ئایا سلێمانى دەکرێتە کەربەلا ؟

Friday, 01/01/2021, 20:05


سلێمانى شارێکە ئیستەو لەم کاتەدا ناوى پایتە ختى ڕۆشنبیریە لەکاتێکدا زۆر لەمێژە کەلتورى شێخ و تەکیەو خانە قا لەم شارە دا بونى هەیە باشترین بەڵگە بۆ پشت ڕاست کردنەوەى ئەم بۆچونە بونى ئەو شوێنەوارو مەرقەدە پیرۆزانەیە لەو شارە دا وەکو مەرقەدى پیرمە سور کاک ئەحمەدى شێخ هتد.....
ئەم شارە هەمیشە پانتایەک بوە بۆململانێ و گۆڕە پانێک بوە بۆ یەکلا کردنەوەى کێشەو گرفتە کان ئێمە گەر چاوێک بەمێژووى ئەم شارەدا بخشێنین لەزۆر ویستگەدا ئەم شارە قوربانى بوە باجى گەورەى داوە ئەمەش نیشانەى زیندویەتى ئەم شارەیە خۆپیشاندان و ڕوبەڕو بونەوەى ستەم لەم شارە دا مێژویەکى دێرینى هەیە باشترین وێستگەش کە ئەتوانم بلێم لەلاى یارو نەیار ئەم شارەى پێناسراوە ناسنامەى شارى هەڵمەتو قوربانیە لەمێژووى ئەم شارە داکەم نین ئەو کەڵە پیاوانەى کە بونەتە ڕەمزى بەرخودان بەرانبەر ستەم کارى بەردەرکى سەرا کەناسراوە بەسەراى ئازادى باشترین شوێنى ستراتیژیە کە لەمێژوى ڕابردودا بەخوێنى دەیان شە هیدى وەکو عەولەسیس خڵتانى خوێن کراوە دەتوانم بلێم ڕۆمانى شار باشترین مێژوى ئەم شارە یە گەر کەسێک بیەوێت شارەزاى کەلتورى ئەو شارە بێت .
ئێستا لەم سەردەمى عەولەمەو جیهانگیرى و تەکنە لۆجیایە دا تازە بەتازە دەیانەوێت سلێمانى بکەنە ڕەمزى دواکەوتن و بیکەنە مەیدانى دەروێش و تیرو شیر هەر چەندە لەڕوى ئابوریەوە پێدەچێت خەڵکى هەندێک سود مەند ببن چونکە بەبەردەوامى گەشتیار سەردانى گۆڕى ئەو پیاوە دەکەن بەڵام نابێت هەموو دەروازە کانى ئەو شارە یان بۆئاوەڵابکرێت و بە ئارەزوى خۆیان تەرا تێنى تیا بکەن ئەو هەمو زەویە داگیر بکەن بیانەوێت سیماى سلێمانى بگۆڕن بۆتەکیەوبەرگى دوا کەوتوى و شێخایەتى بەبەردا بکەن خەڵکیش ناچاربکەن ببێتە دەروێش یان سیماى دەروێش بەو شارە ببەخشن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە