کێ بەرپرسی سەرەکیە لەنەبونی پرسی ئەنفال بەپرسی نیشتمانی لەناو خەیاڵدانی جڤاتی وردید

Wednesday, 15/04/2020, 12:02


دەسەڵاتی سیاسی لەکوردستان بۆچی داڵدەی جاش و موستەشارەکانی داوە ؟بۆچی ئێمە وەک نەتەوەی کورد نمان توانی وە جاش و موستەشارەکان دادگایی بکەین؟بۆچی کورد نەیتوانی وە بیرو هزری جینۆساید کردن لەناو خەیاڵدانی تاکی کوردیدا بچێنێت؟زۆرن ئەو پرسیارانەی کە جڤاتی کوردی دەبێت ڕو بەڕوی دەسەڵات دارانی بکاتەوە سەبارەت بەپرسی ئەنفال . ئەنفال ڕوداوێکی ڕاگوزەر نەبوە ڕژێمی بەعس پلان و بەرنامەی وردی بۆداناوەو نەخشەی مادی و معنەوی بۆ کێشاوە بۆیە دەبێت کورد وەک نەتەوە وەک سترا تیژ وەک هەنگاو نان بۆ سڕینەوەو لەناو بردن لێکۆڵینەوە لەو پرسە بکات . بۆیە ئێمەی گەلی کورد دەبێت لەسەر ئاستی ئەکادیمی ئیش بۆ ئەوە بکەین کەئەو کەیسە بخەینە لیستی تاوانی جینۆ سایدەوە دەبێت لەناو خەیاڵو هزری تاکی کوردیدا ئەو پرسە وەک پرنسیپ‌جێگەی خۆی بکاتە وە دەنا نەوەک ئەو پرسەبەەرەو کاڵ بونەوە دەڕوات وەکو ئیستا دەبێتە شانۆگەریەکی بێمانا . ئەرکی دەسەڵاتە ئەم پرسە لەناو پرۆسەی پەروەردە دا بکاتە نهج و وانەی تایبەتی لەخشتەی وانەکانی قوتابخانەدا بۆ دابنێت هەر سێکتەرێک لەسێکتەرە کان قسەی جدیان هەبێت لەسەر ئەم پرسە چونکە ئەم پرسە لەوا قعداپرسێکی هێند نیشتمانیەکەدەبێت ڕەگو ڕیشەی لەناو سەرجەم سێکتەرە کاندا دابکوتێت بۆ ئەوەی هیچ شکوو گومانێک لەسەر چۆیەتی ڕودانیی ئەو جینۆ سایدە نەمێنێت هەمو ئامارە کانی بەدیکۆ مێنت بکرێن لەسەر ئاستی ئەکادیمی فێرخوازان ناچار بکرێن پسپۆڕی وەر بگرن لەو بابەتەدادکتۆراوماستەر وەر بگیرێت هەر بۆیە ناوەندە ئەکادیمی یەکانیش پشکی ئەو کەمتەر خەمیە یان بەردەکەوێت ئەوە من تێبینیم کردوە لەو بارەیەوە کەمتەر خەمیەکی ئێجگار گەورە هەیە لەلایەن ناوەندە ئەکادیمی و زانکۆ کانەوە ئەو ناو چەیە نەوەک نەکراوەتە کێڵگەی لێکۆڵینەوە هیچ گرنگیەک بە پرسەکەش نەدراوە ئەوەی هەیە هەوڵی تاکە کەسین ئامانجی گەورەیان نەهێناوەتەدی . ئێمە وەکونەتەوە وەک دەسەڵاتی سیاسی وەک ئەو هێزە شەرمنانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستە لەبەر بەرژەوەندی زاتی خۆیان نەیان توانی وە هیچ بەرەو پێش چونێک بهێننەدی وەکو گەلی جو کەتوانیان دوایماوەیەکی زۆر تاوان بارانی هۆڵۆ کۆست بێنن و لە تەلئەبیب دادگایان بکه ن بتڵام دەسەڵاتی سیاسی کورد بۆتە پارێزەری ئەو تاوان بارانەو دەسەڵات و موچەی زەبەلاحی پێداون چەندین موستەشارو جاش هەنە ئێستا لەسایەی دەسەڵاتی کوردیدا پارێز راون هەڕەشە لە خەڵکی دەکەن ئەو جەلادانە ڕۆژانێک مریشکو قەلو قازی گوندیە کانیان دەدزی لەکاتی پرۆسەی ئەنفالدا کەچی ئێستا بونەتە لێپرسراو موچەی زەبەلاح وەردەگرن هەر چیان کردوە بەخەبات بۆیان هەژمار دەکرێت کەسیش ناتوانێت لە گوڵ کاڵتریان پێ بڵێت ئەمانەو چەندین پرسی تری ئەو تاوانە ئێستا فەرامۆش کراون هەمویانیان خستوەتە پەراوێزەوە سەرەڕای ئه وە هێشتا هەندێک هەوڵ هەن لەسەر ئاستی تاک کەدەیانەوێت لانی کەم ئەووپرسە بکەنە پرسی نیشتمانی . ڕیخراوەکانیش پشکی ئەو کەمتەر خەمیە یان بەر دەکەوێت لە سستی و فەرامۆش کردنی ئەو پرسە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە