چەند گەندەڵیەكی پەیمانگای هونەرە جوانەكانی كفری

Monday, 19/10/2009, 12:00


پەیمانگای هونەرە جوانەكان لەماناكەی دیارەو وازحیشە كە ئەمە جێگای هونەرە ئەبێت هونەرمەندی تێدا دروستببێت, میژووی دروست كردنی ئەم پەیمانگایش ئەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2001لەم ساڵدا دروستكرا یەكەم بەرێوەبەری ئەم پەیمانگاییە مامۆستایەكی زمانی عەرەبی بوو بەناوی(جەمال خەتات) ئەم جەمال خەتاتە یەكەمجار كەبووە بەرێوەبەری ئەم پەیمانگای هیچ شتێكی نەبوو تەنانەت لەگەڵ خوێندكارەكانیشدا هاتووچۆی دەكرد دوای ئەوە وەزارەتی پەروەردە ئۆتۆمبیلێكی جۆری بەرازیلی شینی بۆ دابین كرد ئیتر بەم ماشێنە كارەكانی پەیمانگا تەواو بكات بەڵام بەرازیلی لەكار كەوتوو هیچ كوییان نەداییە تا خۆرو باران (خایسیان)كرد (جەمال خەتات ) پێنج ساڵ لە پەیمانگا بەرێوەبەر بوو هەمووشتێكی ئەكرد هانی خوێندكاری ئەدا لەمامۆستا بدەن و قسەی ناشرینیش بەخەڵكی كفری بڵێن بۆ ئەوەی خۆی ببێتە مەرجێك لەپەیمانگا جگە لەمانیش خوێندكاری بە واسیتەی زل زل وەر ئەگرد, دوای ئەم بەرێوەبەرە بەرێوەبەرێكی ئافرەتی خەڵكی شاری كفرییان دانا بەناوی(ئەیهان نەجم الدین), حەز ئەكەم بە چەند خاڵیك گەندەڵییەكانی ئەم پیرە ژنیش باس بكەم.
1. ئەم بەرێوەبەرە وا ئێستا باسم كرد زمانی كوردی نازانێ بەتەواوی بەس هیواتی بەخێرهاتنی مەسئولە ئاهەنگێك بكات بەس مەسئول دەعوات ئەكا هونەر مەند بابۆخۆی قسەبكات مەسئول لای ئەو فەرزە.
2. كورەكەی كەناوی (رۆڤان) ە هیچ لە مۆسیقاو هونەر نازانی كردویەتی بە موعید لەلای خۆی كەچی چەند تەلەبی تریش هەیە تەخەروجی كردوە 1000 قات ئەو زیرەك و بەتوانایە بەڵگەش هەیە ئەگەر وەڵامم بداتەوە.
3. ئەم خانمە بەرێوەبەرە شەهادەی دبلۆمی هەیە تەنها بۆ سەرەتایی ئەبێت كەچی ئەو لە ئاستی پەیمانگا دەوام دەكات شوینی شیوا بۆ كەسی شیواو.
4. دیسانەوە هەر خۆی مامۆستایەكی تەعین كرد بۆ 2 ساڵ دوای دەرچوی ئەم مامۆستایە شەهادەكەی تەزویرە رایكردو بۆی دەرچووی مامۆستا ئەیهان خان باجەكەیشی نادا. قوریشی كرد بەسەر تەلەبی داماوە.. حكومەت هەڵسە لەخەو بۆخاتری خوا
5. بەوخوایەی بێ شەریكە بەس حەزی لەوەرگرتن واستەیە ئەمساڵ 20 تەلەبی وەرگرتوە بە واستە ئەگەر وەڵامی دامەوە ناوەكان ئەخەمە بەردەستی ئێوەی خوینەر.




نووسینی ئەم گەندەڵیە تەلەبەیە
تێبینی: كوردێكەم تەواوە بەس حەزم كرد بەزمانی گەرمیانی بنوسم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە