بزوتنەوەى گۆڕان دەبێت وانە لە مێژوو فێر ببێت

Thursday, 14/10/2021, 18:25


دەنگ نەهێنانى بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردندا و دەرنەچونى کاندیدە کانى وانەیەکە دەبێت سەرکردایەتى گۆڕان ناچار بکات هەوڵى جدى بە خۆدا چونەوە بدات ئەگەر کەمێک  بگەڕێینەوە بۆدواوە ئاوڕێک لە مێژووى خەباتى سیاسی بدەینەوە زۆرن ئەو هێزانەى کە توشى پاشە کشەو شکست بون لەگۆڕە پانى سیاسیدا بەڵام هەر ماون ئاش بەتاڵیان لێنە کردوە  دواتر بە هۆى زرنگى و زانایی سەر کردە کانیەوە بە گوڕو تێنێکى تر گەڕا وەتەوە ودەستى بە سیاسەت کردن کردۆتەوە بۆیە ئاسایە ئەم بزوتنەوەیە توشی پاشە کشەى لەم شێوەیە ببێت وەدەتوانێت هەستێتەوە ئەوانەى گۆڕان بون وزازیان هێناوە کەسیان حیزبی ترى ئیعلان نەکردوە کەسیان نەچونەتە ناو هێزى تر نەبون بە دەنگ دەرو لایەنگرى هێزو بیرو ئایدیاى تر تەنهاگرفتەکە لەوەدایە گۆڕان بێ منەت بوو لەبەرانبەریاندا تەنگى پێهەڵدَە چنینو ناچاریان دەکردن جێیان بهێڵن بۆیە هێشتا هیوایەک ماوە ودەکرێت کار بۆ گەڕاندنەوەى ئەو کادیرە عاجزانە بکرێت بزوتنەوەى گۆڕان واز لەو شەریکە دزانەى بهێنێت وە گرنگى بدرێتەوە بە میدیاى گۆڕان و چاو بخشێنرێتەوە بە پەیوەندیە کانى لەگەڵ هێزە کانى تردابەتایبەتى ی ن ک و پ د ک چونکە هەر ئەوان بون جەماوەرى گۆڕانیان نان بڕاو دەکرد هەر ئەوان بون دەست درێژیان کردە سەر ئارامگاى ڕوان شاد هەرئەوان بون پێکەوە پلانیان دادەنا ڕوان شاد بدەنە دادگا بەڵام بەداخەوە سەرمردایەتى گۆڕان ئەمانەى هەموو فەرامۆش کرد زاکیرەى زە عیف و لاواز بو دەنا هەرگیز نەدەچویە هاو پەیمانیەوە لەگەڵ هیچکام لەم هێزە سیاسیانە هەر پ د ک بوو نەیهیشت سەرۆکى پارلەمانە بچێتە هەولێر تکایە زوو زوو بەخۆتاندا بچنەوە چونکە کات نەماوە وا دیسان هەڵبژاردن نێزیکەو جەماوەرى گۆڕان چاوەڕوانى هەڵویستى جدین  

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە