هەڵبژاردن شانۆگەریەکی ناشرین

Monday, 18/11/2024, 17:51


ئێمەهەموو دەزانین ئەم شانۆگەریە کێ سیناریۆ نوس کێ دەرهێنەر کێ پێشکەشی کارو کێ پێشکەشی دەکات لەسەرەتاوە هێزەکانی دەسەڵات بۆ ئەوەی ڕەواجی پێ بدەن و بەپاکو بێگەر ناوی بەرن سبەی بیفرۆشنەوە بەخەڵک هاتن لەڕوی ڕاگەیاندنەوە کۆمەڵێک تاکتیک و پلانیان دانا بۆئەوەی شەرعیەت بدەنە ئەو شانۆگەریە هەر هێزەو لەلای خۆیەوە چەند سیناریۆو پلانێکی داڕشت بۆ ئەوەی هەم خەڵکو هەم هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی پێ لەخشتەبەرن یابیگەوجێنن و چەواشەیان بکەن پڕو پاگەندە کانیش ئەوەبو دەیانگوت هێزی نێو دەوڵەتی چاودێری دەکات کەکەس نەیبینین  ڕێکخراوە کانو خەڵکی پسپۆڕ چاودێرە لەم خولەدا کەس نەڕێکخراوی بینی نەچاودێری بیانی وە وایان پڕو پاگەندە کردکەغەش و تەزویرات کۆتایی دێت ئەمانەو کۆمەڵێک پڕوپاگەندەی تر کە هەمو خەڵک ئومێدی لەسەر هەڵچنی بوو کەچی ڕێک پێچەوانەی ئەوپڕو پاگەندانە دەرچو ئەم شانۆگەریە ئێرانو تورکیابەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان دیزاینیان کردبوو چونی نێچیر بۆ تورکیا و هاتو چۆی یەک لەدوایەکی وەفدی ئێرانی و چونی سەرانی ی ن ک بۆ ئێرانوبۆ بەغداد  دەیان هاتو چۆو ڕێکەوتنی نهێنی لەدەر ئەنجامدا ئەو وەزعەیان دروست کرد کەبەبەرژەوەندی خۆیان تەواو بو دەنا مەعقول نیە ئەو هەمو ناڕازیە کەبەبڕوای خەڵکی شارەزاو لێکۆڵینەوەی مەیدانی لەسێ کەس دووکەس ناڕازیە لەو دۆخە دژوارە دەیان کەمو کورتی وەک نەبونی موچە نەبونی نەوت نەبونی کارەبا نەبونی پێداویستی تەندروستی دەیانو هەزاران گرفتی تر کەچی هێزە دەسەڵات دارەکان ئاوا کورسیو دەنگ بهێنن هەرچی کەسە پێش بینی دەکرد دەسەڵات دەنگی پێویست نەهێنێت دەسەڵات بکەوێتە دەست ئۆپۆزیسیۆن بەڵام وانەبوو ئەگەر ئەم هەڵبژاردنە ئەوەندە پاکو بێگەردە بۆچی ناهێڵن دوبارە بکرێتەوەبۆچی ئێمە وەک دەنگ دەر کەس چاودێرێکی کەری بیانی نەدیوە. خێزانی واهەبوە لە ٥ کەس یەک کەس دەنگی داوە گەر دەسەڵات ئەوەندە لەخۆیان ڕادەبینن بابێن دەنگەکان بژمێرنەوە بابێن بەئامادەبونی خەڵکی بیانیو نوێنەری ڕێکخراوەکان هەڵبژاردن بکەنەوە بابێن لەڕێگەی لیژنەیەکی پسپۆڕەوە دەنگەکان بژمێرنەوە ئەم هەڵبژاردنە دیزاین کراوی دەستی تورکیا و ئێران بو هەریکەیان توانی پارێزگاری لە بەرژەوەندیو پێگەی خۆیان بکەن لەناوچەکە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە