دروست کردنى هێز بۆتە مۆدێل

Friday, 10/02/2023, 23:51


مێژووى دروست کردنى هێز لەڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا ڕیشەیەکى دورو درێژى هەیە ، زۆربەى جار هێز دروست کردن لەسەر قوتى هاو وڵاتیان بوە کە بوەتە هۆى وەرگرتنى باج و سەرانە بۆسەرمایە دارو ئاغاو دەرەبەگەکان  لەهەر قۆناغێکدا دەسەڵات  یان ئەو کەسانە کەتاجرى شەڕن مەسئولو لێپرسراوە کان  پەنایان  یان بردبێتە بەردروست کردنى هێز بۆمەبەستێکى تایبەت بوە ویستویەتى لەو ڕێگەیەوە تواناو زەبرو زەنگى خۆى نیشان بدات زۆرجاریش ئەوهێزە بۆبەرژەوەندى و ئەجێنداى بێگانە دروست کراوەو هەمیشە هێڵە نیشتمانیە کان هێڵە نەتەوەیەکە کراوەتە قوربانى بەرژەوەندى شەخسی گروپێک یان کەسێک ئیستەش لەمساڵى 2023 یەدا کوردستانى باشور بۆتەمەڵبەندى دروست کردنى هێزو گروپی  بچوک  بچوک کەدڵنیام هەموو ئەم هێزو گروپە گچکانە گەراى داگیر کەرانن خزمەتى دۆزە گشتیە نەتەوەیەنیشتمانیەکە ناکەن باش وایە حکومەتى هەرێم کۆتایی بەم گروپە گچکانە بهێنێت وهەموو یان لە هێزێکى نیشتمانى داڕیکبخات دەنا بەتێڕوانینى چاودێرانى سیاسی و شارەزایانى سەربازى لەداهاتو دائەم هێزە گچکانە ئەم هێزانەى تاجیرانى شەڕدەبنە مایەى سەرئێشەو نەگبەتى و ڕوتاندنەوەى خەڵکى ڕەش و ڕوتى ئەم بەشەى کوردستانى باشور هەر قیادەو سەرکردەى ئەم هێزانە نەبون لەڕابردودا سەرانەیان کۆدەکردەوە لە گوند نشینان گومرگیان دەسەند لە خاوەن ئاژەڵەکان هەمومان ئەو ڕابردوە ناشرینەمان لەیادە کە ئەوانەى ئیستە هێزو میلیشیا دروست دەکەن شۆفڵ و حفارەو تەلی کارەبانەما نەیبەن بۆ ئێران ئیستەش مەشغوڵى میلیشیاو هێزن خوا خۆى دەزانێت بۆچ مەبەستو پلانێک ئەمانە دروست دەبن بەدڵنیایەوە نیەتى خێر لەدروست کردنیان نیە 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە