ئاسۆى شێخ نورى شەڕى گۆڕان و یەكێتى هەڵدەگیرسێنێتەوە
Thursday, 28/01/2010, 12:00
دوایى وەستانى شەڕى ڕاگەیاندنى بەینى گۆڕان و یەكێتى , ماوەیەكە ئەو ترسە خەریكە دەڕوێتەوە كە خەڵك لێى دەترسا ئەویش ترس بوو لەوەى ئەم شەڕى ڕاگەیاندنە سەر بكێشێ بۆ شەڕى چەكدارى و توندو تیژى پەرە بسێنێ , بەڵام دیارە هەندێ گەسى ناو جەلالیەكان ئەو وەستاندنەیان پێ خۆش نیە , چونكە ئەوان ئەو میكرۆبەن كە لەناو زەلكاوى بۆگەنى ئاژاوەدا ناوبانگ دەرئەكەن و تواناى ژیانیان هەیە ,ئەگەر وانەبێت كەس ئەم میكرۆبانە ناناسێ , ئاسۆى شێخ نوریش یەكێكە لەو میكرۆبانەى ئەگەر بەم هێرش و ناماقوڵیانەى نەبێت بۆ سەر گۆڕان كەس ئامادە نیە گوێش لە قسەكانى بگرێ , ئەمڕٍۆ چوار شەممە لە شارى هەڵەبجەى شەهید بە حسابى PUKmedia 112 كادرى گۆڕان كە نوێنەرایەتى 1000 كەسى گۆڕان دەكەن گەڕاونەتەوە باوەشى نەرم و نۆڵى پڕ لە خیانەت و دزى وگەندەڵى یەكێتى , ئەمە ڕۆژانى ئایندە دەردەكەوێت ڕاستە یا ن نا , ئەوەى گرنگە بۆ ئەم باسە ئەو هێرشانە یە كە حەمەى حەمە سەعیدى تلیاك فرۆش و ئیتڵاعاتى ئێران و ئاسۆى شێخ نورى پیاوە قێزەونەكەى شارى سلێمانى كردویانەتە سەر گۆڕان و كەناڵەكانى ڕاگەیاندنى یەكێتیش بڵاویان كردۆتەوە , ئاسۆى شێخ نورى پیاوە قێزەونەكە جارێكى تر باسى دەملیۆن دۆلارەكەى كردوە , بەڵام ئاسۆ باسى ئەو سەدان ملێۆن دۆلارە ناكات كە خۆیان و ئاغاكانیا ن ڕۆژانە لە پارەى ئەم میللەتە ئەیدزن ,بەس ئەوەى كاك نەوشیروان دیارە وكە هەموومان ئەزانین بۆچى سەرف كراوە ,بەڵام ئەو سەدان ملێونەى لە داهاتى ئەم ووڵاتە دزراوە و ناردراوەتە دەرەوە بۆ بانكەكانى ئەوروپا و ئەمریكا كەس نازانێ بۆ كوێ چون , ئاسۆ باس لەمە ناكات بەڵام تەنها ئەوەى كاك نەوشیروانى لە بیرە ,وەحەمەى تلیاك فرۆش و ئیتلاعات دەڵێ ((ئهوانهی دهنگیاندا به گۆڕان بهشێكی زۆریان ئهو ئیسلامییه توندڕهوانه بوون كه كاریگهریی گهورهی مهلا كرێكاریان لهسهربوو، ههندێكی تریشیان ئهو كهسانهبوون كه دوژمنایهتی دیموكراسی و پرۆسهی سیاسی كوردستان دهكهن)) سەیرى ئەم خۆڵ كردنە چاوى خەڵكەوە ,حەمە ئەیەوێت زۆربەى زۆرى ئەوانەى دەنگیان داوە بە گۆڕان بیانكاتە لایەنگرى مەلا كرێكار تەنانەت بەوانەى كە ئەو لەو كاتەدا قسەشى بۆ كردون , نازانم حەمەى ئیتلاعات كام دیموكراسیە باس ئەكات , دیموكراسیەكەى مامە كە خەڵك لەسەر بیروڕاى جیاواز تیرۆر ئەكرێ و نان بڕاو ئەكرێ , یان ئەو دیموكراسیەى كە تەنها ئێوە بە دیموكراسى تێ دەگەن , ئەو دیموكراسیەى ئێوە ڕۆژانە بەبەر چاوى ئەم میللەتەوە ئەتكى ئەكەن , لاى ئێوە دیموكراسى تەنها لاى ئێوە هەیە و ئیتر بۆ خەڵكانى تر حەرامە , ئاسۆى شێخ نوریش ئەڵێ ((هیوادارم رۆژانی داهاتوو بهگهڕانهوهی زیاتری گۆڕانهكان ههرهس بهو پیلانانه بهێنین كه لهلایهن گردهكهوه لهدژی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان دهدرێن)) لاى ئاسۆى شێخ نورى ئەبێت هەوڵدان بۆ گۆڕانكارى و ڕێگرتن لە دزى و ووشیار كردنەوەى خەڵكى لە ئاست ئەو هەموو دزیەدا پیلان بێت , ئەبێت ڕوون كردنەوەى تەواوى ڕاستیەكان و باسى كردنى دزینى 35 ملێون دۆلارى مانگانە لە بودجەى هەرێم پیلان بێت , ئەبێت ئاشكرا كردنى ئەو هەموو فەسادییەى لەم ووڵاتەدا هەیە پیلان بێت , وائاسۆى شێخ نورى بەتەمایە هەرەسى پێ بێنێت , ئەوەى گردەكە پیلانە بەڵام بەرگرى كردن لە بەعسیەكان و پشتگیرى كردن لە لایەن ئاغاى تاڵەبانیەوە پیلان نیە , واز هێنان لە پێنج كورسى كورد پیلان نیە , فایلدارى و پەیوەندى كردن بە بەعسەوە پیلان نیە , ئەبێت پیلان چى بێت لاى ئاسۆى شێخ نورى , ئەوە پیلانە یان شوبهاندنى دەوڵەتى كوردى بە خەونى شاعیرانە , ئەوە پیلانە یان هاندانى بەعسیەكان بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر حوكم , كامەیان پیلانە ئەى ئاسۆى بێ ئاسۆ , دڵنیابە خەڵك زۆر ووریاترن لەو پیلانانەى ئێوە دژى میللەتى ئەكەن و قەت ئەو قسەیەى تاڵەبانى ئاغاتیان بیر ناچێ , ئاخ بۆ فەرمانێك تا هەندێ تەماتەشى بگرتایەتە دەم و لمۆزى ئەم ئاسۆیەش تا ئەمیش دەم كوت بكرایە , ئەم ئاوا بێت وەكو مەلا تەماتەى لێ دێت , ئەو كاتە ئیتر ئەبێت نازناوى تەماتەیەكیش بنێین بە ئاسۆوە , برادەرانى گردەكە ئاگاداربن ئەوەئاسۆ ئەمڕۆ گەورەترین خروقاتى كردوە بەرامبەرتان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست