ئینقلابەکەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى بەسەر ئازادى ڕادەر بڕیندا

Thursday, 15/06/2023, 9:26


حکومەتى هەرێم ماوەیەکى دورو درێژە خاوەنى یاسایەکى ڕۆژنامەنوسی پڕلەکەموکوڕیە سەرەڕاى چەندین تێبینى خەڵکى پسپۆڕلە مەجالى ڕاگەیاندندا بەبەراورد بەیاساکانى دەوڵەتە دیموکراتیە کانو یاساى کارى ڕۆژنامە نوسی مۆدرێن کەڕۆژنامەنوس خاوەنى تایبەت مەندى و خاوەنى پارێز بەندیە لەناو یاساکانى دەوڵەتانى دیموکراتیدا بەڵام جێگەى نیگەرانیە سەرەڕاى تێبینى لەسەر یاساى کارى ڕۆژنامە نوسی لەحکومەتى هەرێم وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوان هەستاون بەدەرکردنى چەند ڕێنمایەک بۆکۆتو بەند کردنولەقاڵبدانى میدیا دەیانەوێت لەڕێگەى ئەو ڕینماییانەوە ئەوپەراوێزە لەئازادى ڕادەربڕین هەیە بیدەن لەقاڵب و سانسۆرێکى بێئەندازى بخەنەسەر بەبیانوى ڕێکخستن و کۆنترۆڵ کردنى کەئەمەش بەرهەمى ئەو عەقڵە خێڵەکیە ناشارستانییە کە ئەمڕۆ لەکوردستاندا حاکمە بۆیە ئەگەر بەراوردێکى یاساى کارى ڕۆژنامەنوسی بەو هەمو کەمو کوڕیەوە  لەگەڵ ڕێنمایەکانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى بکەین  ئەوا زو بۆمان مەعلوم دەبێت کەدەسەڵات مەبەستیەتى ئەو بونەوەرە ئازایەى کەناوى ڕۆژنانوسە وەپیشەی گواستنەوەى حقیقەتەبۆبینەرسنورى بۆدانێت و کۆتو بەندبخەنە گەردنى ئەمەش لەچوار چێوەى ئەو هەوڵە نەزۆکە دێت کەدەسەڵات دەیەوێت میدیاى پێ کۆنترۆڵ بکات هەروەک ئەوەى لەڕابردوداویستیان بیکەن بەڵام نەیان توانى راِپۆرتە نێو دەوڵە تیە کانى هیومان ڕایتس ۆچ ئەمنستى ئینتەر ناسیۆنال    cpj    ifj وەڕیکخراوەکانى تر ئاماژەن بۆبونى دۆخێکى مەترسیدار بۆ میدیاکاران لە عیراق و کوردستانو ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدائەم هەوڵەى وەزارەتى ڕۆشنبیرى و لاوانى حکومەتى هەرێمیش دەچێتە ئەو چوار چێوەیەوە وەڕاستى ڕاپۆرتەکانى ئەو ڕێکخراوانە پشت ڕاست دەکاتەوە کەکوردستانو عیراق دۆزەخێکن بۆڕۆژنامە نوسان وە حکومەتى هەرێم کار بۆ تەسک کردنەوەى ئەو پەراوێزە لەئازادى کارى میدیای دەکات هەمو یاساو دەرەچەو دەلاقە کانى بوارى ئازادى میدیا کۆنترۆڵدەکرێن وەڕۆژنامە نوسان ئەوەندەى تر دۆخى دەرونى و تەندروستى و ئازادیان لەقاڵب دەدرێت وەترۆر دەکرێن ئەم ترۆرەش جیالەوانى تر کەترۆرى فەردى بون بەڵام بەم بەپێی ئەم ڕێنماییانە ترۆرى دەستە جەمعیە بۆیە پێویستە هەموومیدیا کارانو ڕێکخراوەکانو خەڵکى پسپۆڕ ڕێگربن لەدەر کردنى وەها ڕێنمایەکدائیدانەو پرۆتیستۆى بکەن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە