یەکێتى دەستى خۆى نیە مارى پێدەگرێت

Thursday, 03/06/2021, 18:47


کاتێک لە ڕاگەیاندنە کانەوە هەواڵى ئەوە بڵاو بویەوە کە گۆڕان یەکێتى لیستیان دروست کردوەو بەتەمان پێکەوە بەیەک لیست دابەزن لە هەڵبژاردنى عیراقدا خەڵکى بون بەدو بەش بەشَێکیان ئەم یەکگرتنەیان پێباش بوو پاساوى خۆشیان هەبوو بۆ ئەو یەکگرتنە بیانوە کانیشیان کەبیرت لێدەکردەوە ڕێگەت پێدەدان ڕایەکى تریش هەبوو کەئەو یەکگرتنەى لا قبوڵ نەبوو پاساوى خۆشیان هەبوو بۆئەو پێکهاتنە هەندێکیش لەدورەوە سەیرى ئەنجامەکانیان دەکردو بێدەنگ بون تائێرە سروشتیەو ئەم سێ بیر کردنەوەیە لەناو جەماوەرى گۆڕاندا هەبون ئیستەش هەن.
 کێشە لێرەدایە کاتێک ئیعلانى ئەم یەکگرتنە کرا پارتى زۆر پێی قەڵس بوو پەیوەندیە کانى لەگەڵ گۆڕان خەریک بو بەرەو ساردبونەوە دەچوو بۆیە پارتى نێچیریان نارد تاوەکو دڵنیاى وەرگرن کەئەو ڕێکەوتنە لەسەر حیسابی پەیوەندى پارتى و گۆڕان نیە
 هەر چەندە دڵنیایان وەرگرتوە بەڵام ترسیان هەر هەیە ،بەڵام نیسبەت بەو ڕێکەوتنەى گۆڕان و یەکێتى یەکێتى دەیەوێت سودلە گۆڕان وەرگرێت گۆڕان بکات بەگژ پاتیدا بەڵگەش بۆپشت ڕاست کردنەوەى ئەم بۆچونە ئەوەتا یەکێتى بڕى پارەى دیارى کراو نانێرێت بۆهەولێر و هەوڵدەدات گرفت بخاتە بەردەم موچە و لەو لاشەوە گرفت بۆبزوتنەوەى گۆڕان دروست دەکات بەنیازى ئەوەى گۆڕان لەوەزارەتى داراى توشى دۆخێکى ئیحراجى بکات کەکردویەتى  دەنا دەبو یەکێتى هاوکارو پشتیوانى گۆڕان ببوایە لەچارەسەر کردنى گرفتى موچەدا چونکە گۆڕان ئیستا بەرپرسی وەزارەتى داراییەو لێپرسراوە بەرانبەر بەدۆخى موچە ،لەلاایەکى تر پافڵ و لاهور کەوتونەتە موزایەدە کردن بۆهەڵبژاردن یەکێکیان دژایەتى هەڵواسینى ڕەسم وێنەى خۆی دەکات ،کاک پافڵیش ناهێڵێت پێڵاوەکانى ماچ بکرێت لەلایەن کوڕێکى گەنجى هەوادارى یەکێتیەوە گۆڕانیش دارێکى لەدەستە هەردو سەرەکەى وە نازانێت کامیان بگرێت. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە