کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جروجانه‌وه‌ره‌كانی مه‌مله‌كه‌تی شه‌و .....!!!

Sunday, 12/09/2010, 12:00

















ژیان به‌ كه‌یفی ئێوه‌یه‌‌ ‌
ئه‌سپی خۆتان باش لێخورن
هه‌ر بۆ خۆتان بیدزن و درۆ بكه‌ن
میلله‌ت له‌ خشته‌ به‌رن
خۆ له‌ هیچتان كه‌م نییه‌
نه‌ له‌ ده‌رمانی ئێكسپایه‌ و
نه‌ له‌ ئاو و كاره‌با
ژیانتان بۆ خۆتان زامێن كردوه‌
میلله‌تیش ماڵی وێرانه ‌ ‌
هه‌تا دوێنی له‌ شاخه‌
خه‌باتتان له‌ پێناوی كورد بوو
ئیمرۆ له‌ شار خه‌باتتان
له‌ پێناوی دۆلاره‌
شه‌رم ناكه‌ن دانارزێن
هه‌تاكه‌ی ئه‌م فروفێڵه‌
سامانی نیشتمانتان هه‌مووی دزی و
كردتان به‌ مولكی خۆتان
بانقیش نه‌ماوه‌ پاره‌ی زیاده‌ی لێدانه‌نێن
بۆ كوێ ده‌چن ....
هه‌ی هه‌ش و خاكتان به‌ سه‌ر
دونیا تا سه‌ر بۆ كه‌س نابێ
كه‌ جام پڕ بوو هه‌ر لێده‌رژێ و
گوریسیش له‌ ئه‌ستووری ده‌پسێ
ڕۆژێكیش هه‌ر رۆژی ئێوه‌ دێ
بكرێنه‌ ناو قه‌فه‌زی تاوان و
كورسیه‌كانتان پێ له‌ق بكرێ ....


هه‌ولێر 10.01.09

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە