مامۆستا فێرخوازى ئاواپەروەردە دەکات حیزبیش چە قۆکێش و شەلاتى

Monday, 23/01/2023, 19:20


قوتابخانە خێزانى دوهەمى فێر خوازەو تێکەڵە یەکەلەکۆمەڵگەوخێزان لەناو قوتابخانەدا فەلسە فەى پەروەردەو فەلسە فەى زانیارى دوو باڵن پێکەوە فڕین بەرهەم دێنن لە پەروەردەى نوهاوچەرخداکەبەشێکە لەسیتەمى جیهانگیرى  زۆرترین بایەخ بەزانیارى دراوە کەمتر فەلسەفەى ڕەوشت ئەمەش ئاستەنگى دروستکردوە بۆسیستمى پەروەردە لەلایەک وەسیستمى پەروەردەى خێزان لەلاکەى تر بۆیە ئیستە لەم کۆمەڵگەیەدا تاک توشی سەرلێشێوان بوە بۆتە قوربانى سیستمى جیهانگیرى  کەلە بنەڕەتدا سیستەمى هاوچەرخ  پێچەوا نەى ئەم بەرهەم هێنانەى دەوێت  وە فەیلە سوفانى بوارى پەروەردەش  زۆرتر لەڕێگەى توێژینەوەو نوسراوە کانیانەوە  ئەم ڕەخنەیە ئاراستەى سیستەمى جیهانگیرى دەکەن  لەلایەکى ترەوە هەرچى پاسەوانى نەریت و سیاسەت و خێڵ و ئاین و یاسا وە پاسەوانەکانى تریش دەوریان داوە کردویانەتە ناو زیندانى کۆمەڵگە گەر کەسێکیش هەوڵى یاخى بون بدات لەو هەمووپاسەوانە ئەواکۆمەڵگە بەنەفرەتى دەکات و تۆمەتى ئەوەى دەدرێتە پاڵ کە گێرە شێوێن وەیان ئەنارشیستە .لێرەوە دەمەوێت خوێنەر بەوە ئاشنا بکەم گەر سیستەمى پەروەردە وزانست شان بەشانى یەکترى کار بکەن ئەوا فێرخوازى وەک ئەم فێر خوازانە بەرهەم دەهێنێت کەناتوانن دینارێکى حەرام بەرنە ماڵەوە  دەرخواردى کەس و کاریانى بدەن بەڵام گەر یەکێکیان لابەریتو (حیزب )بخەیتە تەنیشتى ئەوا جگە لە تاکێکى شەلاتى و چەقۆ کێش و کۆیلە هیچ مەخلوقێکى ترت بۆبەرهەم ناهێنێت بۆیە زەرورە دەستى حیزب لە پەروەردەدا ببڕێتەوە چیتر حیزب تەراتێن نەکات لەناو سیستەمى پەروەردەدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە