ئایا لەسیاسەت دا ئەخلاق هەیە

Friday, 27/09/2024, 19:33


سیاسەت بەپێی ڕاو بۆچونی شارەزایان و پسپۆڕان هونەری بەڕێو بردنە، کاتێک  کەسێکی  سیاسی جوڵەیەک دەکات دەبێت لەچەندین گۆشە نیگاوە خوێندنەوەی بۆبکات و بزانێت لێکەوتەو دەر ئەنجامەکانی چین وە چۆن لەناو ڕای گشتیدا دەنگ دانەوەی دەبێت بەتایبەتی لەسەرو بەندی قۆناغی هەڵبژاردندا کەدۆخێکی زۆر ناسکە یارو نەیار چاوییان لەسەرتەو جوڵەکانت لەژێر چاودێریدان بردنی هێز بۆگردی زەرگەتەو نمایش کردنی چەکو جبەخانە هەمان عەقڵیەتی پارتی بونە لە ٣١ ئابدا چۆن ئەوانیش بەهێز توانیان هەولێر بگرنەوە ئێوەش بەهەمان شێوە بەهێزی دەرەکی ویستتان گردەکە وەرگرنەوە کە ماوەیەک لەمەو پێش ئیدعای ئەوەتان دەکرد گردەکەی زەرگەتە موڵکی گۆ ڕان خوازانە ،خەڵکیتان بەوە فریو دەدا لەباتی ئەوەی بێن بەئاشتی ئەو کێشەو موشکیلانە حەل بکەن چونکە بەحیساب ئێوە هێزێکی ئاشتی خوازن بردنی هێز بۆگردەکەی زەرگەتە چەند خاڵێکی ڕون کردەوە ئەوەی بە خەڵکی و شەقام گوت کە
١.هەرکات بمانەوێت دەتوانین هەمو یاساو ڕێساو عورفێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێک بشکێنین لەپێناو بەرژەوەندی بنەماڵەکەماندا
٢.سەلملندتان کە گردەکە موڵکی بنەماڵەی ئێوەیە
٣.ئەو هێزەی ئێوە بردوتانە و نمایشتان پێ کردوە لەگردی زەرگەتە باوکی ئێوەی لەکاتی دروست بونی گۆڕاندا فرۆشت بەهەندێک پارەو لێی هەڵگەڕانەوە
٤.ئێوە بەهەمو دونیاو خەڵکتان گوت لەکاتی پێویستیدا گەر بمانەوێت ئێمەش خاوەنی هەمان عەقڵی یەکێتیو پارتین
٥.ئەوەی ڕویدا لەگردی زەرگەتە کودەتایەک بو مەگەر هەرئێوەی کاڵفامی سیاسی پەنای بۆبەرن
٦ ٠خەڵکو جەماوەری گۆڕان پێیان وابو ئێوەی دەرچوی هارڤاردو زانکۆ کانی ئەوروپا عەقڵی نوێ دەهێننە ناو گۆڕانو گۆڕان کاری نەوعیو جەوهەری دەکەن لەناو ڕیزەکانی گۆڕاندا کەچی نەتان توانی سنوری کارەکانی هێزە سیاسیە کانی تر تێپەڕێنن بەداخەوە کەمن ئەوەی نوسیو مە داخو خەفەت پێی نوسییم چونکە پێم وابو میرات گرانی ڕەوان شاد دڵفراوانو پشو درێژن دیارە بەهەڵە چوم ئیستە گەر گوێ لە خەڵکی ڕۆششنبیرو سیاسی بگرن پێم وابێت چانسی سەرکەوتنتان لەبەردەمە ئێوەش مەبنە میرات گری ئەو عەقڵەی کەیاریمان پێنەرێت خۆ پێمان تێک دەدرێت 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە