فەوجەكانى سكرتاریەتى تاڵەبانى بونەتە گۆڕان
Thursday, 03/12/2009, 12:00
تاڵەبانى بێجگە لەو هەموو پۆستەى هەیەتى پۆستێكى تریشى وەرگرت ئەویش بۆتە سەرۆكى لیژنەى ئیستعاب بۆوەرگرتنەوەى ئەوانەى بەناوى گۆڕانەوە تەسلیم ئەبنەوە , ئەو دۆڕاندنەى تاڵەبانى بەلاشە قورس و ئەقڵ سوك توشى بوو واى لێ كردوە بە هیچ بۆى پینە ناكرێ , وا گیرى خواردوە هەموو شتێكى لێ بۆتە گۆڕان , هەموو كەسێك كە توشى شكستێك ئەبێت سودى لێ وەرئەگرێ و بە خۆیدا ئەچێتەوە , بەڵام تاڵًەبانى و جەلالیەكان بە پێچەوانەوە ئەو دۆڕاندنە وا سەرى لێ تێك داون هەر ڕۆژەى سیناریۆیەك ساز ئەكەن بۆ ئەوەى دڵى ئەو جەلالیانەى پێ خۆش بكەن كە تائێستا ماونەتەوە , لە تازەترین درۆى ئەم جەلالیانەدا ئەوەیە كە تاڵەبانى پێشوازى كردوە لە هەزار كادروهەڵسوڕاوى گۆڕان لە بادینان (زۆرە مام ساڵح) , شەو كە ئەو سیناریۆیەم بینى سەرم سوڕما , چونكە نیوەى زیاترى ئەوەى لەوێ بوون بادینانى نەبوون ,ئەو بادینانیانەى كە هاتبوون لە گوندەكانى ئەو ناوچەى بادینانەوە هاتبون بەناوى ئەوەى دەعوەتى تاڵەبانین و بەناوى خانەنشینەوە لە خشتەیان بردبوون , لەناو ئەو ڕیزانەى نیشان ئەدران پورزایەكى خۆم بوو كە لە یەكێك لە فەوجەكانى سكرتاریەت پێشمەرگەیە و بە جلى مەدەنیەوە دانیشتبوو , شەو چووم بۆ لاى و پێم ووت تۆ لەكەیەوە بویتە گۆڕان وا نیشانى دایت , ووتى بە خوا ئێمە لە كاتى واجبدا بوین پێیان ووتین بڕۆن جلى عەسكەرى دابكەنن و خۆتان بگۆڕن كۆبونەوەمان هەیە لەگەڵ مام جەلال , ئیتر چوین دانیشتین تا كۆبونەوەكە تەواو بوو , هەندێ كەسى بادینانیان پەیدا كردبوو دابەشیان كردبون بە سەر ڕیزەكاندا , ئێمە پێشمەرگەى دوو فەوج بوین و بە زۆر كردیانین بە كۆبونەوەكەدا , سێ چوار پاسیان لەبادینانەوە بەناوى خانەنشین كردنەوە , لەگەڵ ئەو بادینانیانەى لە فەرماندەیى و شوێنەكانى ترى یەكێتیدان ,لەویا زانیم مەسەلەكە چیە , ئەو پورزایەم ووتى بۆ بانگەشەى هەڵبژاردنەكان بەردەوام ئێمە خۆمان ئەكرد بە مەدەنى و بە پاس ئەیان بردین بۆ كۆبونەو ە جەماوەریەكان بۆئەوەى قەرەبالغ بێت , ئەو هەزار كەسەى كە باسیان ئەكرد زیاد لە حەوت سەد كەسمان ووشەیەك بادینانیمان نەدەزانى , زۆربەى پێشمەرگەكانى ئەو دوو فەوجە لەوێ بون , ئەو ڕۆژە سەرە بەدل كردنمان بوو زۆر بوین هەمومانیان برد بوو , ئەمەیە ئەنجامى سەر لێ شێوان , ئەترسم ماوەیەكى تر هێرۆش بهێنێتە سەر شاشەكانى یەكێتى و بڵێ ئەم خانمەش دواى دەركەوتنى ڕاستیەكان گەڕایەوە باوەشى یەكێتى , كە ئەڵێن تاڵەبانى خەڵەفاوە خەڵك ناهەقى نیە , لەم كاتەد ا كە كێشەى كورد لە بەغداد گەیشتۆتە كاتێكى خراپ كەچى تاڵەبانى لێرە پان بۆتەوەو هەموو ئیش و كارى هاتۆتە سەر ئەوەى سیناریۆیەك بنوسێ و كۆمەڵێك خەڵكى یەكێتى كۆبكاتەوە و بە زۆر بیان كات بە گۆڕان , تاڵەبانیش ئەمەندە درۆى گەورە دەكات تا وەكو مریشكەكەى لێ دێت كە هێلكەى قازى كردبوو لە دوا جاردا لەم هەڵبژاردنەدا ئەنجامى خۆیان ئەبینن ئەو كاتە هەست بە ئازارى ئەو هێلكەى قازە ئەكەن ,سەرۆك كۆمارى چ ووڵاتێك وەكو ئەم سەرۆك كۆمارەى ئێمە سوك و چروكە , خۆشیەكەى لەوەدایە كەس نیە بڕوا بەمانە بكات , داماوانە ئەم هەموو درۆیەش ئەكەن كەچى خۆشیان بڕوا ناكەن , هەر ئەم ئیشە مابوو بە دەست مەكتەبى سیاسیەوە ئەویشى بۆ خۆى برد , ئەوە نە ئیشى سكرتێرى حیزبە و نەئیشى سەرۆك كۆمارە , بەڵام تالًَەبانى ئەمەش بە مەكتەب سیاسیەكەى ڕەوا نابینێ و خۆى خەریكە , خەڵك بۆ خانەنشینى بانگ كراوە كەچى بە زۆر ئەیان كەن بە گۆڕان , ئەو دوو فەوجەى تاڵەبانیش هەر گۆڕان بون و تازە تەسلیم بونەتەوە ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست