کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هیچ هێزێک نیه‌ خۆراگر بێت له‌ داواکاریه‌ کانی جه‌ماوه‌ر

Monday, 28/02/2011, 12:00


خوێنه‌ری به‌ڕێز وه‌کو لای هه‌مووتان ئاشکرایه‌ که‌ ده‌سته‌ڵات دارانی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی چی شه‌پۆلێکی نائارامیان هینا به‌سه‌ری ئه‌م گه‌له‌ ژێر ده‌سته‌دا به‌داخه‌وه‌ تا دوێنێ له‌ژێر ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌عسیدا ئامان ناڵاند که‌چی جێگه‌ی داخه‌ ئه‌م ڕۆ گه‌لی کورد به‌ ده‌ستی کورد ئازار ئه‌دریت و گوێ له‌ هیچ داوا‌یه‌کی ڕه‌وای جه‌ماوه‌ر نا گیراێت و تا چاك سازیه‌کان بکه‌ن ئه‌م ڕۆ شه‌قامی کوردی توڕه‌یه‌ له‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که‌ ئه‌م ڕۆحکومڕانن ئه‌ویش هه‌موو ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی هه‌یه‌ و بۆ ئه‌و کاره‌ نا شیاوانه‌ی که‌ له‌شاری سولیمانیدا ڕویاندا به‌ ده‌ستی چه‌ك داره‌کانی پارتی که‌ بووه‌ هۆی شه‌هید کردنی لاوێکی 14 ساڵان و به‌ ده‌یان هاوڵاتی بنیردار کران ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆکاره‌کانی به‌عس ئاسا که‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌‌یانه‌ وێت داخوازیه‌کانی جه‌ماوه‌ری زوڵم لێ کراو سه‌رکوت که‌ن .
من لێره‌وه‌ به‌ ده‌سته‌ڵا دارانی کورد ده‌ڵێم هیچ هێزێك نیه‌ خۆراگر بێت له‌ ئاستی جه‌ماوه‌ر نموونه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ حوسنی موباره‌کی میسرو زین عابدینی تونس که‌ پاش ئه‌و هه‌موو هێزه‌و توانیه‌ی هه‌ یان بوو نه‌یان توانی له‌به‌رده‌م خواسته‌کانی گه‌له‌ که‌یاندا خۆیان ڕاگرن بۆیه‌ ئه‌بێت دارو ده‌سته‌کانی تاڵه‌بانیوو به‌رزانی ئه‌وه‌ بزانن چیتر زوڵم زۆرباوی نه‌ماوه‌ و ئه‌بێت مل که‌چکه‌ن بۆداواکانی جه‌ماوه‌ر و با چیتر ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له‌ به‌ ده‌ستی کورد خوێنیان نه‌ڕژێت ، ئێمه‌ی کورد ئه‌بێت هه‌موو هاو کار بین بۆ داواکانی خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردوستان پشت گیریانکه‌ین. وه‌ ئه‌بێت ده‌سته‌ڵاتیش ئه‌وه‌بزانێت چیتر ئه‌وه‌نه‌ما خۆی بسه‌پێ نێت به‌سه‌ری ئه‌و گه‌له‌ ماندووه‌ دا بۆیه‌ پێ وویسته‌ له‌سه‌ری هه‌موو مان به‌ دڵێکی پاکه‌وه‌ و ڕاست گۆیانه‌ هاو شانی جه‌ماوه‌ر بین تا ئه‌م زوڵم و زۆر داریه‌ نا مێ ێنت و ئاشتی بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ نێوو ماڵی کوردی چونکه‌ ده‌سته‌ڵات زۆر خه‌جاڵه‌تی ئه‌و گه‌له‌ن ڵێره‌وه‌ ده‌ڵێم با خۆیان ماڵ ئاوایی بکه‌ن نه‌ك به‌ زۆری میله‌ت به‌ ده‌رتان نێن چونکه‌ گه‌ل ئه‌م ڕۆ له‌ژێر ئه‌و زووڵمه‌ی ئێوه‌ زۆر چه‌وساوه‌ته‌وه‌ با هه‌موو گه‌ل تۆ زێك پشوو بدات ئه‌ی زۆرداران .منیش ده‌ڵێم ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌م میله‌ته‌ داماوه‌ ده‌ کاته‌وه‌ ئازاری خه‌ڵکی بێ تاوان ئه‌دات ئه‌وه‌ بزانێت چی کرا به‌ ئه‌منه‌ سوره‌که‌ ئاوایش ڕۆژێك ئه‌که‌ونه‌به‌ر ڕقی جه‌ماوه‌ر مردنوو سه‌رشۆڕی بۆ ئه‌وانه‌ی که‌ لوله‌ی تفه‌نگه‌ کانیان ده‌ که‌نه‌ جه‌ماوه‌رو بێ ڕه‌حمانه‌ گه‌نجه‌کانمان شه‌هید ده‌که‌ن و دڵی دایکانمان خه‌مگین ده‌که‌ن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم به‌ خۆێنه‌ری به‌ڕێز با هه‌موو هاوکاری گۆران بین بۆداواکاریه‌کانی جه‌ماوه‌ر تا ئازادی به‌دی ئه‌هێنین هه‌ربژی خه‌ڵکی خۆڕاگری کوردوستان و سڵاو له‌ گیانی پاکی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی به‌ ده‌ستی چه‌ك داره‌کانی پارتی و هێزی حه‌ره‌س جمهوری پارتی بوونه‌ قوربانی بۆئازادی بمرێت بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی بژی گه‌لی کورد قاره‌مان سه‌رکه‌تن هه‌ربۆگه‌له‌ و به‌هاری ئه‌م ساڵ باهاری ڕاپه‌رینی نه‌مانی زۆرداریه‌
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە