سەردەمی کوڕە لاسارە کان

Wednesday, 09/09/2020, 18:00


وەک دەزانرێت ئەوانەی شۆڕشیان کرد مێژویەکیان بۆ خۆیان تۆمار کرد و جێگەی ڕێزن چونکە ئەو گەلەیان لەلەناو چون پاراست و چەکی بەرگری و خەباتیان دژ بە زوڵمی ئەو کاتی ڕژێم هەڵگرت و نەریتی بەرگریان چاند لەنێ و خەڵکی دا سەرە ڕای ئەو تێبینیانەی کەلەسەریان هەیەو ئیستا لە زۆر پەیج و ئەکاونت بەپشت بەستن بەگێڕانەوەو نوسینی یادەوەریەکانیان دەخرێنەڕوو، شێرزادحسن وتەنی تێر بون لەسەر خەونی سەر کەوتنەکانیان خەوییان لێکەوتوە وا توێژێک لە کوڕە کانیان پێگەیشتون لەگەڵ ئەوەی هەمو دەر چوی زانکۆ ناودارەکانی وەکو هارڤاردو زانکۆی ئەمەریکی و ئەوانی ترن کەچی هیچ ئینتماو دڵسۆزیە کیان بۆ ئەم نیشتمانەنیە و خۆیان پێ لەسەرو یاساوەیە زۆر جار وادەزانن کوردستان تەنها موڵکی باوکی ئەوانەو بەبێ گوێدانە هیچ یاساو ڕێسایەک مامەڵە دەکەن بیریان چو سەردەمێک باوکی ئەوان لەشاخ لەسەر نانی ماڵان دەژیانو ئێواران میوانی ناوەختی ئەو خێزانانە بون بەجلو بەرگو نانی سەر سفرەو پاتەی لاستیکی ئەوان شۆڕشیان دەکرد ئیستا خۆیان لێبوەتە دەسەڵات دارو حیساب بۆ شعوری کەس ناکەن هەندێکیشیان کەجێگەی خۆیەتی ئاماژەیان پێ بدەین ژیانێکی ئاسای دەژین وە کەس نازانێت کوڕی ئەوانن ئەمانەش هەن چونکە باوکو دایکیان فێری کردون وەباش پەروەردە کراون تێشیاندایە کوردستا بەموڵکی بابی تێگەیشتوەو خەڵکی بەخزمەت کار بیریان چوە کوڕیکێن؟ پێشینان جوانیان فەر موە هەرچی لەمشک بێت جەواڵ دەدڕێت ،ئستا واگەورە بون های لایڤ ئەژین ماوەکی تر گەر ئاوا دەست ئاوەڵا بن هەرچی بازرگانی و هەرچی تەندەرو عەرزەی باش و وێلاو قەصرو شتی جوان هەیە دەبێتە هی ئەوان گوند دەسوتێنن عەرزە داگیردەکەن پارەی خەڵک دەبەن دەچنە ئەوروپا کەس ناوێرێت لە ئاستیان خۆ بەپیاو بزانێت چونکە هەموخاوەنی کۆمپانیای سکوریتی و میلیشیای تایبەت بەخۆیانن هەر لەئیستاوە ئاما ژە کان وا دەڵێن چونکە ژینگەیان جیاوازە مەریوان وریا قانیع وتەنی هەمو نیشتە جێی سیتی و گوندی مۆدێڕنو ڤێلاو بەرزایە کانن ئەمانەکەلتورو مۆڕاڵیشیان جیاوازە سەردەمێک دێت دەبنە خێڵی دورگە داخراوەکان خۆیان زۆر پێ لەیاسا گەورەترە دەبنە خاوەنی باندی قاچاخ چێتی گەورەوابڕوات و دەستیان نەگیرێت دەست درێژی دەکەنە سەر خەڵک قۆاغێک دێتە پێش دەبێت ناو بنرێت بەسەردەمی کوڕە لاسارەکانی لێپرسراوان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە