یاریه‌ ناشرینه‌كه‌ى ده‌سه‌ڵات بایكۆت وه‌ك نمونه‌

Saturday, 24/02/2024, 8:05


ماموستایه‌ك
ئه‌گه‌رله‌سه‌رجه‌مگۆشه‌كانه‌وه‌سه‌یرى تابلۆى بایكۆت بكه‌ین ده‌بینین هه‌ندێك ڕه‌هه‌ندى چاك وه‌ هه‌ندێك ڕه‌هه‌ندى خراپیشی تیابوو ئێمه‌ى مامۆستایان كاتێك بڕیارى بایكۆتماندانه‌هیچ ده‌ستێكى له‌پشت بوو وه‌ك ئه‌وه‌ى پێمان ده‌گوترا نه‌كه‌سیش ڕێنوێنى كردین و ڕێنیشانده‌رو سیناریۆنوسمان بوو ئه‌وه‌ى كراوه‌ ئه‌گه‌رچاك بێت یانخراپ ئێمه‌وه‌ك مامۆستاپشتگیرو پشتیوانى بوین وه‌ زۆرخۆڕسكانه‌دژى نه‌بونى موچه‌ وشایسته‌ داراییه‌كانمان كردومانه‌و هه‌ڵمان بژاردوه‌ ئاماده‌ش بوین تادوا دڵۆپ به‌رگری لێبكه‌ینو باشترین هه‌ڵبژاردنیش بوه‌ بۆئه‌م دۆخه‌ دژواره‌ دروست كراوه‌ى كه‌به‌رۆكى فه‌رمانبه‌رانى گرتوه‌ ئێمه‌ى مامۆستا ده‌بێت به‌هه‌موشێوه‌یه‌ك دیراسه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ى جدى بكه‌ین بزانین بۆ ئه‌م بایكۆته‌ ئه‌نجامه‌كه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ بووخاڵى یه‌كه‌م نه‌هاتنه‌ پێشه‌وه‌ى هیچ چینو توێژێك له‌گه‌ڵ مامۆستایاندا نه‌هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى خوێندكاران كه‌ به‌شێكى ئیشه‌كه‌له‌پێناوئه‌واندابووكاتێك شۆڕشى ئۆكتۆبه‌ر ڕو ده‌دات له‌ فه‌ڕه‌نسا سه‌رجه‌م چینى خوێندكارانو ماموستایانو هه‌مو چینو توێژه‌كانى تر پشتیوانو پشتگیریان ده‌كرد له‌هیچ شوێنێكدا نه‌بو خه‌ڵكى پشتیوانى ئه‌و شۆڕشه‌ نه‌بن به‌ڵام لاى ئێمه‌ ته‌نیا چینى مامۆستا پێشه‌وایه‌تى ئه‌و شۆڕشه‌ى ده‌كرد ئه‌ویش زۆر كه‌متر له‌ژماره‌ى ئه‌و مامۆستایانه‌ى له‌سه‌ر میلاكى په‌روه‌رده‌ به‌عینوانى مامۆستاده‌ست به‌كارن كه‌خۆى له‌( 35000)مامۆستا ده‌بینه‌ێته‌وه‌ نه‌مامۆستاى زانكۆهه‌مووپێكه‌وه‌پشتیوانبون نه‌مامۆستایانى پێته‌خت دێڕێكیان له‌سه‌ر بایكۆت ده‌گوت كه‌له‌هه‌مووحاڵه‌ته‌كاندائه‌م شۆڕشه‌ شۆڕشى نان بو بۆ ماڵو منداڵه‌ كانى هه‌مو فه‌رمانبه‌ران  له‌دواڕۆژدا شتێكى تر كه‌ ته‌واو بویه‌ هۆكارى ئه‌م شكستهینانه‌ى بایكۆتو هه‌ڵپه‌ساردنى زه‌ختى په‌روه‌رده‌كان بوكه‌هه‌موو فه‌رمانبه‌رانیان به‌ته‌زكیه‌ى حیزبی پۆستیان وه‌رگرتوه‌ به‌ به‌ڕێوبه‌رى قوتابخانه‌وخوێندنگه‌كانه‌وه‌ كه‌له‌كۆمیته‌و مه‌ڵبه‌نده‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ ده‌كران وده‌هاتنه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ خه‌ڵكیان سارد ده‌كرده‌وه‌ له‌خۆپیشانداو نه‌هاتن بۆسه‌رشه‌قام خاڵێكى تر ڕه‌وشتى به‌رزى هه‌ست كردن به‌به‌رپرسیاریه‌تى مامۆستایان بوو كه‌نه‌یان ده‌هێشت خۆپیشاندانه‌كه‌به‌ئاراسته‌ى توندو تیژیدا بڕوات كه‌خۆى له‌خۆیدا كارێكى هه‌ڵه‌ بو چونكه‌ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ خودى خۆى به‌رهه‌مى توندو تیژیه‌ ده‌بێت به‌توندو تیژى له‌ناو بچێت خاڵكى تر نه‌بونى هیچ ڕێكخستنێك له‌ناو توێژى مامۆستایانى ناڕازیدا هیچ كه‌وسێك نه‌یده‌توانى خۆپیشاندانه‌كان ئاراسته‌ بكات وه‌ بێهه‌ڵوێستى هێزه‌ نه‌یاره‌كان كه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌هاتنه‌ ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ ئه‌مانه‌و گه‌لێك هۆكارى تر بونه‌ هۆى شكستى ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ى مامۆستایان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە