێك خەڵك پەیدابوون خەریكى ئەم كاسبیەن و گوێ بە هیچ نادەن و ئەم بەرو ئەو بەر دەكەن , تەنها لە پێناوى شتێكى تایبەت بۆ خۆیان ,ئەگینا ئەگەر كەسێك بەڕاستى گۆڕان بوبێت و بیەوێ گۆڕان بكات و هەست بە وە بكات ئەم ووڵات و دەسەڵاتە پێویستى بە گۆڕانە ئەوە قەد ئامادە نیە بگەڕێتەوە ناو ڕیزەكانى یەكێتى یان وەكو ئەو برادەرە بێ ئاگایە ئەڵێ باوەشى یەكێتى , چونكەیەكێتى باوەشى نەماوە , تاخەڵك ئامادە بێت بچێتەوە , چونكە یەكێتى هیچى نەكردوە , لە دواى هەڵبژاردنەوە خەڵك چاوەڕێى ئەوەبوو یەكێتى ئەو ئەقڵە كۆنە فڕێ بدات و ببێتەوە بەحیزبى خەڵك كەچى بە پێچەوانەوە ئەوەندەى تریش لە خەڵك دوور كەوتەوە و هەست بە هیچ گۆڕانكارێك ناكرێ , بورهان دەڵێ ((وبهخۆداچونهوهی یهکێتی وخۆڕێکخستنهوهو ههندێک لێپرسینهوهی سهرهتایی له گهندهڵکاران وکۆمهڵێ هۆکاری تریش وایانکرد که ئهو گۆڕانهی لافی دروستکردنی کابینهی شهشهمی حکومهت لێدهدا هێدی هێدی ئاستی جهماوهریان دابهزێ ومهترسیهکی گهورهش بۆ ئهنجامی ههڵبژاردنی داهاتوویان دروست بکات)) سەیرى ئەم بێ ئاگاییەى ئەم بورهانە كە فڕى بە سەر كوردستانەوە نیەو تەنها ئەوە دەبیستێ و دەزانێ كە كەناڵەكانى گەلى كوردستان و كوردسات پەخشى دەكەن , من هەندێك لەوانەى بە حسابى خۆیان تەسلیم بونەتەوە گەڕاونەتەوە ناو ئەو باوەشە تەنهابۆ كۆمپیتەرى لاپتۆپ چونەتەوە , لەگەڵ وەرگرتنى جارێكى تر گەڕاونەتەوە ناو گۆڕان , خەڵكى تیایە بە حەیاتى یەكێتى نەبوە كەچى ئێستا بەكادرى یەكێتى حساب دەكەن , ئەو پارەیەش ئەوان هەڵیان ڕشتوە هەر لە باس كردن نایەت , پارە , سەیارە , پلە , چەك لە دەمانچە و ویزە و كڵاشنكۆف و قەناسە , ئەمانە ئەو تەماعانەن دەخرێنە بەردەمى ئەوانەى دەگەڕێنەوە ,خەڵكیان نیشان داوە سێ ساڵى تریش شمولى دەنگ دان ناكات , لەوەكاتەوەى خەڵك هاتە دەرەوە هەتا ئێستا یەكێتى بچوكترین گۆڕانى لەكارەكانى خۆیا نەكردوە , وابزانم گۆڕانیش وەكو تۆ دەڵێیت ((لهههمان کاتیشدا شکستێکی گهورهیه بۆ ئهو بزوتنهوهیه)) جارێكى تریش توشى شكست نابێت چونكە گۆڕان گۆڕانى خەڵكە , بەگەڕانەوەى چەند كەسێكیش گۆڕان كەم ناكات , ئەوەى هەیە تائێستا هیچ كادرێكى ئەساسى , هیچ گۆڕانخوازێكى ڕاستەقینە , نەگەڕاوەتەوە , ئەوەندەى من بزانم و ئەو خەڵكانە بناسم زۆربەیان تەنها بۆ شت گەڕاونەتەوە ناو یەكێتى , ئێمە دواى مەسەلەیەكى چارەنوس ساز كەوتین , واش بە ئاسانى ناگەڕێینەوە ,یەكێتى تا كونێك دەگرێ دەكونى ترى تێ دەبێت چەند دێتەوە بۆلاى ئێوە ئەوەندەش زیاتر دێتەوە بۆلاى گۆڕان , دڵنیابە ئەوەى جەنابت تێیگەیشتویت و كەناڵە درۆزنەكانى یەكێتى نیشانى ئەدات وانیە , جەنابت بۆت هەیە لە سەرچاوە ڕاستیەكانەوە پرسیار بكەیت با تۆش بە هەڵەدا نەچیت , تەنها دوو مانگى تر سەیر بكە ئەو كاتە پەشیمان دەبیتەوە لەم ووتارەى نوسیوتە چونكە وانیە ,چ گۆڕانكاریەكتان كردوە ئێوە ئەو دزە گەورەیە تەسلیم بكەن عومەر فەتاح ئەو كاتە ئەڵێم وایە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست