کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسكه‌یه‌ك .....!! ‌

Monday, 27/09/2010, 12:00













مناڵه‌كان

ئه‌ی وردیله‌ و خنجیله‌كان
له‌وه‌تی هه‌ین بیستوومانه‌ و
هه‌ر ده‌یبیستین
له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان
له‌ په‌رله‌مان
له‌ به‌رده‌می ماكرۆفۆنه‌
سه‌ر زله‌كان
به‌ڵام نه‌كه‌ن
بروا بكه‌ن هیچی ڕاست نین
هه‌مووی درۆن
نازانم چۆن
شه‌رم نایان گرێ و
ببنه‌ یه‌ك دڵۆپه‌ ئاو
تا برژێنه‌ ناو كوچه‌ و كۆڵانه‌كان
هه‌موو ڕۆژێ پێمان ده‌ڵێن :
ئێمه‌ یه‌كین
خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێستین
كه‌چی له‌ پشتی یه‌كتری
خه‌نجه‌ر لێكتر هه‌ڵده‌كێشن
هه‌ر كاتێ
دڵیشیان خۆش بێ
یه‌كێ سه‌رچۆپیه‌كه‌ی ده‌گرێ
ده‌ستماڵی زه‌رد یاخود سه‌وز
ده‌رده‌هێنێ
ئۆپۆزسیۆنه‌كانیش
پروشكی ئه‌وانیان لێپڕژایه‌
نوقه‌یان له‌ ده‌م ده‌رنایێ
كه‌ڕو ڵاڵن مسیان له‌ گوێ كرایه‌
گیرفانیان پڕی دولار بێ
خه‌می هیچی تریان نیه‌
ئه‌وانه‌ نه‌ك ته‌نیا مافیان
به‌ ڕۆژی رۆناك مرۆڤی ئازادیخواز
تیرۆر ده‌كه‌ن ،
به‌ڵكو دزێكی زۆر گه‌وره‌شن
سه‌روه‌ت و سامانی نیشتمانیان دزی و
هه‌موویان بۆ خۆیان پاوان كرد
تكایه‌ با ئه‌م شانۆیه‌
دوایی بێ
مادام ئێوه‌ ڕێز
له‌م میلله‌ته‌ ناگرن
چیتریش سه‌ریان لێ مه‌شێوێنن
پرێسكه‌ی خۆتان كۆكه‌نه‌وه‌
ئه‌و ناوه‌ به‌ جێ بێڵن ....


هه‌ولێر 2010.06.17



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە