ئینگلیز :ئەوە بۆپۆشاکت لەبەر نیە ؟

Tuesday, 10/03/2020, 23:18


غاندى : ئەوپۆشاکەى بەرى تۆ بەشى هەردوکمان ئەکات .
لەگۆشەنیگاى ئەو دوڕستەیەى گفتو گۆى نێوان غاندى وبەرپرسی ئینگلیزیەوە ئەگەر سەیرى هەموتابلۆى سیاسی کوردستان بکەین دەبینین کەدرزى نێوان خەڵک و دەسەڵات داران چەندە گەورەو دور مەودایە ئەوان لەئەنجامى سیاسەتى هەڵەو بەرژەوەندى پەرستى خودى خۆیانەوە ئاگایان لەحاڵى چینى موچە خۆروڕەش وڕوت نیە هەمیشە سەرگەرمى بازرگانى و تیجارەت و کۆمپانیاو بیرەنەوتن .خەڵک یان جەماوەریش هەر ئەوانەى سەرەیان دەگرت بۆدەنگ دان بۆیان تابیانکەن بەبراگەورە حاڵیان لە حەل وەلا دایەو مانگ بۆتە چل ڕۆژ بۆموچە خۆران کاکیشم دەڵێت دەغیلە دابنێن بۆ نەوت کڕین ئاخر برادەرى ڕێنمای کەر بۆدەغیلە جەنابت پێمان دەڵێیت بڕۆن دەغیلە دابنێن تۆدەزانى چین و توێژى وەها هەیە پارەى دەغیلە کەشى پێ نیە تۆخۆت ئەزانى بەم سەرماو سۆڵە یە ئەوەش حاڵى کارە باکەمانە کەڕۆژانە ئیسفادەى ئەوەى لێنا کەین کەئاوى بۆیلەرى پێ گەرم بکەین نەوەک خۆمانى پێگەرم بکەینەوە .بەڕاستى سەیرە قوتابیە کانى باوکى هەژاران ئاوا ڕێنمایمان ئەکەن ؟ دەبو ئێستا جەنابت وەک خۆپیشاندەرێک پیشەوەى خۆنیشان دانێکى جەماوەریت بگرتبایەو هاوارت بکردبا تا دەنگى زوڵاڵت گڕدەبو بەڵام بەداخەوە نەوەک پێشەوەى خۆنیشاندانە کان ناگرن بەڵکوڕێگرن لە پێش جەماوەریش تاوەکو دەنگ بەرز بکەنەوە لەئاست ئەو ناعەدالەتیەى بەرانبەر بەخەڵکى ڕەش و ڕوتى ئەم نیشتمانە دەکرێت .ئەم قسانەى تۆ وەک ئەو پاشایەى لێهات کە پێیان گوتبو میلەت هەڵساوەو برسیەتى ئەویش پێی گوتبون بابچن بسکیت بخۆن .دەسەڵاتى سیاسی هەرگیس پشتى هەژارو کەم دەرامەتى نەگرتوە بەڵام هەمیشە خەڵکى بەکار هێناوە بۆئەوەى نەوەک بەشی خۆى دەست بکەوێت بەڵکو بەشی خۆى بۆخۆى بەشی ئەویش بخۆیت بۆخۆت ئەوەى نزیک بکەوێتەوە لە دەسەڵات هەمیشە خۆى بیردەچێتەوە بۆیە ئەرکە لەوسەر دڵسۆزانى جەماوەر وخەڵکى خۆى لەم دەسەڵاتە بیتە دەنگ و داواى موچەو نەوت و ئاو لانى کەمى خزمەت گوزارى سەرەتای بکات بۆخۆى بۆخەڵکى بۆگشت چین و توێژە کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە