کێ گۆڵەکەی کرد ؟

Tuesday, 18/10/2022, 22:17


ماوەیەکی زۆرە ململانێ یەکی توند لەنێوان پ د ک و     ی ن ک دا هیە لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار کە جاران لەسەر پشکی ی ن ک بوو درابویە تاڵەبانی بەڵام لەدوای مردنی تاڵەبانی ئەم پۆستە کەوتە ململانێ و ڕکە بەریەوە لەنێو هەردو لادا تاوەکو یەک لاکرایەوە بۆ بەرهەم ساڵح و ئەو بویە جێگرەوەی تاڵە بانی بۆئەوەی حزبەکارتۆنیە کەی هەڵوەشێنێتەوە کەزیاتر بۆ موزایە دەو یەکلا کردنەوەی هەندێک کێشەی خۆی دروستی کردو ویستی نەوشیروان ئاسا ڕەفتار بکات بەڵام هەرزولەگەڵوەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماردا ئاشبەتاڵی لێکردو چویەوە بۆ ماڵە گەورەوێران بوەکە ئەم یاریەی بەرهەم ساڵح کردی هەمو کەس ئەنجامەکەی دەزانی بەتەنها پاصێکی بنەماڵەی تاڵەبانی هەمو شتێک ئاوەژو بویەوە بەرهەمیش لەمێرگە پانەوە بۆ بەغداد بارگەو بنەی پێچایەوە بەڵام ئەم جارەیان بنەماڵەی تاڵە بانی پاصەکان دایە مالیکیو پارتی کردی بەگۆڵەکەدا شکستی بەبەرهەم ساڵح هێناو لطیف بویە یاریزانی هەردو بەرەکە لطیف هەم سایقەو هەمیش جابی واتە لەناڵیش دەدات و هەمیش لەبزمار پارتی بەکاندیدی لطیف دو ئامانجی پێکا یەکەم شکستی بەبەرهەم ساڵح هێناو ئەو پڕو پاگەندیەی چەندین جارە هەوڵی بۆ دەدات کردیە ئەمری واقع دوهەم شکستی بەقسەی یەکێتی هێناو نەیهێش بەرهەم ساڵح ئارام لەسەر کورسیەکەی دانیشێت هێنایە خوارەوە ی ن ک لەم کۆڕناڵە دا هەم دۆڕا هەمیش بردیەوە بردیەوە بەوەی یەکێتی بو بەحزبی بنەماڵە دۆڕا چونکە بەرهەم نێردرایەوە بۆ مێرگەپان کەسە متمان پێ کراوەکەی تاڵەبانی باوک ئاوت کرا بەڵام ئایا ئاوەڵ زاواکە ی تاڵەبانی چۆن بویە پارتی و بەپێی چ سەفقەیەکی سیاسی لەگەڵ پارتی ڕێک کەوتوە ئیستە دێمە سەر وەڵامی پرسیارەکە گۆڵەکە پارتی کردی بەئۆفەری بنەماڵەی تاڵەبانی کێش بویە قوربانی بەرهەم ساڵح 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە