کەشێر پیر بو دە بێتە مەخسەرەی سەگ

Friday, 18/09/2020, 0:54


لە دوای وفاتی کاک نەوشیروان کۆمەڵێک ڕێوی و چەقەڵ کەوتونەتە دەنگە دەنگ کۆمەڵێک جوملەیان ڕیز کردوە گوایا مێژوو دەنوسنەوە بەقەڵەمی کۆنە قین پێش هموشت گەر کاک نەوشیروان ئەو جەلادە بوایە کە وێنای دەکەن ئەوەندەخەڵک نەدەهات بۆ پێشوازی تەرمەکەی ،گەر کاک نەوشیروان ئەو جەلادو پیاوکوژە ببوایەکە ئەوان دەهۆڵی دڕاویبۆ دەکوتن دە بو لەو سەردەمەدا کە گۆڕانی دروست کردو لەهەمو پلەو پۆستێک هاتە دەروە هیچ هێزی چەکدارو دەسەڵاتێکی نەما ئەوەندە سکاڵایان لەسەر تۆمار بکردبا کەسو کاری ئەوانەی کە بەتەور کوشتونی خێرا بگرایەو ڕاپێچی بەردەم دادگا بکرایە ئەوکاتی ئەو هاتەدەرەوە لە ماڵە گەورە کەتان هیچ چەکوجبەخانەو گروپێکی لەدەورنەبو بۆ یەکێک جور ئەتی نەکرد سکاڵای لەسەرتۆمار بکات لەدادگا ئیستا جیهانی جێ هێشتوە ئێوە کەوتونەتە تۆمەت هەڵبەستن بۆی دەتانەوێت مێژووی پاک و نەزیهی بشێوێنن وەچەواشەکاری بکەن من دەڵێم ئەرکی هاوڕێکانی ڕوانشاد وە ئەوانەی دڵسۆزن بۆی وە لەگەڵی بون لەڕوداوەکاندا بەرپەرچو وەڵامی ئەو چەواشە کاریانە بدەنەوە کەبۆی هەڵدەبەستن وەڕاستی ڕوداوەکان تۆمار بکەن دەنا ڕۆحی ڕوان شاد لێیان نابورێت خۆشیان دەکەونە بەردەم دادگای وێژدان بێدەنگی نیشانەی قەنا عەتەئەگەر وڵام نەدەنەوە مێژووی ئەو پیاوە دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ناوی بە شێواوی دە چێتە مێژوەوە دواتر ئەگەرئەو ئاوا بەو پەڕ گیری و لەیاسادەر چونەمامەڵەی کردوە لەگەڵ پێشمەرگەو خەڵکیدا ئەی دەوری تاڵەبانی چی بوە لەو کاتەدا یان حیسابیشی بۆ ئەو نەکردوەئەگەرنەوشیروان مستەفا ئەو جەلادە بوە تاڵە بانی دەجار لەو تاوان بارترە و هەریەک لە هاوڕێکانی لەو تاوانبارترو جەلاد ترن دواتر ئەگەر قسەی نەیارەکانی ڕاست نین پێویستە هاوڕێکانی ئیستای لە بزوتنەوەی گۆڕان ئەوانەشی کەماون لە دەسەڵات سەرجەم ڕاستی ڕوداوەکان ڕون بکەنەوە دەنا ئەوانیش مێژوو ڕەحمیان پێناکات ئەمڕۆڕەوانشاد بەئامانج دەگیرێت سبەی سەرەی ئێوەیە کەدەیانتۆمەتتان بۆ هەڵببەستررێت چونکە پێشیناندەڵێن کەچەڵ هەر ئەوەندە کڵاوی دانا ئیتر شەرم و ئابڕوو نامێنێت بۆیە فریا کەون تا مێژوی ئێوەش چەواشە نەکراوە بەنوسینی واقع وەتۆ مار کردنی ڕاستیەکان عەیبوعاری چەند ساڵەیان هەڵبدەنەوە و باچیتر ڕاستیەکان نەشێوێنرێن بۆ مەبەستی شخسی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە