لەشفرۆشی سیاسی

Saturday, 19/10/2024, 23:17


لەدەم دەمی هەڵبژاردندا کۆمەڵێک مەخلوقات پەیدا دەبن کە دەبنە بوکەڵەی دەستی هێزە سیاسیەکان لەپێناو پارەدا ئامادەن هەموشتێک لەبەرانبەرەکەیان قبوڵ بکەن تەنانەت چونەسەرکۆشیشیان ئەم جۆرە مەخلو قانە هەمیشە دەرگای هێزەسیاسیە کانیان بۆ کراوەتەوە هەمیشە ئامادەو حازرن بۆ کڕنوش بردن بۆ پارەو ئیمتیاز پابەندی هیچ ڕێساو یاساو پرەنسیپێکی مۆڕاڵی نین تەنها بۆ دەست گەیشتنیان بەپارو ڤێلاو جی کڵاس ئەمانە لەو مۆدێلانە خراپترن  کەهەمیشە جەستەیان نمایش دەکەن بۆ پارەدارو دەوڵە مەندەکان بۆیە خراپترن چونکە بیرو ئایدیاو فکریان نیە هەمو ئەم شتانە دەگۆڕنەوە بەپارە تەنانەت لەهەندێک وێستگەدا جەستەی خۆشیان هەڕاج دەکەن بۆ ئەوەی سیاسیە کانی سەرو خۆیان پێگەو مەکانەتیان بدەنێ زۆرجار ئەم مەخلوقە خاوەنی دەیان جۆر دەمامکەکەدەموچاوی ڕاستی لەژێریدا حەشار داوە ئەمانە جۆرە مەخلوقێکن دەست بۆ هەمو موقەدەساتو پیرۆزیەکان دەبەن تەنها بۆگەیشتن بەمەرامو نیەتە بەرژەوەندی خوازەکانیان ئیستەو لەم دەم دەمی هەڵبژاردنەدا لەکوردستان دەبینرێن و حزوریان هەیە لەپاڵ هێزە باڵادەستەکاندا ئەم جۆرە مەخلوقە تەنیاژنان نین پیاوانیشیان هەیە واتە چەندە ژنەکان ئەم کردارە دەکەن پیاوانیشمان هەن ئاوا لەشی خۆیان دەفرۆشنە هێزە سیاسیەکان تەنانەت سنوری ئەخلاقیش تێدەپەڕێنن جابۆیە ئرکی مرۆڤی هوشیارو زیرەکە ئەم بوکەڵانە دەست نیشان بکات و بەو دەمامکە تەزویرو ساختانەیان هەڵنەخڵەتێت بیانکاتە پێشڕەو ڕابەری خۆی چونکە ئەمانە بەهیچ شێوەیەک خاوەنی متمانە نین و لە نزیکترین حاڵەتدا دەتوانن ڕوی خۆیان وەربگێڕنو پشت بکەنە هەمو ئەو ئەخلاقو پرەنسیپانەی کەلەمەو پێش پڕوپاگەندەیان بۆدەکردو بەرگی شۆڕش گێڕیان کردبو بەبەریاندا ئەمانە ئیستە لەساحەی سیاسی کوردستاندا بونیان هەیەو دەمامکی شۆڕش گێڕیان بەستوە شەوانە لەشاشەی تیڤیەکانەوە خەریکی ئەو نمایشە ساختەیەن کەدەیانەوێت بچنە ناو پاڕلەمانو موچەی زەبەلاحی چەور وەربگرن بۆهەتا هەتایە بخۆنو بخەون لەسەر ورگی ئەم میلەتە خێر لەخۆ نەدیوە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە