کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خوات لەگەڵ دەسەڵات‏

Thursday, 16/07/2009, 12:00


دیارە دەست پێ كردنى سیستمى دەسەڵاتى هەموو نەتەوەیەك بە چەند قۆناغێكدا دەڕوات .. ئەوەى كەمەبەستمە سیستمى دەسەڵاتى كوردیش ئەم دەسەڵاتەى ئێستا كۆمەڵێك قۆناغى بڕى تاگەیشتە ئەم كاتەى ئێستا:
(قۆناغى دەست پێكردن ، قۆناغى سەلماندن ، قۆناغى جیابوونەوە ، قۆناغى سەلماندنى خود) كە هەموو قۆناغەكان شۆڕشى یەك لەدواى یەكى بەسەردا هات تا لە قۆناغى كۆتایدا گەیشتە شەڕى دەسەڵات و برا كوژى لێ كەوتەوە..؟
ئەوەى ئەمەوێت ئاماژەى پێ بكەم ئەوەیە كە هەموو ئەو هەوڵدان و كۆششانەى كە كران لە پێشودا لەوەى كۆتایدا خاڵى بۆوەو لێكدانى سفر كرا. واتە كورد دەرى خست بۆ هەموو دنیا ئەوەى كە ئەیەوێت جەوهەرییەن ئامانجێك نیە جگە لە هەوڵ دانێكى شۆڤێنى بۆ سەلماندنى خود.
ئەگینا شتێكى زۆر بێ ماناو قێزەونە لە تەنها سێ پارێزگادا دوو حكومەتى دژ یەك هەبێت ، وەك ئەوە وایە لە چوار چێوەى خێزانێك دوو باوك هەبێت ؟!! كە ئەمە ئەگاتە ئەوەى ئەو میللەتە هەمووى زۆڵ بێت . ئەگینا زۆر حەیا چوونە كە بە خۆمان بڵێین مرۆڤ لەكاتێكدا هەموو شتەكان لە سەركردەوە بیگرە هەتا تەنەكە خۆڵەكانیش لە هەردوو ئیدارەدا جیاوازى بوونى هەیە ، وەك ئەبینین لە ڕەنگەكانیش دوو ڕەنگى زۆر دژ یەك بۆیە وا ئەڵێم چونكە لەیاساى ڕەنگەكانیشدا (سەوز پێچەوانەى زەردە) ، كەچى وەك لە میدیاو ڕاگەیاندنەكاندا دەبینرێت نوكتەو قسەى خۆش بۆ یەك ئەكەن و بە دەم یەكەوە پێ ئەكەنن ، ئەوەندە ڕێكن ئەڵێى دوانەن و بە یەك سك لەدایك بوون ،لەپشتیشەوە خەنجەرى ڕق بۆ یەك دا ئەوەشێنن وەك ئەوەى ئەم خەڵكە سەرگەردانە گاڵتەچى ئەوان بێت و هەر كاتێك یەكیان پشكێكى پارەكەى یان سامانەكەى لەوى تر زیاتر بوو ئەوە زەختەكە بەرز ئەبێتەوەو وڕك ئەگرن بەیەك وەك ئەوەى یەكیان دزى لەوى تریان گربێت ؟ نەهەقتان ناگرم ، چونكە تەمەنەكەتان تۆزێك زیاد بووە بۆیە ئەگەر مناڵیش بوبێتنەوە ئەوە دەردى پیرییە ؟ كە پێم وابێت تا ئێستا لەو ژیانە فیرعەونیەتان تەنها گەنج بوونەوەو مردنتان نەكڕیوە ، ئەگینا ئەوەى خوا حەزى پێ بكات و لە بەهەشتیشا هەبێت ئێوە لەبەردەستاندا هەیە ؟؟ ئیتر بۆ وڕك ئەگرن؟!!! وەك (قوڕبەسەرەكانى كە بریتین لە %17 عێراق شتى وایان كە ئەو كەسانە بوون ئێوەیان گەیاندە ئەو كورسیە موغناتیسییەی كە بە ئەتۆمیش لێى نابنەوە ؟ تەنها مەگەر بە خەیاڵ ژیانى وەك ئەوەى ئێوەى بینیبێت؟ ئەویش جارى وا هەبووە لەو خەیاڵەیان كردووە ، وتوویانە وەرەوە لە كوێى ...)
ئیتر ئەكەونە سەرو وێزەى یەك و ئەوەتا خوێنى یەك حەڵاڵ ئەكەن و بە ئارەزووى خۆتان لەیەك ئەكوژن ، گرنگى ئەمەش لەوەدایە كە یەك پەنجەتان خوێنى لێ نایەت ؟؟ كە موهیمە ....؟ عەجەب چ تەكنەلۆجیایەكە !!!
بۆیە ئەوەى كە ئێوە پیادەى ئەكەن ڕۆژێك لەڕۆژان مێژوو لەبەرچاوى میللەتدا سوك و ڕسواتان ئەكەن؟؟؟ ئەگەر بتوانن كەرامەتى میلەتێك بكڕن ! ڕۆحى چەندەها گەنج و پیرو مناڵ و ژن و هەموو گیانلەبەرێك حەڵاڵ بكەن ! ئەوە دڵنیان بن لەدواى مردنتان ناتوانن قەڵەمى داخى مێژوو نوسان بكڕن ! ئەو مێژووەى كە زۆرێك لە سەروەریتان بەخیانەت بۆ میللەتێكى خێر نەدیو بەدى هێنا ! ئەو مێژووەى كە هیتلەرو ستالین و ێەدامى پێ سوك كرا ؟ ئەوە ئامادە بن كە ئێوەش لەو سوك بوونە بەشێكتان بەر ئەكەوێت كە ئێستا بە شانازییەوە باسى لێوە ئەكەن ؟!!
ئێوە هەمان هەڵگرى ئایدیاى هیتلەرو ستالینن ، چونكە ئەوانیش ئەیانویست لەڕێگەى هەوڵدان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات مێژوو بە پیاو چاك باسیان لێوە بكات بەڵام چ كەسایەتییەك نوسران لە مێژوودا ؟؟!! بۆیە تۆ مام جەلال بەترسنۆكى خۆت بەهەموو پێگەكانى دەسەڵات گەیشتیت ؟ كە لە لێك چووندا بووبویت بە ستالینى كورد ؟؟!! بەڵام كڵاو سورەكەى دەڤەرى ئەولا لەڕووى قەومیەت و بیرو بۆچوونى گوێ درێژانەى بووبوو بە هیتلەرى كورد ؟؟!!
بەڵام ئەو سەركردانەى كە ویستیان وابوو دەست كەوتێك بۆ میللەتەكەیان دابین بكەن مێژوو بە ئازا ترین پیاوەكانى دنیاى ناساندن كە تا ئێستاش خەڵك ڕەسمەكانى ئەوان ئەكەنە ملیان چونكە سونبولى مرۆڤایەتى بوون ؟ وەك (جیڤارا و غاندى) بۆیە ئەم دوو كەڵە پیاوەم بەنموونە بۆتان هێنایەوە تا بزانن كە تاكە سەركردەى هاوشێوەى ئەو دووانە (كاكە نەوشروانە) چاو نەترسەكەى كوردە . كە كونە مشكى لێ كردوون بەو تونێلەى كە مام جەلال بۆ ئەوەى سەرى گێژ نەخوات لەژێر ئەزمەڕا دروستى كرد ؟ ئەویش لەلایەن تیمێكى ئێرانیەوە بۆ ئەوەى مێژوو ئەوەش باس بكات كە مامەكەمان بێگانە پەرستە ؟؟ ئەو كەسەى كە چاوتان بەدروشمەكەى هەڵ نایەت و لەڕۆژانى سەختدا فریاتان كەوت ئێستا بووە بە دوژمنتان و هەزارەها قسەو قسەڵۆكى دوا ئەخەن !!
ئەو مۆمە وا بڵسێەى سەندووە ئاگرەكەى ناختان بسوتێنێ ؟؟!!! بۆ لەپڕا واتان لێ هات ؟؟ خۆ ئێوەیەكى قارەمان هیچ حسابێكتان بۆ كەس نەدەكرد ؟؟؟ كەس نەیدەوێرا پێتان بڵێ بەرى چاوتان كلى پێوەیە ؟؟؟ واتان لێ هاتبوو ووتەكانتان خەریك بوو ئەیكردن بە ێەدام !! ێەدامێك كە خۆتان ئەتان ووت با ببێت بە نموونەیەك بۆ ئەو كەسانەى لاسایی ئەكەنەوە ؟؟؟!!! ئێستا خۆتانى گرتەوە؟؟؟
بۆیە وا بێزراو بوون لەبەرچاوى میللەت ئێستاكە ڕقمان لە كوردبوونى خۆمانە ! ڕقمان لە ئاڵاكەى خۆمانە ! ڕقمان لەسروودى نەتەوەییمانە ! ڕقمان لە ناوێكە كە (كوردستانە) ! كە بەرهەمى خوێنى شەهیدانە ! ئێستا ئێمە بووین بە بێگانە ! ڕقمان لە هەردوو حكومەتەكەتانە ! كە بەرهەمى بنەماڵەكانە ! بۆیە پێتان ئەڵیین خواتان لەگەڵ ، چاوومان نەتان بینێتەوە خۆ فرۆشەكانى مێژووى كوورد...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە