جاشیەتى کەلتورى ناو نوخبەى سیاسی کوردستان

Monday, 13/04/2020, 19:10


زۆر لەمێژە داگیرکەرانى کوردستان کار بۆئەوە دەکەن کەتاکى کوردى لەڕوى کەسایەتى و مۆڕاڵەوە تێک بشکێنن ئەگەربگەڕێینەوە بۆمێژوو لەزۆر وێستگەدا ئەو تێک شکاندنو وێران کردنە بەجوانى هەست پێدەکەین چونکە گەلى کورد بەزۆر وێستگەى مێژویدا تێپەڕیوە تاگەشتوە بە ئەمڕۆ لەهەندێک لەو وێستگانە دا نوخبەى سیاسی ڕۆشنبیر بونەتە دارو دەستى بێگانەو کارەساتیان خوڵقاندوە .
لێرەوە دەتوانین دەرک بەو ڕاستیە حاشا هەڵنە گرە بکەین کە پشکى هەمو ئەو سەرکەوتن و شکستەى کە بەرۆکى ئەو گەلەى گرتوە هێزە سیاسیە کانو نوخبەى سیاسی هۆکار بون بۆى ئەگەر زۆر نەگەڕێینەوە بۆدواوە سەیرى ئەو کاروانە بکەین کە سیاسیە عیملاقە کانى کورد پێشڕەوییان کردوە دەبینین چەندین جارو لە چەندین وێستگەى چارە نوس سازدا نوخبەى سیاسی کورد نەک نەیتوانی وە بەئامانج بگات بەڵکو کارە ساتیان خولقاندوە بەبێ گوێدانە ئەو باجە قورسەى کە ئەم گەلە دەیدات .
جینۆسایدى بارزانیە کان جینۆسایدى ئەنفال جینۆسایدى هەڵە بجە کوشتن وەلەناو بردنى چەندین شۆڕش گێڕ وە جێ بەجێ کردنى چەندین پلانى داگیر کەرانى کوردستان هەمو ئەمانە مشتێک لە خەرمانى ئەو جاشایەتى و کۆیلە بازیەى نوخبەى سیاسی کوردى نیشان دەدات کە کردویانە بێگوێدانە ئەو باجە گەورەیەى کە ئەم میلەتە داوییەتى لەڕابردو لە خەباتى شاخیاندا کوشتن و تەسلیم کردنى چەندین ڕۆڵەى گیان لە سەر دەستى ئەو میلەتە یان بەپلان لەگەڵ دوژمنان لەناو بردوە ئێستە دێن و ئەو خەباتە لێوان لێو لە جاسوسی و وێران کردنى نیشتمانە بە خەڵکى دە فرۆشنەوە لەگەڵ ڕیز بۆهەندێک خەڵکى بە ئەمەکو وەفادارو نیشتمان پەروەر لەناو سەرجەم هێزە سیاسیە کاندا
جاشایەتى و خۆفرۆشی سەرکردەى ئەو هێزە سیاسیانەى ناو گۆڕە پانى خەباتى کوردایەتى تا ئیستەش بەردەوامى هەیەو لەتازە ترین چالاکیاندا تەسلیم کردنەوەى ئەو هانیشتمانیە کوردەى ڕۆژهەڵات بو بەکۆمارى سێدارەو ئیعدام کردنى دواى 17 ساڵ زیندانى کوشتنى دەیان هاو نیشتمانى ڕۆژهەڵات لە هەولێرى دەڤەرى زەردو سلێمانى دەڤەرى سەوز ئەم کەلتورى کورد فرۆشیە ڕیشەکەى زۆر دورو درێژە ئەگەر چاوێک بەومێژوە خوێناوییەى 1990 تاوەکو ئیستا بخشێنین زۆربە جوانى ئەو تێزى جاشایەتیە لەناو ئەو هێزە کوردیانە دا هەست پێدەکەین هەڵبەت ئەوە بۆباشورى کوردستان .
وە ئەو تێزى جاشایەتیە لەهەمو پارچە کانى کوردستاندا زۆر بەڕونى هەستى پێدەکرێت ئەگەر مێژووى ڕابردوى هەریەک لەو هێزانە بخرێتە ژێر لێکۆڵینەوەلەدەیان وێستگەو شوێنى گرنگدا نوخبەى سیاسی زۆر بەئاشکراو بەبێ پێچو پەنا ئەم تیۆرى جاشایەتیە بوەتە دیاردەو هەمو یان ئامادەن لەزەمەنێکدا ببنە جاشی سەد لە سەدى داگیر کەران 31 ئاب ،16 ئۆکتۆبەر دەیان وێستگەى تر کەئێرە جێگەى باس کردنیان نیە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە