وتیان بەرێوى: كێ شاهێدتە؟ وتى كلكم..! فاتیحا داخەن بۆ رۆحى پارتى...
Wednesday, 11/02/2009, 12:00
ئەوەى لەم نووسینەمدا نامەوێتو مەبەستم نیە بەرگرى كردنە لەئیسلامى سیاسى، ئەوەشى هەرگیز بیرم لێنەكردۆتەوە پێشتر بەرگریكردن بووە لەو هێزە ئیسلامیانەى هەیە، بەڵام هەندێجار پیاو شتى وا ئەبینێت خۆى پێناگیرێتو دێتە وەڵام.
لەو رۆژەوەى چوار حزبەكە راپۆرتە هاوبەشەكەیان بڵاوكردۆتەوە كێچ كەوتۆتە كەوڵى پارتى، ئەو پارتە زەبەلاحە بەتەمەن، كەسەیرى راگەیاندنە لاوازەكەى دەكەى واهەست دەكەى ئێستا نا ساتێكى تر بەلادا دێت، لەوەتەى دەنگوباسى ئەوەش هەیە نەوشیروان مستەفا لیستى هاوبەشى دەبێت لەگەڵ ئەو چوار حزبەدا پارتى تف لەدەمیدا وشك بووە، رەنگى ئەوەندەى تر زەرد هەڵگەڕاوە، ئەمجارە زەردى خەجاڵەتى.
یەكگرتووو كۆمەڵ كە تائێستا خەیریان بۆ پارتى‌و یەكێتى زۆرتر بووە تا ئەو خەڵكەى ئەندامیانە، لەهەڵبژاردنەكاندا هاوپەیمانیان بوون، لەپەرلەمان‌و حكومەتدا هابەشیانن، لەهەولێرو بەغدا پشتى پارتى‌و یەكێتى دەگرن، ئێستا كەچوونەتە بەرەى ریفۆرمەوەو رەخنەیەكى بچوكیان هەیە یەكێتىو پارتى كێچێكیان لێ دەكەن بەگیسكێك، بەتایبەتى پارتى هەناسەى تەواو تەنگ بووە.
گوڵان كەهەردەم جێگاى جنێو‌و بابەتى سووكى پارتى بووە بەنەیارەكانى، بەتایبەتى پاش دەستبەكاربوونى شیوعیە قەڵەم فرۆشەكاندا كەتەنها پارەیان لا مەبەستە، خۆشكردنى ئاگرى ناكۆكى پیشەى بەردەوامیانە، لەشەڕى ناوخۆدا رۆڵى روو زەردانەى گوڵان دیارە، لەئێستاشدا هەركەس رەخنەیەكى لێگرتن ئەوان دەكەونە وەڕین، ئەم هەرزە نووسەرە تازە پارتیانە بۆ خۆبردنە پێش‌و دڵسۆزى نواندن شەرم لەهیچ شتێك ناكەن.
بۆ راستى قسەكانم دوو نمونە باس دەكەم هەرچەندە پێم خۆش نیە نووسینى چونكە دەچێتە خزمەتى ئەو دوو رەوتە ئیسلامیەى پارتى لەژمارە -720-ى 9-2-2009دا شەڕى راگەیاندنى بەرانبەر راگەیاندون. یەكگرتوو كەلەخەویشدا كەسیان فیشەكى نەتەقاندووە بۆتە دێوەزمە لاى ئەوانەى كەدەستیان بەخوێنى خەڵكى كوردستان سوورە، خۆزگە ئەو لێكدانەوە سەقەتەتان دەخوێندەوە كە گوڵان كردویەتى لەسەر یەكگرتوو، لەخاڵێكى زەقى رەخنەكەدا نووسیوویانە بەرنامەیەكى وەرزشى تەلەفزیۆنى یەكگرتوو مۆسیقایەكى سەردەمى بەعس لێدەدا، مەبەستیان بەرنامەى وەرزشە كەوەزیرێكى پارتى خەڵاتى ئەو بەرنامەى بەر لەماوەیەك كرد‌و مۆسیقاكەشى هى سەردەمى موئەیەد بەدرى و ریازە فی ئسبوعە، باشە بەڕەى هەر بارەگایەكى پارتى هەڵتەكێنى سەدان بەعسى دەكەوێتە خوار، ئەوە واز لە 31ى ئاب و دەبابەكانى ناو پەرلەمان بهێنە، برالە ئێوە سەرۆكى لیستە زەردەكەتان 5000دینارى داوە بۆ ئەنفالكردنى كورد كە ئەوە قسەى ئەدهەم بارزانیە، چۆن رووتان دێت باسى مۆسیقایەكى وەرزشى دەكەن، خۆ ئێوە لەسەتەلایتەكەتان پێشكەشكارى سەردەمى بەعستان هەیە، ئاخر ناهەقمە بڵێم ئەو قەڵەم فرۆشانە ئەوەندە بازاڕى دەنووسن ناچارت دەكەن بەرگرى لەئیسلامیەكى سیاسى بكەیت.
بەشێكى تر‌ى هەمان ژمارە باس لە مەلا عەلى باپیرى ئەمیرى كۆمەڵە، بۆ سوككردنى ئەو كێ قسە ئەكات ئیحسان كوڕى مەلا عەلى، هەر ئەم ئیحسانەى ئێستا پارتى ئیشى پێیەتى دواى كارەساتى خوێناوى یەكى شوبات دنیایەك قسەى بەپارتى وت، پێشتریش لەبەریتانیاوە شەكرى زۆرى بەرانبەر شكاندن، پارتى بزووتنەوەى ناچار كرد ئیحسان دەربكات لە حزبەكە، ئەندامێكى مەكتەبى سیاسى ئەو حزبەش بەناوى مەلا غەنى بەزۆرى پارتى لەسەر ئەو لێدوانە ئیستیقالەى كرد، ئەو هەر باسى رەفتارى ئەو برادەرە ئیسلامیە مەكە لەبەریتانیا كەچ جۆرە پیاوێكە، رۆژنامەى ئاوێنە وێنەیەكیان لەگەڵ كچە فارسێكدا بڵاوكردەوەو ماوەیەك خۆى فش كردەوە كەشكات دەكات‌و پارێزەرى گرتووە، دوایى وەك بیستم زانیبووى بەڤیدۆش لەقتە جوانەكانى دەست دەكەون سەرى شۆڕكردو لە شكاتەكە كشایەوە، باشە ئەم جۆرە پێاوە بۆ شاهێدى دەشێت لە شێتخانەیەكى وەك ئیعلامى پارتیدا نەبێت، برادەرینە چەندین جار بیستوومانە، لە رۆژنامەى میدیاشدا كاتى خۆى خویندومەتەوە كە عەلى باپیر براى خۆى كوشتووە لەسەر ئەوەى خزمەتى بەعسى كردووە، بۆچى تەنها لەسەر ئەوەى قسەى حەق دەكات لە موقابەلەكاندا ئاوا تەنگاو ئەبن، بەتایبەت قەڵەمە فرۆشراوە كۆنە شوعیەكان.
هەر ئەو ئیحسانە داكۆكى لەنزار خەزرەجى دەكات، فەرموون ئەوە قسەى كاك دەرسیم دیبگەیى وابزانم هەموومان دەیناسین چ كوردێكى دڵسۆزە دەقى نووسینەكەى لەنێو كەوانەدا دادەنێم ئەمجا بزانە ئێوە پێش من بەپارتى ناڵێن تەیرى گول عاشق بەدارى ژەقنەبووتە"
نامه‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه که له 16.3.2002دا نووسیوێتی، به‌ر له‌هه‌موو شتێک به‌رواری ناردنی نامه‌که که (16.3)یه جارێکی تر کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه له‌لایه‌ن ئیسلامییه‌کانه‌وه، چونکه ناردنی نامه‌یه‌کی پڕ له ناڕاستی له‌م رۆژه‌دا تاوانێکی گه‌وره‌یه له‌دژی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان ده‌کرێت! ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز، لهکۆپلهیهکی نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: (ده‌مانه‌وێت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکه‌ینه‌وه که فه‌ریقی یه‌که‌می روکن، نزار خه‌زره‌جی، سه‌رۆکی پێشووی سوپای ئێراق، دۆستی بزووتنه‌وه‌که‌مانه له بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی کوردستانی ئێراق‌و خاوه‌نی ناو‌و ناوبانگێکی باشه له‌نێو جه‌ماوه‌ری گه‌لی کوردستان. ئێمه خه‌ڵکی ههڵهبجهینو به‌چاوی خۆمانه‌وه دیومانه‌و شایه‌تین له‌سه‌ر تاوانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال له کوردستانی ئێراقدا، له‌به‌رئه‌وه دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که نزار خه‌زره‌جی له‌هه‌ردوو تاوانه‌که دووره‌و که‌سێکی نیشتمانی شه‌ریفه‌و هیوادارین گیانی خۆی‌و خێزانه‌که‌ی بپارێزن). ئه‌وه‌ی که ئیحسان عه‌بدولعه‌زیز نووسیوێتی هیچ راستییه‌کی تیا به‌دی ناکرێت! باشه به‌گوێره‌ی قورئان موسڵمانان ده‌بێ ته‌نیا راستی بڵێن، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕاستییه‌ی ناوبراو چییه؟ هه‌ر به‌پێی قورئان موسڵمانان ده‌بێت شایه‌تی رهواو دروست بده‌ن، ئه‌ی ئه‌و هه‌موو ناڕه‌وایی‌و بێویژدانییه‌ی که له شایه‌تی ئیحساندا به‌دی ده‌کرێت چییه؟ ئه‌مه‌ش ده‌قی نامه‌که‌ی ئیحسان عه‌بدولعه‌زیزه که بۆ خه‌زره‌جی ناردبوو، ئه‌ویش راده‌ستی دادگای دانیمارکی کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی وه‌کو به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ سه‌لماندنی بێتاوانی خۆی به‌کاری بهێنێت."
پاش ئەوە ئەو ئیحسانەى بەعسى بوون بەخەڵك دەفرۆشێت باسەیرى رۆژنامەى میدیا بكات ژمارە -266-بزانێ مەلا حەمدى سەلەفى لەسەر مەلا عەلى باوكى چى دەڵێت، من لێرەدا وەك خۆى بۆى دەنووسمەوە"لەساڵى 1992 كە لەمەڵبەندەكەیان بوون لەچوار قوڕنە، میوانى مەلا عوسمان بووم، پێمگوت ئەوانەى هاتوونە هەموویان بەسۆزى ئیسلامەتى هاتوون، ئەو كۆرە پیاوى خەیروڵا تولفاح بوو، پێمگوت براى خۆت لەحزب دەربكە، ئەگەرنا هەمووى تێكدەدا، گوتى مامۆستا وەڵا مەلا عەلى برام خراپە"ئەوە قسەى مەلا حەمدى سەلەفیە لاى خۆم دیاریم كردبوو دژى ئیسلامیەكان سوودى لێوەربگرم نەك لە رەخنەشدا بچێتەوە گیرفانى ئەوان، بەڵام لەگەڵ ئەو راگەیاندنەى پارتى هەرچى بڵێى هێشتا كەمە، بۆیە دەڵێم بەرێویان وت كێ شاهێدتە وتى كلكم، هەزار رەحمەت لەپێشینانمان راستیان وتووە: كە ئیش كەوتە دەست تەبیعەت مردوو
فاتیحا داخەن بۆ رۆحى زیندوو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست