هەر کەسێک لە ئاستى پارەو دەسەڵات خۆى بگرێت میرات گرى نەوشیروان مستەفایە

Monday, 30/03/2020, 7:17


ئەگەر بگەڕێینەوە بۆمێژوو لە هەندێک وێستکە دا زۆر کەسایەتى هەن لەیەک دەچن مێژو ناتوانێت لەبیریان بکات چونکە جێدەستیان دیارە بەردێکیان لەسەر بیناى ژیان داناوە زۆر جاریش ئەو جۆرە مرۆڤانە ڕیچکەیان شکاندوە لێک چونێک لەنێوییاندا هەیە مەرجى ئەو لێکچونەش جێ بەجێ کردنى ئایدیاو بیرکردنەوەو پرۆژەکانیانە کەمن ئەوانەى لەوێستگەکانى مێژوو دا توانیى وییانە سەر جەم ئەجێنداو بیر کردنەوە کانیان بکەنە ئەمرى واقع لەنێو دونیاى مەسیحیەتدا مارتن لۆسەر ئەو ناوەیە کەناتوانى باس لەمێژوى مەسیحیەت بکەیت و ناوى ئەو فەرامۆش بکەیت چونکە ئەو خاوەنى گەلێک بیرۆکەى چاک سازى و گەلێک ئەجێنداى ڕزگارکردنى تاک بوە لە ژێر هەیمەنەى ئایندا وەزۆرجاربەهۆى بیرۆکە بیرۆکە کانیەوە توشى دیالۆگ و موجادەلەو نیقاشی بەرانبەرە کانى بوە وە نەیارە کانى هەمیشە لە بۆسەدا بون بۆى چونکە لەبەرژەوەندى خەڵکى ئیشی کردوە پێی وابوە کەئەو نێردراوێکە بۆ ڕزگار کردنى تاکى مەسیحى و بەرگرتن لەو زوڵم و گاڵتە جاڕى و خراپەیەى کە توشى دەسەڵاتى کەنیسە هاتبو هەر بۆیە قەشەوپەتریاک پیاوانى ئاین بیرۆکەو بیر کردنەوەکانىیان بە هەند وەر نەدەگرت وەڕو بەڕوى دەبونەوە گرفتیان بۆدروست دەکرد لەڕۆژهەڵاتى ناوین ولەدونیاى ئیسلام دا زۆرن ئەو عابدو زاهیدانەى کە دژایەتیان کراوەو شار بەدەربون لەدونیاى سیاسەتیشدا گەلێک ناو هەن کەبونەتە ئەستێرەو نەخشیان بەسەر ژیانەوە جێ هێشتوە بەڵام لەپاش خۆیان هەندێک کەسی هەلپەرست و خۆویست ئەجێنداو بیر کردنەوەو پرۆژە کانیان بەلا ڕێدا بردون مێژو ناتوانێت ناوییان لەیاد بکات چونکە هەمێشە لە گەڵ ئازارو خەمى میلەتە کەیان بون سروشتى خەڵکى سیاسی ودەسەڵات دار بەجۆرێکە خۆى زۆرزۆرلە بەرانبەرە کانى خۆشتر ئەوێت کەس نیە لە 30 ساڵى ڕابردودا نەزانێت سیاسی و دەسەڵات دارانى ڕۆژهەڵات چۆن سامانى ژێر زەوى و سەرزەوى نیشتمانیان تاڵان کردوە بۆخۆیان و خزم و کەسو کاریان هەریەکەیا ن چەند خەباتى کردوە سەعات بەسەعات لەسەر گیرفانو موچەى خەڵکى حیساب کردوەو بەدۆلارى کاش وەرى گرتوەتەوەلەناو کوردیشدا بەهەمان شێوە زۆر بەى سیاسیە کان ئەو نەریتەیان پەیرەو کردوە بەمو لایان لێنەدا وە بەڵام هزرو بیرى مامۆستاى کوردایەتى ڕەوان شاد کاک نەوشیروان پێەوانەى سیاسیە کانى ڕۆژهەڵات و تەنانەت هاوڕێکانى خۆى بو ئەو لەناو کانگاى پارەو سامانەوە دەنگى ناڕە زاى و دەنگى ناى بەرز کردەوە بەڕوى هاوڕێو هاو سەنگەرە کانیداو جارى یاخى بونى دا بەگوێی سەرجەم سیاسیە کانى ئەو نیشتمانەدا کە 30 ساڵ بو چەقی بەستبو ی ن ک و پ د ک وەک برا دەیان خواردو بەشیان دەکرد بەڵام ڕەوان شاد وەک ئەوان نەبو هەمیشە دەیگوت هەرکەسێک بتوانێت لەئاستى پارەو دەسەڵات و ئافرەتدا خۆى نەچەمێنێتەوەو نەکڕدرێت و تەسلیم نەبێت ئیتر لێی مەترسن بەڵام بەداخەوە کێ هەیە بتوانێت خۆى لە ئاستى ئەوانەدا بگرێت بە هاو ڕێ و هاو سەنگەرە کانى خودى خۆشیەوە کێ هە یە سیحرى ئەو شتانە کارى تێنە کات مەگەر تەنها ڕەوان شاد خۆى سەرمەشقی ئەو بیرو هزرو نەریتە بو نەوەک خەڵکى تر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە