هێرش بۆسەر پەکەکە کێی لە پشتە؟

Sunday, 03/01/2021, 22:25


چەندڕۆژێکە لەناو سۆشیال میدیادا هەوڵێکى جدى هەیە بۆبەئامانج گرتنى پارتى کرێکارانى کوردستان چەند ڕاپۆرتێکى لێوان لێو لەناڕاستى پڕلە تەشیرو ناو زڕاندن بڵاو دەکرێنەوە لەوانە (بەراز خۆرە کانى قەندیل ،وە منداڵ فڕێنە کان ،وەئەوانەى هانى هاوڕە گەز بازى ئەدەن ) من نەلایەنگرى پەکەکەم نە بڕواشم بەئایدیاو فکرى ئەو هێزە هەیە بەڵام ئەوەى جێگەى پرسیارە بۆمن ئەوەیە ئەو ڕا پۆرتانە چەند پارەیان لە سەر وەرگیراوە؟ ئامانجیان چیە ؟
بۆچى نوسەرى ئەوڕاپۆرتە پڕلەدرۆو تەشیرانە ئاراستە کەیان ناگۆڕن بۆسەرئەو هێزو لایەنانەى کە باشورى کوردستانیان کردوەتە لانەى میت و ئیتڵا عات و ئەو دەزگا سیخوڕیانەى کە سەرلەبەرى کوردستانى باشوریان تەنى وە ؟
تۆکاتێک وەفات بۆ نیشتمانێک و قەومیەتى خۆت نەبێت پێم ناڵێیت چ جۆرە بونەوەرو جاشێکیت ؟ ناو زڕاندنى هێزێکى وەک پارتى کرێکارانى کوردستان تەشیر پێکردنیان بۆ؟
شاعیر دەڵێت: کورد ئەبەد ناگاتە مەقسەد نۆکەرى بێگانەیە دوژمن و خۆخۆرین لەناو یە بۆیە وا بێلانەیە. کاکى ڕاپۆرت نوس گەر تۆخەمى نیشتمان و خەمى ئەرکى نیشتمانت لە کۆڵناوە بۆچى کارێک دەکەیت لە بەرژەوەندى داگیر کەرانى کوردستان ؟ من دڵنیام ئەو ڕاپۆرتانەى تۆدەیکەیت و ئەو بەدوا دا چونانەى جەنابت هیچ هۆکارێک لە پشتیانە جگە لە ئاو کردنەناو ئاشى داگیر کەرانى کوردستانەوە ،کاکى ڕاپۆرت نوس ئەو هەمو تەشیرو ناوزڕاندنە دەکات بە هەموو توێژە کانى ئەو کۆمەڵگەیە هەرچى حیزب و بنەماڵەو ئاینزا هەیە هەمویانى داوەتە بەر قسەى هەڵیت و پەلێت بەناوى ڕا پۆرتى ڕۆژنامەوانیەوە بۆ ئەوەى ناو پەیدا بکات و بەیانى پێمانى بفرۆشێتەوە یان ڕا بکاتە لەدەرەوەو ئیقامەو جنسیەى وڵاتانى پێوەر بگرێت بۆیە دێت و قسە لە سەر پارتى کرێکارانى کوردستان دەکات بەحسابی خۆى ڕە خنە یان لێدەگرێت ،بۆزانیاریش ئەوەى ڕۆژنامەنوس و ڕە خنە گربێت من پێم وایە ڕابردوى پارتى کرێکارانى خوێند بێتەوە ڕو بەڕوى ئەو هێڵ و تێزە نیشتمانیە ڕەسەنە بۆتەوە کە ئەو هێزەى لە سەر بونیات نراوە،هێزێکى وەک پ ک ک) تورکیاى خستۆتە زەلزەلە ئیستا تۆدێیت و دەتەوێت بەدو ڕا پۆرتى درۆو بوختان خەڵک باوەڕت پێبکات و باشیش بزانە تۆوەک ئەو مێروەى کە بەگژ قولەى قافا ئە چێت وە (پ ک ک) کەش مێژویەکى نیە بەو چەواشە کاریە لەکەدارى بکەیت دڵنیاش بە من وەک بەرپرسیارى ئەخلاقی ڕۆژنامەوانى حەزم کرد قسە لە سەر ئەو ڕاپۆرتە چەواشە کاریەت بکەم نە پەیوەندیم بە(پ ک ک) وەهەیەو نە لایەنگریشیانم نەڕۆژێک چومەتە بارە گایان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە