کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامەیەكى تابەتى پڕ لەپرسیار بۆ سەرۆكە تەزویرەكەى كوردستان!!!

Monday, 09/08/2010, 12:00




تۆ كاكى سەرۆكى بە تەزویر هەڵبژێردراو...من لەو نامەیەم بۆ جەنابت چەند پرسیارێكت لێ دەكەم بەشێوەیەكى خاڵ بەندى هیوادارم گەر خۆشت لەبەر دزیو بەتاڵان بردنى ماڵى میلەت كاتت نەبوو جواب دەى یەكێ لەسەگەكانى دەورو بەرت ڕاسپێرى وەڵامێكى ئەو نامەیە بداتەوە.نامەیەك كە ناوەرۆكەكەى یان بڵێن پرسیارەكان لە ناخى سەدان هەزاركەسى ئەم هەرێمە دروست بوەو نازنن چۆن ئەو پرسیارەت لێ بكەن...

سەرەتاى پەیامەكە...من وەك مرۆڤێك ڕێزم هەیە بۆ تۆ چونكە خوداوەند تۆى دروست كردیە مرۆڤى باوەڕداریش نابێت ڕەخنە لە دروست كراوەكانى خوداوەند بگرێت...بەڵام من كە ڕەخنە دەگرم ڕەخنە ڕاستەو خۆ لە سیفاتەكانت دەگرم.

جەنابى سەرۆك:باشە تۆ خۆت مرۆڤێكى گێلى یان میلەتت لا گێلە كە خەڵكى ئەوەندە لەڕاگایاندنەكانەوە گلەى لەسیاسەتى حیزب و حوكمەت دەكات تائێستا جەنابتان وەڵامێكى ڕون و بەدواداچونێكتان نەكردوە.؟

جەنابى سەرۆك:تۆ ئەگەر ڕاست دەكەیت و دەڵێت من بەدەنگى زۆرینەى خەڵك بویتمەوە بەسەرۆك ئەدى بۆ جارێك ڕێگە بەخۆت نادەیتو نایەیتە ناو ئەو خەڵكەى كە تۆیان هەڵبژاردیە.!!!؟

جەنابى سەرۆك : سەبارەت بەو نەوتەى كە لەسنورەكانەوە ڕەوانەى دەرەوە دەكرێت بۆچى لغەت لەدەومەوە نایەت و ئەو مەسەلەیە بۆ میلەت ڕون ناكەیتەوە،خۆتۆ بەناوە سەرۆكى ئەو هەرێمەى !!!؟

جەنابى سەرۆك:دەڵێم بەكام یاساى دەستورى هەرێم تۆ بڕیارت داوە كە جێگرت نەبێت و پێویست بەجێگر ناكا هەت بێت، بالە ڕاگەیاندنە كەم ئەزمونو بێ پیلانەكانتانەوە ئاماژەیەك بكرێ بۆ ئەو یاسایەى كە ڕێگە بەجەنابت دەدا بەبێ جێگربیت!!!؟

جەنابى سەرۆك: دەڵێم تۆ كە خۆت بەباوكى میلەت دەزانیت بۆ ڕۆژێك لە ڕۆژان دایكمانت نیشانى ڕاگەیاندنەكان نەدا ئاخر خۆتۆ زۆر جار لەوتارە هەلیتو پلیتەكانت ئاماژە بەمافى ئافرەتان دەدەى!!!؟

جەنابى سەرۆ:پرسیارەكى شەخسى دەكەم بەس ئیحراج نەبى باشە هەرچەندە دەزانم مرۆڤێك كە نەفسى نەبوو ئیحراج نابێت بەس هەر خۆشترە وابڵێم دەڵێم ئەو كاتەى كە چویە نیشتیمانى ئەتاتوركیەكان كوبو ئاڵاكوردستانت لەبیر چووبو.؟ تو خۆتو شەرەفت كە نیتە ، لە زهنى خۆتدا جیاوازیت كرد لە نێوان ئاڵاى كوردستان و ئاڵاى توركیا و بەڕاستى جواب دە لەناخى خۆت دا نەت گووت كورە دەى بۆمن فەرقى چیە چ ئاڵاى كوردستان بێت یان ئاڵایەكى دى !!!؟

سەرۆكى دواكەوتوترین خێڵى جیهان:دەڵێم ئەرێ تخوا تو بۆ وابێویژدانى بۆ مەسرورە ئەقڵ بۆگەنەكەى كوڕت نادەیە دادگا دەزانى بۆ لەبەر ئەوەى كوڕەكەت بكوژى ڕاستەو خۆى(عبدالستار تاهیرو سۆرانى مامەحەمەو كاكە زەردەشت عوسمانە)!!!؟

جەنابى سەرۆك خێڵ:بە دینت لەوەناترسى ڕۆژێك نێچیرى برزات وەك سەگ بت تۆپێنێت لەبرى خوێنى باوكى ئاخر خۆتو بكوژى باوكى ئەوى!!!؟

جەنابى سەردەستەى جاشەكانى وڵات:بیرت لەوەنەكردیتەوە كە ڕۆژێك لە خۆت ببوریت و لە كۆنگرەیەكى ڕۆژنامەوانى بڵێى من تاوان بارم بە ئەنجام دانى31ى ئاااااااااابببب و چەندان تاوانى تر دەبێت میلەت دادگایم بكەن!!!؟هەر چەندە دەزانم ئەوپرسیارەیانم قابیلى قەشمەریە،بەس هەر گووتم بابیكەم بەڵكو ئەوە مەسعودە سوپرایزەكمان بۆ دەكات...!!

جەنابى خێڵ پەرست:دەڵێم تۆ بەرنامەت نیە ئەو چەند تریلۆن دوڵارەى كە لەبانكەكانى ئەوروپا هەڵت گرتون ڕۆژەك بیان هێنیەوە بۆكوردستان و بیدەیەوە بەمیلەت و بڵێى ئەوە پارەى خۆتانە لاى من بوو قەیدى ناكا مەڵى دزی بووم دەزانى بلێ چى.؟من ڕێگەیەكى باشت بۆ دادەنیم بڵى من بۆ ئێوەم هەڵگرتبو گووتم بازۆر بێت جادەتانى دەمەوە...میلەتیش خۆش باوەڕن باوەڕت پێدەكەن دڵنیابە!!!؟

جەنابى سەرۆك: دەڵێم تو بۆ ئەوەندە ڕقت لە ڕاگەیاندنەكانى خۆمان دەبێتەوە قەت نایبینین چاوپێكەوتنت لەگەڵ بكرێت هەر لە گەڵ كەناڵە عەرەبیو بیانیەكان دەى كەى !!!؟

دەڵێم كاكى سەرۆك: تخواتخوا وەڵامم بدەوە بۆ ئەوەندە هیوایەتت پاریە!!!؟

لە كۆتاى پرسیارەكى زور زۆر زۆر گرنگ دەكەم كە شەخسى خۆم ئەو پرسیارە دەكەم لەوانەیە بەشێكى زۆرى خەڵكى كوردستان ئەو شتەیان نەزانیبێت!!!!!!!

من بیستومە لەسەرچاوەیەكى باوەڕ پێكراوەوە كە گوایە جەنابت بەشێكى زۆرى داهاتو نەوتى ژێرزەوى كوردستانت فرۆشتوە بە ئەمریكا دەزانى بەچەند!؟ گوایەتو ڕازى بویتى بەوەى كە لە85/0(لەسەدا هەشتاو پێنجى نەوتو داهاتەكانى كوردستانت بە ئەمریكاداوە لەبەرانبەر ئەوەى كە ئەمریكا پشت گیرى لەوەبكات كە كوردستان سەربەخۆبێت لەسەر دەستى جەنابت!؟ترحێو !!؟بەڵام ئەمریكا ڕازى نەبوە بەو داوایەى تۆ و ڕەتى كردیتەوە گوایە ئەمریكیەكان قسەیەكیان كردوە گوتیتیان [كورد وەك مارە گەر ماڵیش بێت بۆ سوعبەتیش بێت بەخاوەنەكەى خۆیەوە دەدات]!!!؟هەرچەندە دەزانم و دڵنیام كە ئەوە شتە ڕوى داوە بەس دەمەوێت كەمێك ڕن كردنەوەى لەسەر بدەن بازانیارى تەواومان دەست بكەوێت!!!

خەمتان نەبێت لاى كەس باسى ناكەین..!!!
....
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە