کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە نوسراوى نهێنى مەكتەب سیاسى, ئەندامانى باڵى ڕیفۆرمى كۆمیتەى سەركردایەتى یەكێتى دەركراون

Wednesday, 03/06/2009, 12:00


دواى ئەوەى هەندێ لەئەندامەكانى كۆمێتەى سەركردایەتى باڵى ڕیفۆرمیان دامەزراند, فشارێكى زۆر لەلایەن مەكتەب سیاسى یەكێتى یەوە بۆ سەریان دەستپێكرد, لەهەنگاوى یەكەم دا ئەوانەى پەرلەمانتارن موچەى حیمایەكانیان ڕاگیرا, دواتر بەنوسراوى نهێنینى مەكتەب سیاسى كە گشتێنراوە بەسەر وەزارەتەكان دا بڕیارى دەركردنى ئەو ئەندام سەركردایەتیانە دەركراوە و بڕیار دراوە ئەوانەى پلەى تایبەتى حكومیان هەیە لەوەزارەتەكان دا لێیان بسەنرێتەوە و موچەى حیمایەكانیشان ببڕدرێ, ڕۆژنامەنوسى چاودێر لەسەر چاوەیەكى باڵا و ئاگادارەوە پێڕاگەیەنرا, ئەو هەڵمەتەى یەكێتى دەستیپَكردوە لەدژى لایەنگرانى لیستى گۆڕان لەهەنگاوى سەرەتادا كەسە حزبیەكانى گرتەوە پێدەچێ دابەزێتە ئاستى خوارەوەى فەرمانبەران سەرچاوەكە وتى: یەكێتى لەژێر فشارى پارتیدا هەستاوە بەو كارە, بۆ ئەوەى بڕواى پێبكا لیستى نەوشێروان سینارێۆى خۆى نیە بۆیە داواى كردوە یەكێتى موچەكانیان ببڕێ و دەریانبكات, هەروەها وتى, باسكردنى د. بەرهەم كە گوایە بۆ سەركۆەزیرانى حكومەتى ئایندە دەبێت, ئەوە خۆڵكردنە چاوى خەڵیكیە و هیچ ڕاستیەكى تیا نیە جگە لەچەواشەكردن نەبێت چونكە پارتى ڕازى نابێت وەكو حیزبەكەى جاران سەیر یەكێتى بكات, ئەو دەنگەشى لیستى كوردستانى دەیهێنێ كە چاوەڕێ دەكرێ دەنگێكى كەم بێت, پارتى بەهى خۆى دەزانێ و بە یەكێتى دەڵێت كوا ئەندام و لایەنگرت ماوە تا دەنگ بهێنى, سەرچاوەكە لەدرێژەى قسەكانیدا وتى: من وایبۆدەچم ئەو ڕێكەوتنانەى لەنیوان یەكێتى و پارتیدا دەكرێ, پارتى وەك حیزبێكى زۆر بچوك سەیرى یەكێتى دەكات, هەمو بەڵێنەكان بە مۆركراوى لەیەكێتى وەردەگرێ بەڵام خۆى بەشەفەهى بەڵێن دەدات بە یەكێتى, وتى باشترین نمونەمان قسەكەى ئەمدواییەى مەسعود بارزانى یە لە وڵاتانى عەرەبى كاتى وتى, نێچیرڤان بارزانى كەسێكى سەركەوتوە پێدەچێ بۆ حكومەتى داهاتوش ئەو سەرۆك بێ, نچێریش لەڕاگەیاندنەكان دەڵێت جانتاكەم وابەدەستەوە چاوەڕێدەكەم چۆڵیبكەم و بیدەم بە یەكێتى.
سەرچاوەكە ئەوەشی وت: باسكردنى د.بەرهەم بۆ سەرەكوەزیرانى حكومەتى داهاتوو دڵخۆشكردن و دواتر هەڵخەڵەتاندنى كۆسرەت ڕەسولە كە لەژێرەوە پێناخۆشە یەكێتى بەو شێوەیە تەسلیم پارتى ببێت و تەنانەت حكومەتیشى بداتێ, تاڵەبانى و دارودەستەكەى زانیویانە كۆسرەت بۆى هەیە لەمكاتانەدا ئیستقالە بكا و دوركەوێتەوە, بەڵام تاڵەبانى عاقڵە بۆ هەڵخەڵەتاندنى كۆسرەت جارێ دڵى خۆشكردوە بەو ئەندام پەرلەمانانەى كە ئەو پێشنیازى كردون بۆ لیستى كوردستانى, هەرچەندە هەندێكیان ڕازینەبون و ناوەكەى خۆیان لەلیستەكە كشاندۆتەوە, وپێانوتوە كاك كۆسرەت تا ئەوكاتە لەگەڵتاین یەكێتى تەسلیم هەندێ كەس نەكرێ و بەیەكجارى نەبێتە حزبێكى شمولى و مام جەلالیش نەبێتە سەدام.
سەرچاوەكە لەدرێژژەى قسەكانیدا وتى: خەڵكى كوردستان چاوەڕێ دەكەن شۆڕشێ گەورەى گۆڕان ڕوبدا, بەدڵنیایشەوە كاتى ڕودانى هاتوە و نیشانەكانیشى دەركەوتوە, گەورەترین نیشانەى كە قابیلى سەرهەڵدانى ڕاپەڕینێكى جەماوەرییە نەك گۆڕانى لەسەر خۆ, نانبرینى خەڵكیە لەسەر بیروباوەڕى جیاواز.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە