ئه‌و سێ که‌سه‌ی له‌لایه‌ن پاراستنه‌وه گیراون له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دان
Sunday, 28/04/2013, 12:00
ئه‌و سێكه‌سه‌ی كه له 5ی مانگی 1ی 2011 له‌سه‌ر ئه‌و راپۆرته‌ی لڤین سه‌باره‌ت به ته‌زویره‌كانی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستگیر كران و ئێستا له‌هه‌ولێر له‌دژه تیرۆر ده‌ستبه‌سه‌ركراون" ئه‌وه ماوه‌ی ساڵێك 3مانگه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ دادگاییه‌ك بكرێن خراونه‌ته ژووره تاریكه‌كان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌موو لێكۆڵینه‌وه‌و كاره‌كانیان ته‌واو بووه" له‌و سێكه‌سه یه‌كێكیان به‌رپرسی قه‌ڵه‌می مه‌كته‌بی ناوه‌ندی رێكخستنی پارتی بووه‌و ئه‌ندامێكی كارایی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانیشه" به‌ڵام دوای ساڵ و نیوێك تاك و ئێستا سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان نه‌وێراوه له‌م كادیره‌ی خۆی پرسیار بكات و لێپێچینه‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه بكات بۆچی گیراوه" ناوی ئه‌م سییانه یه‌كێكیان ناوی نیازه‌و به‌رپرسی قه‌ڵه‌م بووه‌وخه‌ڵكی دۆڵی باڵه‌كایه‌تیی و پیشه‌ی دووه‌می رۆژنامه‌نووسه ئه‌وه‌ی تریان ناوی نه‌وزاده و له‌ئیداره‌ی مه‌كته‌بی سیاسی كاری كردووه‌و خه‌ڵكی كه‌ركووكه" ئه‌وه‌ی سێیه‌مان ناوی محه‌مه‌دو خه‌ڵكی هه‌ناره‌یه" ئێستا خه‌ریكه وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی ئه‌م ده‌ستگایه ماده‌یه‌كی تیرۆریان بۆبدۆزنه‌وه بتوانن له‌سه‌ر ئه‌م ماده‌یه سزایان بده‌ن"كه تاكو ئێستا خه‌ریكن به‌تاوانی سیخوڕی سزایان بده‌ن و بۆ وه‌ستانیشیان له‌م هه‌موو ماوه درێژه‌دا ته‌نها ویستیوانه به‌ڵگه‌دروست بكه‌ن و پێشكه‌شی دادگای بكه‌ن" وه‌كو هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌ی پێشوو" ئه‌گه‌رچی به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆ چه‌ندین جار ئه‌وان داوایان كردووه بدرێنه دادگا" به‌ڵام داواكارییه‌كانیان به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه" بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ویستم شتی زیاترم له بنه‌ماڵه‌ی یه‌كێك له‌م سێگیراوه ده‌ست بكه‌وێت به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان پارتییه‌و كه‌س و كاره‌كه‌ی له‌ده‌ستگاكانی پارتی كارده‌كه‌ن نه‌متوانی هیچ زانیارییه‌كی دیكه جگه له‌مه‌م ده‌ست بكه‌وێت. هه‌روه‌ها له‌كاتی سه‌ردانیكردنی كه‌س و كاره‌كانیان نایه‌ڵن جگه له‌به‌راكانیان كه‌سی تر سه‌ردانیان بكات و له ره‌وشیان ئاگاداربن. له‌كاتێكدا ده‌سه‌ڵات بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه هیچ زیندانییه‌كی سیاسی نییه‌و هیچ كه‌سێك به‌بێ ئه‌مری دادگا نه‌گیراوه" ئه‌دی ئه‌وه نییه ئه‌مانه به ئه‌مری بنه‌ماڵه گیراون و هیچ بنه‌مایه‌كی دادوه‌ریش نییه بۆده‌ستگیركردنیان وبه‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی من ئاگادارم به‌رده‌وامیش له‌دوای ئه‌وه‌بوونه كه بتوانن به‌ڵگه‌ی نابه‌جێ دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌كاتی فشار خستنه‌سه‌ریان پێشكه‌شی دادگای بكه‌ن و ئه‌گه‌ر هه‌رهیچ نه‌بێت بتوانن بۆماوه‌یه‌كی كه‌میش بێت سزایان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێن به‌راستی ئه‌وان تاوانبارن و قوربانی ململانێكانی بنه‌ماڵه نین. ئێستا ئه‌و گیراوانه داوا ده‌كه‌ن كێشه‌كانیان له‌رێگای دادگا یه‌كلایی بكرێته‌وه‌و چیتر له‌چاوه‌ڕانی نه‌مێننه‌وه ئه‌گه‌رچی چاوه‌ڕوانییه‌كه‌یان زیاتر له ساڵێك و سێ مانگی ره‌تكردووه" لێره‌دا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر ئه‌وان تاوانبارن بۆ دادگا سزایان نادات و له‌رێگای دادگا ناخرێنه زیندانه‌وه" ئه‌وان هه‌ركه‌سێك بیانه‌وێت بیانگرن تاوانیان بۆ دروست ده‌كه‌ن و پاشانیش به‌گه‌ڵگه‌ی ده‌ستكرد به‌ده‌ست ده‌هێنن كه ئه‌وان ده‌سه‌لاتن و هه‌رگیز ئه‌م شتانه لای ئه‌وان زه‌حمه‌ت نییه بۆ زانیاریشتان ئه‌وا ده‌یانه‌وێت ئه‌م سێكه‌سه وه‌كوگه‌واهیده‌ربۆ تاوانباركردنی محه‌مه‌د سه‌ڵاحه‌دین به‌كار بهێنن له‌م كێشه‌یه‌ی ئێستا شێخ ئه‌ده‌م باسی ده‌كات و ده‌لێت ئه‌م سیخورانه‌ی كاریان بۆ ناوبراو كردووه ده‌ستگیركراون.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست