پارتى و كۆنگره‌

Wednesday, 09/11/2022, 2:06


(مسعودبارزانى  ده‌لێت سه‌ره‌ خۆشی له‌وانه‌ ده‌كه‌م پێیان وایه‌ پارتى كۆتای هاتوه‌ ) 
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆمێژوو له‌مێژووى پارتیدا ئه‌م كۆنگره‌ى ( 14) ده‌یه‌ به‌دیسپلین ترین كۆنگره‌یه‌ چونكه‌ به‌هه‌موو پێو دانگێك  جیاواز بو له‌هه‌موو كۆنگره‌ى حیزبه‌ كانى تر كۆنگره‌ى هێزه‌ سیاسیه‌ كانى وه‌ك (ی ن ك )لێوان لێوه‌ له‌مل ملانێ و پڕه‌ له‌ جمو جوڵ  یه‌كلا كردنه‌وه‌ى كێشه‌و موشكیله‌ كان زۆر جار له‌ كۆنگره‌ دا مشتو مڕ ده‌گاته‌ ئاستى ئینشقاقو جیا بونه‌وه‌ ئه‌مه‌ش بۆ به‌رژه‌وه‌ندى و ده‌ست كه‌وتى زیاتره‌ به‌ڵام كۆنگره‌ى 14 پارتى خاڵى بو له‌و مل ملانێ و پێك هه‌ڵپژانو به‌ریه‌ك كه‌وتنه‌ هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌مه‌ چاوه‌ڕوان كراوه‌ له‌هێزێكى قه‌بیله‌ گه‌راى قه‌بیله‌ ڕه‌وشتى وه‌ك پارتى چونكه‌ به‌رزانى ئاماده‌یی هه‌یه‌ كه‌س ناوێرێت له‌ترسی ئه‌و ئینشقاقو جیا بونه‌وه‌و ڕاى جیاواز ده‌رببڕێت  پارتى هێشتا عه‌قڵى خێڵی تێنه‌ په‌ڕاندوه‌ به‌یاساكانى دیوه‌ خان و پاڵه‌وان و براى گه‌وره‌و سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و سه‌رۆك خێڵ كار ده‌كات به‌دیوێكدا وه‌ك ( ی ن ك) نه‌بۆته‌ مهزله‌و بێسه‌رو به‌ر بێگه‌وره‌یی به‌ڵام پرنسیپ و دیسپلینى زۆر نیشاندانى هێزو به‌كار هێنانى بۆیه‌كلا كردنه‌وه‌ى گرفته‌ كان له‌ناو كۆنگره‌ى پارتیدا ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه‌  نه‌بونى متمانه‌ به‌ ئه‌ندامانى كۆنگره‌ ولێسه‌ندنى مۆبایل و ڕه‌وانه‌ كردنیان به‌پاص بێ سه‌یاره‌ى شخصی به‌رزانى ئه‌وه‌ى پێگوتون ئێوه‌ جگه‌له‌ بوكه‌ڵه‌یه‌كى یارى ئێمه‌ زیاتر هیچى ترنین ئێوه‌ى ئه‌ندامانى كۆنگره‌ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ نه‌بین ئه‌وا هیچ پالًپشت و هیچ ئومێدیكتان نیه‌ ئێوه‌ ته‌نها بوكه‌ڵه‌ى یارى ده‌ستى ئێمه‌ن  بۆیه‌ كۆنگره‌ى پارتى ئه‌گه‌ر له‌ڕوى سایكۆلۆجیه‌وه‌ خوێندنه‌وه‌ى بۆبكه‌ین ئه‌وا پارتى بون جگه‌ له‌كۆیله‌ بون موقه‌ده‌س كردنى بنه‌ماڵه‌ى بارزانى  وخۆنواندن هیچ شتێكى ترى له‌پشت نیه‌ چونكه‌ هیچكام له‌ ئه‌ندامانى كۆنگره‌ ناتوانن مونا قه‌شه‌و شرۆڤه‌ بۆ بیرو بۆچونه‌كانیان بكه‌ن ته‌نها چه‌پڵه‌ لێدانو بژى بژى یان له‌سه‌ره‌ هیچكات كۆنگره‌ له‌ناو پارتى مهامو مه‌به‌سته‌ كانى خۆى ناپێكێت چونكه‌ شته‌ كانیان دوباره‌ن مسعود سه‌رۆكه‌ كوره‌كه‌ى جێگره‌ زاواكه‌ى جێگره‌ ئه‌مانه‌ هاوكێشه‌یه‌كن به‌درێژاى هه‌ر چوارده‌ كۆنگره‌ كه‌ى پارتى هه‌روا بوه‌  نه‌یان توانى وه‌ تێیان بپه‌ڕێنن تاكاسه‌ لێس ترو ماستاوچى تربیت تاوه‌كو كۆیله‌ تربیت  تاوه‌كو وه‌لائت بۆبنه‌ماڵه‌ی بارزانى  زیاتر بێت و دژى به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نه‌بیت ئینجا له‌ پێش تریت  و پله‌ت باڵا تره‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە