میكرۆبەكانی حزب و زانكۆی سلێمانی...
Sunday, 28/02/2010, 12:00
پاش خوێندنەوەی وتاری (زانكۆی سلێمانی ریسوا نابێت،ئەویش گۆرا,,,) لەكوردستان پۆستی ئازیزدا، بریارم دا سرنجی خۆم وەك مامۆستایەكی ئەو زانكۆ بریندارە بخەمەرو لەسەر میكرۆبی دەست وەردانی حزب لە زانكۆی سلێمانی دا لەم دوو خاڵە دا:
1- ئەوەی لەوتاری ناوبراودا نوسرابوو دەربارەی سوكایەتی پێكردن بە مامۆستایانی زانكۆ بەدابەش نەكردنی(140) خانوەكەی زانكۆی سلێمانی هەرهەموی راستەو بێ زیاد و بگرە كەمی هەیە،چونكە وەك من ئاگاداربم بڕیاری فرۆشتنەكەیان بەو شێوە سەقەتە لە تۆڵەی ئەوەبو كە (عمر فتاح) ئەیویست (5) خانویان لابدات بۆ خۆی وە لەفەرمانی فرۆشتنەكەشی دا تەنها (135) خانوی ئاماژە پێكردبو،بەڵام زانكۆ رەزامەند نەبو بۆ ئەو (5) خانوە كە لابدرێت بۆیە بڕیارەكە بەوشێوەیە بو كە بریارێكی تابڵێی دانسقەیە!!! بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە هەر دوای ترۆ كردنی ناوبراو زانكۆ ئەو(5) خانوەشی خستەوە ناو لیستی خانوەكانی تر,جا توخوا ئەمە بەرپرس بو یا مكرۆب ؟ وەئەوەی مامۆستایانی ئەم زانكۆیەی هەراسان كردوە ئەم بڕیارەبوو كە تاهەنوكە بەرپرسەكانی دوای ئەویش بۆ لادانی مەرجە دانسقەكانی ئەم بریارە دەستی دەستی و گاڵتەبەمامۆستایان دەكەن،بۆیە بەراستی مامۆستایان مافی خۆیانە بۆ ئەو سوكایەتیە پەرچەكرداری گونجاو بنوێنن،هەرچەندە جێی داخە مامۆستای زانكۆ بەودەردە ببرێن وناچاربن دوای دەردی سەریەك بكەون كە نەئەبو حكومەت بەسەریان بهێنێت,سەیرەكە لەوەدایە ئەم خانوانە بۆ زانكۆ دروستكراون نازانم حزب وسەرەك وەزیران بۆ دەبێ بەئارەزوی خۆیان یاریان پێبكەن بۆ دابەش كردنیان كە ئەبو ئەمە لە دەستی سەرۆكی زانكۆ و ئەنجومەنی زانكۆدا بوایە،بەڵام نەك ئەم سەرۆك زانكۆیە كە لەبەر كورسیەكەی ئامادەیە كڕنۆش بۆ بچوكترین ئەندامی یەكێتی بەرێت تا لاینەبەن چونكە ئەو سەرۆك زانكۆی كوجا مەرحەبا! خۆ ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆ (وەك بەرەحمەت بێت دكتۆر كمال خۆشناو وتبوی یەك پیاویان تیانیە) دەنا رۆژێك دەیان پرسی لە خانوی مامۆستاكان چیان بەسەرهات ئەوەش لەبەرئەوەی كە بۆخۆیان نابن ئیتر مامۆستاش چش!!.
2- یەكێكی ترلە دەست تخستنە ناوكاروباری زانكۆ لەلایەن حزبەوە ڕۆژێك سەردانی كۆلێجی كشتوكاڵم كرد لە بەكرەجۆ بەڵام ئەوەوەی من دیم راستەو راست سەروەری حزب بو لەوكۆلێجەدا،زۆرێك پۆستی ئیداریم بینی كە بەرپرسەكانیان خوێندكاری دكتۆرابون كە ئەمە سەرپێچیەكی زۆر دیار و زەقە لە یاسا كە نابێت خوێندكاری خوێندنی باڵا پۆستی ئیداری هەبێت،بەڵام مانەوەی ئەمانە لە پۆستانەدا لەسەر فەرمانی حزبە جونكە ئەمانە ئەندامی یەكێتین ئەوەش بۆ دەست بەسەراگرتنی كۆلێجەكەو دەست خستنە ناوبریارەكانی كۆلێجەكە،وە لەلایەكی تریشەوە وەك پاداشتێكی مادی بۆ ئەندامەكانی حزب جونكە بەو هۆیەوە دەرماڵەیەكی زیادە وەردەگرن وەهەم نێابی وانەوتنەویان كەم دەبێتەوە وە لە پشوی هاویندا دوو مانگ موچەكەیان دووهێند دەبێت گەر دەوام بكەن، كە لەساڵ رابردوودا هی وایان هەبوە یەك سەعات چیە نەچوەتە سەر كورسیەكەی بەڵام موچە زیادەكەشی بۆ سەرف كراوە كە ئەمەبە بەڵگە لەلام هەیەكە ئەوپەری گەندەڵی زانكۆ نیشان دەدات،گەر وانیە خۆ مامۆستا قاتی نەبوە با كەسانی تر دابنێن لەوشوێنانە كە خوێندكار نەبن؟بەڵام حزب چۆن ئەهێڵت.
خوێنەری بەرَێز تۆ بپرسە :
ئایا جیاكردنەوەی حزب لەحكومەت بەم شێوەیە دەبێت؟
ئایا حزب خزمەتی زانكۆ ی كردوە یا وێرانی كردوەو و رەوتی یاساو زانستی هەڵتەكاندوە؟
ئایا ئەم سوكایەتی كردنە بە زانكۆ سلێمانی لە تۆڵەی چیدایە؟هی ئەوەیە كەراپەرینمان كرد و ئەوانمان كرد بملیۆنێر؟
ئایا كێ بو یەكێتی واترۆ كرد لە سلێمانی؟
وەڵامی ئەم هەموو پرسیارەو هەزاران پرسیاری تر با بەرپرسە بالاكانی (ى.ن.ك) بیاندەنوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست