کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم جێگرە مەڵبەندە بناسن ئینجا بڕواى پێبكەن

Saturday, 25/04/2009, 12:00


جێگرى مەڵبەند پلەیەكى كەم نیە و یەكێكە لەو پلانەى كە پێویستە بدرێ بە كەسانێك بەڕاستى شایەنى ئەو پلە و پۆستە بن نەك بدرێ  بە كەسانێك كە ئەم حكومەتە لە سەر دزى  دەرى كردبێت و لە ئەمرى دەركردنەكەشیاندا كە بە فەرمانى دكتۆر بەرهەم نوسرابێت (ئەم ناوانەى كە ئەم بڕیارە ئەیان گرێتەوە نابێت لە هیچ شوێنێك وەربگێرێن , كەچى ئێستا یەكێك لە كادرە پلە بەرزەكانى ناو یەكێتى و مەڵبەندى 21یەكێكە لەو كەسانەى بەو بڕیارەى دكتۆر بەرهەم دەركرا بە هۆى پلەكەشیەوە هەزاران كەسى تێكۆشەرى خاوەن ڕابوردویى پاك و كەس و كارى شەهید لەبەر دەستى ئەم جۆرە كادرانەدا بن , هەر بەمەدا دەردەكەوێت ئەم حكومەتە خەڵكانى دز و گەندەڵ ئەیبەن بەڕێوە و جێگاى كەسانى شەریفى تیا نەماوە , با بزانین ئەم جێگر مەڵبەندە كێیە ؟ بە داخەوە هەندێك لە جێگر مەڵبەندەكانی تریش ئاوان بۆ ئەوەى تا سەرەیان دێتە سەر نەترسن ئەم جێگر مەڵبەندە ناوى زیادە و جێگرى دووەمى مەڵبەندى (21) ى سلێمانیە واتە جێگرى مامۆستا محمودى قەرەداغە , ئەم زیادە كاتى كابینەكەى دكتۆر بەرهەم  كە سەرۆكى بەشە حكومەتەكەى یەكێتى بوو خۆى و شانزە كەسى تر كە فەرمانبەر بوون لە سوتەمەنى سلێمانى دەركران لە سەر دزى و گەندەڵى , كەچى ئەم دزانە لە دەرگاى حكومەتەوە دەركران و لە پەنجەرەى حیزبەوە خۆیان كردەوە بەناودا و وەكو ئەوەى ئەم حیزب و حكومەتە دژى یەك بن و حیزب لانكەى ئارامى كەسە لە سەر دزى دەركراوەكانى   حكومەت بن , بە قودرەتى قادر و باندەكەى مامە ئەم كاكە زیادە بوو بە جێگرى دووەمى مامۆستا محمود , هەرچەندە مامۆستا محمود لاى هەندێك برادەرى مەڵبەند ووتبوى ئەگەر هەموو مەڵبەند وەكو من بزانن زیاد دەركراوە لە سەر دزى ئەوا كەس مەرحەباى منیش ناكات بەڵام ئەمە تەكەتولە ناچارم لەگەڵى بڕۆم بە ڕێدا , ئەوەى ئەزانێ زیاد كێیە وەكو زیاد سەیرى منیش ئەكات , زیاد تەواو بابێینە سەر باوكى خوا لێى خۆش بێت مردوە باوكى ئەم زیادە (جەبار محمد قادر مانگى 1 / 1975 وون بوە و تا ئێستا دیار نیە و ئێستا لاى یەكێتى شەهیدى سەنگەرە , ئەو كاتە شۆڕشى نوێش سەرى هەڵنەدابوەوە , ئەم شەهیدە دوو پارچە زەوى وەرگرتوە یەكێكیان لە بیستەكانى زەرگەتەیە و ئەوى تریان لە یەكەكانى بەكرەجۆیە و ئەوەى زەرگەتەى بۆ كراوە بە خانو لە سەر بەرنامەكەى دەزگاى شەهیدان و دووتەن شیش و بلۆك و چیمەنتۆ و پارەشى لەسەروەرگرتوەكە بە پێى یاسا ئەمە قەدەغەیە, لەم ماوەیەشدا لە دەزگاى شەهیدانەوە و بە فرمانى عومەر مورتاح بڕیار درا (80) شوقە لە شوقەكانى گوندى ئەڵمانى بدرێت بە كەس و كارى شەهیدان بەم مەرجانەى خوارەوە (شەهیدى خێزاندا ر بێت , شەهیدى سەنگەر بێت , شەهیدى شۆڕشى نوێ بێت) لیژنەیەك دروست كرا و ئەم زیادەش وەكو نوێنەرى لێپرسراوى مەڵبەند لەو لیژنەیەدا ئامادە بوو , بە هەوڵى زیادو پشتگیرى مامۆستا محمود و دەزگاى شەهیدان زیاد توانى شوقەیەكیش وەربگرێ و وەكو سولفەى یەكەمیش یەكێتى بۆ هەر شوقەیەك یەك دەفتەر دۆلارى پێشەكى داوە ,باوكى زیادیش وەرى گرتوە بەڵام هیچ یەكێك لەو مەرجانەى تیا نیە كەلەسەرەوە ئاماژەم پێداوە  , بەڵام هەر وەریشى گرتوە بە مەرجێ دوجاریش سود مەند بوە و خانوشى بۆ كراوە , و شەهیدى سەنگەر نیە و شەهیدى خێزانداریش نیە و شەهیدى یەكێتیش نەبوو كرا بە شەهیدى یەكێتى , بە پێى هەندێ زانیارى كە مامۆستا محمود باسى كردوە لاى برادەرێك ئەڵێ زیاد پێى ووتوم بەشكم هەوڵم بۆ بدەیت ئەو شوقەیە قاتى یەكەم بێت , كەواتە واسیتە ئەكات بۆ ئەوەى لە شوقەكەشدا فێڵ لەو هەشتا ماڵە شەهیدە بكات و خۆى بێتەوە بۆ قاتى یەكەم , ئێستا شوقەكە زیاد خۆى تیایەتى ئەگەر ئەم شوقەیە بۆ خێزاندارە بۆ خۆى تیایەتى ؟ , یەكێتیەك و مەڵبەندێك ئەمە كادرەكانى بێت ئەبێت چ حیزبێك بێت , سبەینێ ئائەم پیاوە دەركراوە لە سەر دزى ماڵان ئەگەڕێ و دەنگ بۆ حیزبەكەى مامە كۆدەكاتەوە , ئەمە  سەرشۆڕى نیە بۆ مامە ئەمە كادرەكەى بێت و ئا ئەمە دەنگى بۆ كۆبكاتەوە , ئەم جۆرە پیاوانە تەنها لاى باندەكەى مامە جێگایان دەبێتەوە , دەى پیرۆزە مامە بۆ خۆت و كادرت, مامۆستا محمود تۆ دەیان شەو لە زیندانەكانى بەعسدا هەڵواسرایت بەڵام ئێستا ئەوە قبوڵ ئەكەیت دزێك و لە سەر دزى دەركراوێك جێگرت بێت , ئەمە نەك فێڵى لە حكومەت كردوە بەڵكو لە حیزب و كەس و كارى سەربەرزى شەهیدانیشى كردوە ,  
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە