بایكۆتیان پێ شكاندین یان خۆمان شكاندمان

Tuesday, 30/01/2024, 21:26


خودایه‌ لێیان مه‌گره‌ چونكه‌ جاهیلن نازانن چى ده‌كه‌ن (مه‌سیح)
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆڕابردوو له‌ساڵى 2014 وه‌زعى فه‌رمانبه‌رى هه‌رێم له‌كوله‌ مه‌رگیدا یه‌ مانگى واهه‌یه‌ له‌ 90 ڕۆَژ تێپه‌ڕده‌كات له‌سایه‌ى سه‌رى ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى دزوجه‌رده‌ى كوردیه‌وه‌ خه‌ڵك چاوه‌ڕوان بو حكومه‌تى كوردى موچه‌و ئیمتیازى باش بۆجڤاتى كوردى ده‌سته‌ به‌ر بكرێت هه‌مو چاوه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى باشوربوكه‌حكومه‌تى كوردى دروست بوو خه‌ڵك له‌ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاواو باكوره‌وه‌ له‌ناو ده‌وڵه‌تانى زلهێزه‌وه‌ چاوه‌ڕوانى حكومه‌تێكى ڕاشدو دیموكرات بون حكومه‌تێك بۆدونیاى بسه‌لمێنێت كه‌كورد نه‌ته‌وه‌و میله‌تێكه‌ ده‌توانێت خۆى خۆى به‌ڕێوه‌ به‌رێت به‌ڵام سه‌د مخابن سه‌ركرده‌و بنكرده‌ى هێزه‌ كوردیه‌ كان كه‌چاوییان به‌دۆلار كه‌وت بونه‌وه‌ به‌و وه‌حشیگه‌ریه‌ى كه‌مرۆڤایه‌تى له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌مجار به‌خۆیه‌وه‌دیتوه‌ هه‌مو دونیا ده‌یانه‌ویست نمونه‌یه‌كى دیموكراتى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له‌ژێر سایه‌ى ئه‌م كیانه‌ كوردیه‌ دا دروست بكه‌ن و بیگوازنه‌وه‌ بۆده‌ره‌وه‌ به‌ڵام هه‌مو خه‌ونه‌كان بونه‌وه‌ به‌خه‌یاڵ چه‌نكه‌ پێشینانى ئێمه‌ زووگوتویانه‌ 
(له‌دواى كه‌ر ڕۆشتن ته‌رز بۆنكردنه‌ ) بۆیه‌ له‌دواى دز ڕۆشتن هه‌ر ئه‌م فه‌وزایه‌ دروست ده‌بێت ئه‌م پاشاگه‌ردانیه‌ ئه‌م بوده‌ڵانه‌ى ده‌سه‌ڵات هه‌ر خه‌مى گیرفانیانه‌ وه‌فایان بۆكه‌س نیه‌ چاكى دزیان لێهه‌ڵماڵیوه‌و كوڕئه‌و كوڕه‌یه‌ بۆخۆى بدزێت كوردستانى باشور وه‌ك پیاوه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ى عوسمانلی لێهاتوه‌ هه‌ركه‌س هه‌ڵده‌ستێت كه‌ڵبه‌ى له‌و جه‌سته‌ نه‌خۆشه‌ گیرده‌كات و ده‌یهه‌وێت هه‌مو بۆخۆى به‌رێت میله‌تیش به‌وێنه‌ى مه‌ڕێكى گێژووێژ سه‌رمه‌ستو سه‌رخۆش به‌ره‌ڵا بوه‌و كه‌س نازانێت به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت ته‌نها چینێك كه‌ هه‌ست به‌م دۆخه‌ ده‌كه‌ن مامۆستان كه‌ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆخه‌ ئاوا نه‌مێنێت توێژى مامۆستا بوێنه‌ى مه‌سیحن كاتێك له‌ خاچیاندا ده‌یگوت خوایه‌ لێیان نه‌گریت چونكه‌ نازانن چه‌نده‌ جاهیلن مامۆستایانیش له‌لایه‌ك گیرفان به‌تاڵ له‌لایه‌ك خه‌مى خوێند كار له‌لایه‌ك گرتنو تعزیبو هه‌ڕه‌شه‌ سوكایه‌تى ئه‌مانیش به‌وێنه‌ى مه‌سیح ده‌ڵێن خودایه‌ له‌م جاهیلانه‌ مه‌گره‌ چونكه‌ نازانن چى ده‌كه‌ن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە