کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادى (8) مارس لە رانیە.....بە حزبى كردنەوەى رێكخراوەكانى ژنان

Thursday, 25/03/2010, 12:00


(8) ى مارس ئەو رۆژەبوو كە (129) ژنە كرێكارى كارگەى رستن و چنین لە نیورك لە بەروارى(8/3/1908) مانیا ن گرت بۆ بە دەست هێنانى مافەكانیان وكەمكردنەوەى ئەركەكانیان. بە ڵام بە داخەوە خاوەن كارگە و دارو دەستەكەى بە پیلانیكى نامرۆڤانە بە هۆى كەتنەوەى ئاگربە دەستێكى نادیار هەموویان گیانیان لەدەست دا.
لە (27/8/1910) لە كۆنگرەى دووەمى ژنانى سوسیالست لە كۆبنهاگن لەلایەن سەركردەى جیهانى ژنانى سۆسیالستەوە خاتوو (كلارا سیتكین) بە بەشدارى (100) ژنى چالاكوان كە لە (17) ووڵاتى دونیاوە ئامادەبوون بە تێكراى دەنگ بریار درا ئەو رۆژە بكرێتە یادێك بۆ رۆژى جیهانى ژنان .
دیارە خەباتى ژنان بەر لە و مێژووە .بگرە لە گەڵ تێكراى خەباتەكانى مرۆڤ بۆ بەدەست هێنانى مافەكانیان بەژن و پیاوەوە مێژوویەكى دوورو درێژى هەیەو هەزاران قوربانی و فیداكارى و هەولأ و خەبات و شەونخونى كردوە تا توانیو یەتى هەندێك لە مافەكانى مرۆڤ بەر جەستە بكات ، دواتر بگاتە جارنامە ى جیهانى مافەكانى مرۆڤ ،تائیستاش خەبات لە پێناو مافەكانى مرۆڤ بەردەوامە.
لەم خەباتە دوورو درێژەدا ژنان زیاتر قوربانى و شەونخونى و ئازاریان چەشتوە تا گەیشتونەتە ئەم رۆژگارەى ئەمرۆ .كەتیایدا چەندین رێكەوتننامەى نێو دەولى تایبەت بە مافەكانى ژنان دەركراوە .
مەبەستم لەو پێشەكیە ئەوە بوو یادى ئەم رۆژە ئەوەندە بێ نرخ و بێ بەها نیەكەوا هەریەك بێت بە بێ زانینى زادەى لە دایك بوونى ئەو رۆژە بۆ بەرژەوەندى حزبى و ئایدۆلۆژیاى تایبەتى بەكارى بهێنێ .بەلكو دەبێ ئەو رۆژە ببیتە پالنەرو هاندەرێكى بە هێز بۆ ئەوەى ژنان لەو رۆژەدا زیاتر وزەو توانای خۆیان بەكار بهێنن، بەیەك گوتارى یەكگرتووى دوور لە بەرژەوەندى ئایدۆلۆژى و تایبەتى هەولى بەدى هێنانى مافەكانى خۆیان بدەن.
وەك ئاشكرایە سەرجەم رێكخراوو دەستەو گروپێك كە دێتە كایەوە لە دوو شێواز تێ ناپەرێ ، یان ئەوەتە پێویستى كۆمەڵگا بەرهەمى هێناوە بەواتا دروست بوون .یان لەلایەن حزب و رێكخراوو دەسەڵاتدارانەوە بۆ مەرامى تایبەت دروست كراون .بۆیە ئەوانەى پێویستى كۆمەڵگا بەرهەمى هێنابن بێ گومان بەردەوام لە هەوڵى بەدیهێنانى ئەو ئامانجانەدا دەبن كە بۆى كۆبونەتەوە، بەڵام ئەوانەى دروست كراون لە خزمەت ئەو ئامانجانەدا دەبن كە دروستیان كردون، بۆیە هەرگیز ئەو ئامانجانە ناپیكن كە لە ژێریدا خۆیان ناساندوە، بەڵكو ئامانجە شاراوەكان بەدیدەهێنن .
ئەم ساڵیش لەسەرجەم پارێزگاو شارۆچكەكان یادى (8)ى مارس لە كوردستان كرایەوە.
ماوەیەك پیش 8ى مارس هەندێك لە رێكخراوەكانى ژنان و ئافرەتان و خوشكانى دەڤەرى بیتوێن و پشدەر سەردانى بەرێز سەرۆكى هەرێمى كوردستانیان كرد .لەو سەردانەدا سەرۆكى هەرێم هاوكاریەكى باشى ئەو رێكخراوانەى كرد بەمەبەستى ئەنجامدانى چەندین پرۆژە بۆ خزمەتكردنى ژنان و ئافرەتان لە بوارە جیاجیاكان و هەوڵدان بۆ كەم كردنەوەى توندوتیژى و دەردەسەرى ژن.لەدواى گەرانەوەى ئەو رێكخراوانە هەندێكیان بەیەكەوە وایان نیشاندا چەند پرۆژەیان بەدەستەوەیە بۆ خزمەتكردنى ژنان و ئافرەتان ، ئەو رێكخراوانەش بریتى بون لە ئافرەتان و خوشكانى سەربە حزبەكانى(پارتى،یەكگرتوو،كۆمەڵ،بزوتنەوە،شیوعى ،سوسیالست،زەحمەتكێشان) ئەمانە كە تا ئەمرۆش نەیان توانیوە دەستەیەكى هاوبەش یان تۆرێكى هاوبەش دروست بكەن یان هەماهەنگى یەكى بەردەوامیان هەبێ بەهۆى زالى ئایدۆلۆژیاى دروست كەریان كەچى بۆ بەرژەوەندى كۆبوونەتەوە
(1)


----------------------
بە ناو یەكێك لە پرۆژە گەورەكانیان لە یادى (8) مارسدا خەڵات كردنى ئەو ژن و ئافرەتانەیە كە چالاكن لە بوارى كارى رێكخراوەیى ژناندا.
ئەوە بوو مەراسیمێك لە بەروارى (10/3/2010) لە هۆڵى (5) ى ئازارى قەزاى رانیە رێكخرا.سەرەتا ئامادەبووان چاوەروانى ئەوە بوون كەوا ئەمرۆ رێز لە خەبات و شەونخونى ئەو ژنانە دەنرێت كە بەراستى رۆڵ و كاریگەرى بەرچاویان هەبووە لە سنوورەكە بەڵام لە پردا ئامادەبوان تووشى شۆك بوون چونكە:

1/ئەو مەراسیمە لەلایەن ئەو رێكخراوانە رێك خرابوو دەبوایە خەڵات ببەخشن بەڵام ئەوەى بینیمان رێك پێچەوانەبوو یەكەم كەسانێك كە خەڵات كران خودى بەرپرسى ئەو رێكخراوانە بوو .پرسیارە سەیرو سەمەرەكە ئەوەیە ئایا دەكرێ تۆ خۆت مەراسیم رێك بخەیت گوایە رێز لە ماندوبونى كەسانێكى چالاك بگریت كەچى یەكەم كەس خۆت خەڵات بكەیتەوە.(ئاخیر زەمانە).

2/لەوە سەیر تر ئەوە بوو هەر بەرپرسى رێكخراوێك لەلایەن لێپرسراوو نوێنەرى حزبەكەى تایبەت بەخۆى خەڵاتەكەى پێ بەخشرا .كە دووبارە نوێ كردنەوەى پەیمان بوو بۆ حزبەكەى نەك یادى (8) ى مارس .

3/لەوەش سەیر تر هەر رێكخراوێك سێ ئەندامى خۆى هێنابوو لەلایەن بەرپرسى خودى رێكخراوەكەى خۆى خەڵات كرا .

4/ سەمەرە تریش ئەوەیە لەلایەن هەندێك حزب خەڵات بەسەر ئەندامەكانى خۆى دابەش كرا.

پرسیار لێرە ئەوەیە :
1/ئەو پارەو خەڵاتە لەلایەن نوسینگەى سەرۆكایەتى هەرێم دابین كرابوو واتە موڵكى گشتى یە ئەكرێ بەم شێوەیە تەخشان و پەخشان بكرێ؟
2/ئەكرێ خۆت مەراسیم رێك بخەیت و هەر خۆشت خۆت خەڵات بكەیتەوە؟

3/ئەو كەسانە بەبریارى كام دەستەو كام لیژنە هەڵبژێردرابوون چونكە وەك ئێمە ئاگادارین لە دەڤەرى بیتوێن و پشدەر چەندین ژن و ئافرەتى زۆر چالاك ترمان هەیە كە شایەنى خەڵات و رێز لێنان بێت نەك وەك ئەوەى بینیمان كە زۆربەیان لە هیچ شوێنێك هەرناویشیان نیە نەك هەر ئامادە بوون كە هەندێكیان هەر تەمەن رێگەیان پێنادات.؟

4/ئەوانەى خەڵات كران لەسەر چ بنەمایەك و لە چ بوارێكدا چالاك بوون..؟

5/وەك ئێمە لەنزیكەوە ئاگادارین هەندێك لە رێكخراوەكان بە هەبوون و نەبوون تەنها لێپرسراوى رێكخراوەكەیانە ئیتر ئەو ئەندامە چالاكانەیان لە كوێ بوون بۆ رۆژێ دیار نەبوون..؟

(2)
-------------
 
      دوا سەرنجمان:
 1/ئەگەر هەر رێزلێنان و خەڵات بوو بۆ بەر پرسى رێكخراوەكان لەلایەن حزبە دروست كەرەكانیانەوەدەكرا لەنێو بارەگا حزبیەكانیان و لەسەر بودجەى خۆیان خەڵات بكرێن نەوەك پیرۆزى ئەو رۆژەش بشێوێنن.
 2/ئەگەر هەر رێزلێنان و خەڵات بوو بۆ ئەندامەكانى رێكخراوەكانى خۆیان دەكرا لەنێو بارەگاى رێكخراوەكانى خۆیان خەڵاتیان بكەن نەوەك بەبەر چاوى خەڵكەوە چونكە سەدان ژن و ئافرەتى چالاك تر هەیە
 3/بە چ مافێك بەناوى سەرجەم رێكخراوەكان هەق بەخۆتان دەدەن قسە بكەن كە هەموویان لەگەڵتان نەبوون.
 4/لەو یادەدا هیچ قسەیەك لە سەر ماف و داواكارى وهیچ پیشنیارێك نەكرا .تۆ بڵێ ى ژنانى ئەم دەڤەرە بە سەرجەم مافەكانیان شاد بووبن ئێمە ئاگامان لێ نەبوبێ (ئەى ئەم هەموو توندوتیژیە لە كوێ وە سەرچاوە دەگرێ و پرۆژەتان بۆى چیە.
 5/سەرجەم ووتارو قسەكان لەنێو رێكخراوەكان دابەش كرابوون بە شێوەیەك كە هەر بەرپرسى رێكخراوێك دەبوایە قسەیەك بكات بۆ ئەوەى دەربكەوێت...(ئەمەیە گووتارو كارى هاوبەش...؟)
 دوا قسەمان
 خەبات كردن و هەوڵدان بۆ بەدیهێنانى مافەكانى ژنان و كەم كردنەوەى توندوتیژى دژ بەژنان بە ریكلام كردنى سەر تەختى شانۆكان نابێت ، بەڵكو بەشەونخونى و لە خۆ بووردەیى دەبێ .دەكرێ لە بەرپرسى رێكخراوەكان و ئەندامەكانیان بپرسین كە خەڵات كران چیان كردوە(چەند ژنیان لە مەرگ رزگار كردوە ،چەند كێشەیان چارەسەر كردوە ،چەند كۆرو سیمینارو بابەتى رۆشنبیریان هەبووە؟)
 كورد دەڵێ نەزانین شورەیى نیە پرسیار نەكردن شورەییە .ئێوەش دەكرا بۆ ئەو پرۆژانەو چۆنیەتى خەرج كردنى ئەو برە پارەیە پرس و راوێژ بەكەسانى شارەزا بكەن تا ئەوانیش هاوكارتان بن ،نەك ئەو مهزەلەیە لە و یادەدا بخولقێنن  كە خۆتان رێك خەرو خۆتان خەڵات وەرگر بن ،چونكە بێجگە لە ئێوە لەو شارە هیچ كەسایەتیەك بە ژن و پیاوەوە هیچ دام و دەزگاو رێكخراوێكى تر نەبوو كەخزمەتى بەبوارى ژن كردبێ ؟
 ماڵتان ئاوابێت كە دەتوانن خزمەتى باش بە حزبەكانتان بكەن و پەیمان و بەلێنى تازەبكەنەوەبۆیە هەقە لەناو پەیرەوو پرۆگرامى رێكخراوەكانتان ئەگەر هەتان بێ ئامانجە پیشەییەكانتان بسرنەوە(ئەگەر نیەتتان نوێ كردنەوەى بەلێن بوو چەندین شێوازو رێگاى تر هەبوو نەك ئەو یادە بشێووێنن.
    تێبینى/
 1-    سەرجەم وێنەكانمان لایە كە لەكاتى دابەشكردنەكەدا گیراوە.
 2-    هۆكارى دواكوتنى ناردنى ئەم نوسینە دەگەرێتەوە بۆ ئەوەى هەم یادەكە لە كاتى خۆیدا نەكرایەوە و هەم  بە هۆى پشوەكانى مانگى ئازارەوە بوو0                                                          
 
 
                                                                                (3)
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە