کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پیلانێكى مەترسیدارى (ئیدریس هادى و محەمەد سدیق) ئاشكرا دەبێت بەمەبەستى دابراندنى خوێندكارانى بەرێژەى 10% لە زانكۆ و خوێندن دارێژراوە

Friday, 25/09/2009, 12:00


دواى ئەوەى هەر یەك لە ئیدریس هادى وەزیری خوێندنى باڵا و و محەمەد سدیقى سەرۆكى زانكۆ بە پیلانێكى تۆكمەوە توانان پار ساڵ وابكەن رێژەیەكى زۆری خوێندكاران لە هیچ پەیمانگا و كۆلێژێك وەرنەگیرێ و بەمەش نزیكەى 10000 دەهەزار خوێندكار كەوتنە كۆلانەكان و بوون بە بەكاربەرێكیش لەسەر ئابورى ولات و بەشێكش لەوان روویان لە دەرەوەى وڵات كرد و بوونە گوربانى پیلانەكانى ئیدریس هادە و محەمەد سدیق ، ئەوا ئەمسالیش لە كۆبوونەوەیەكى نهێنى كە هەندێك زانیارى دەست كەوتووە وە لێی ئاگادارە بریاریان داوە(بە بەهاوكارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و سەرۆكى زانكۆی سەلاحەدین) بەرێَژەى 10% خوێندكاران لە خوێندنم دابڕن و وەك یەكەم هەنگاو بۆ خولی دووەمى ئەزموونەكانى لە محەمەد سدیق بریارێكى دەركردووە كە نابێ هیچ دەرەجەیەكى بریار بدرێت بە خوێندكار (ئەمە لەكاتێدایە هەندێك كورە بەرپرس لە خولی یەكەم وەریانگرتووە و پێی دەرچوونە) ، هەولیش دەدرێ هەموو ئەوانەى كە لە یەك وانە كەوتوونە دەریان نەچوێنن و هەروەك چۆن پارسالیش بریارى عبوریان گەراندوە و بەلام كەسی نەگرتەوە ئەویش بەهۆی ئەوەى دەیان مەرجى سەقەتى تیابوو و وەكو ەوانە ناگرێتەوە كە دووساڵلەن و تەرقین قەیدن و دوو دەسیان لە كۆرسێكە ......بەمەش پیلانەكانیان ساڵ بەساڵ وا جێ بەجێ دەكەن و جیل لە دواى جیلیش بەدەست ئەم جەلاد و مافیا یانەى ناو زانكۆ تێدەچن و زیندەبەچاڵ دەكرێن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە