گەنجانی ئەم نیشتمانە كۆیلەبوونیان لەئازادی پێ باشترە

Saturday, 17/09/2022, 20:53


لەهیچ جوگرافیایەکی سەر ئەم گۆی زەوییەدا نیە کەسێک دیلی لەئازادی پێ باشتر بێت ،ئەم کورتە ڤیدیۆیەی لەسۆشیاڵ میدیا بڵاو بۆتەوە کەداوا لەهێزە ئەمنیەکان دەکات گەنجان بگرن و بیانخەنە زیندان لەبەر بێ ئیشی و بێکاری ئەگەر لەڕوی  سایکۆ لۆجیەوە خوێندنەوەی بۆ بکرێت دەیان مەسیج وئاماژە لەپشتیەتی وەدەبێت پسپۆڕان بەتایبەت وەزارەتی پلان دانان بێنە سەر خەت وەبەر بەو لێشاوی بێکاریە بگرن کەبەرۆکی گەنجی خێر لەخۆ نەدیوی ئەم نیشتمانەی گرتوە دەبێت ڕاگەیاندنە کان پاڕلەمانی کوردستان بێنە سەر خەت وە چارەسەرێک بۆ ئەو دۆخە دژوارە دانێن دەنا لەشکرێک لە گەنجی بێکار بەڕێوەن تاسەر ئەو دۆخە قبوڵ ناکەن لەناکاو دەتەقنەوە هەرچی شتە لەدەستتان دەچێت وەک بەعسیەکان چونکە ژیان زۆر زەحمەت بوە دەم نادەمێک هەواڵی کۆچی گەنجان وە نوقم بونی یەختەکانیان لەدەریای ئیجە بڵاو دەبێتەوە کەچی بەرپرس و دەسەڵات دارانی ئەم نیشتمانە مێش میوانیان نیە نەبایان دیوە نەبۆران 
مەسجی پشت ئەم کورتە ڤیدیۆیە پێمان دەڵێت چ بێکاری وهەژاری و نوشستی یەک بەرۆکی خەڵکی ئەو نیشتمانەی گرتوە خەڵک لە چ دۆخێکی خراپدا دەژی بەپێی ئەکورتە ڤیدیۆیە بێت خەڵک چونکە دیلی لەئازادی پێ خۆشترە چونکەئازادی نانی لەگەڵ نەبێت ئەو پەڕی بێحورمەتیە بەرانبەربەکەرامەتی مرۆڤ و بە ئەوکەسانەی کۆیلەو گوێ لەمست نین ئازادی وەختێک کامڵ و پڕاو پڕە لە خۆش نودی کەنانی لەگەڵ بێت ،حورمەتو ڕێزی مرۆڤ لەژێر هەڕەشەدا نەبێت ئەو کاتە ئازادی دەگاتە کەماڵی خۆی ئیستە ئەو پەراوێزەی ئازادی کەهەیە خەریکە ببێت بە جۆرێک لە کۆیلەیتی و چەوساندنەوە چونکە نانی لەگەڵ نیە گەنجێک کە پارەی پێنەبێت وەحدە بکاتە مۆ بایل یان سیم کارتە کەیەوە ئەوەندە پارەی نەبێت لەکاتی خۆیدا هاوسەر گیری بکات ئیتر ئازادی چ مانایەکی دەبێت کە بوبێتە هۆی ڕێگری لە هیواکانی نان نەبێت بیخوات سەری خۆی هەڵبگرێت بۆیە پێویستە حکومەت وەدەسەڵاتی سیاسی لەمسجی پشت ئەو کورتە ڤیدیۆیە تێبگەن چونکە نەوەیەک بەڕێوەیە بەو ئاسانیە لێتان خۆش نابن هەمو تان ڕاپێچی بەردەم یاسا دەکەن لەداهاتو دا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە