بۆچی بزوتنەوەى گۆڕان نابێت بە ئۆپۆزیسیۆن؟

Saturday, 08/02/2020, 18:56


هەمو خەڵکى کوردستان ئاگادارە کاتێک بزوتنەوەى گۆڕان دروست بو دەنگ و ڕەنگى ئەو بزوتنەوەیە چۆن بو .کادرو هەڵسوڕاوە کانى ئەو بزوتنەوەیە لەهەرکوێ ببونایە سەرى نەشتەری تیژ بون دژ بەناعەدالەتى و نوێنەرى خەڵک بون دەنگى ناڕازى بون زۆر بوێرانە دەستیان دەخستە سەر برینە کان هەرچى ئەندام و لایەنگرى پارتى و یەکێتى بون کونە مشکیان لێبوبو بەقەیسەرى هەمو خۆیان دانیان بەنابوت بون و ئیفلاسی فکرى خۆیاندا دەنا کادرو هەڵسوڕاوى ئەو بزووتنەوەیەش وە ک شَیر نەڕە نەڕیان بو دژ بەنادادى و نا عەدالەتى ڕۆژانە هەردو هێزى دەسەڵات دار وەفدیان دەناردە گردە بەدەستى خاڵى دەگەڕانە وە بەڵام ئێستەو لەم حاڵە دا بە پێچەوانەوە دۆخەکە هەڵگەڕاوەتەوە سەرانى ئەو بزوتنەوەیە چاوییان بەپارەو پول کەوتوە شەریکو خاوەن پشکى گەندەڵى و گەندە خۆرین لەبەر دەرگاى بارە گاکانى پارتى کەوتون سواڵى پۆستو پلە دەکەن بۆیە گۆڕانیان گەیاندە ئەو دۆخە لەناو فەرمانگە کاندا ئەوەى گۆڕان یان هەڵسوڕاوى ئەو بزوتنەوەیە بێت لەکادیرانى پارتى و یەکێتى گوێ ڕایەڵ ترە بۆفەرمانى سەرانى ئەو هێزانەوە ڕێزو حورمەت و کۆیلانە بەرانبەر کادیرو لایەنگرانیان دەنوێنێت وە بەتەپڵى دڕاوى ئەوان هەڵدە پەڕێت چونکە گەروانەکات لایدەدەن بەرپرسی گۆڕان هەیە پلەى مودیر عامە ناتوانێت یاریدە دەرى قوتابخانەیەک دابنێ لێپرسراوى کۆمیتە یەک لە مودیر عام زیاتر دەستى دەڕوات لەسنورى کۆمیتە کەى خۆى سەرانى گۆڕان خوازیش وەک بت دانیشتون خوا خوایانە لێیان نەشێوێت بەرژەوەندیان بکەوێتە مەترسیەوە ئاخر تۆ کە ناتوانى ئیش بکەیت بۆخەڵک مەسئول کۆمیتەوە ناوچە یەک دەستى لەتو زیاتر دەڕوات قسەى لە قسەى تۆ زیاتر ئەڕوات ئەم زەلیلى و ڕسواییە بۆ قبوڵ ئەکەیت؟ بۆکلیلى فەرمانگە کەت نادەیتە لێپرسراوى کۆمیتە یەک ئەو لەجێگەى تۆدەوام بکات؟ بەداخەوە بزوتنەوەى گۆڕان هێندە چاو لە ژێری هێزە دەسەڵات دارە کانە ئەو هەمو سوکایەتى و زەلیلیەى قبوڵە بون بەئۆپۆزیسیۆن پێشنیارێکى زۆر زور باشە بۆ بۆبزوتنەوەى گۆڕان ئەوانەى نایانەوێت ئەم بزوتنەوەیە ببێتە ئۆ پۆزیسیۆن تەنها چاوییان لە بەرژەوەندى و پلەو پۆست و خەمى موچەو ئیمتیازاتى خۆیانە تۆ کەوەزارەتێک یان مودیر عامێک وەردەگرى حەقی خۆتەو کەس بەخێر پێی نەداویت تاوەکو چاو بەرەو ژوریان بیت ببیتە کۆیلەو ئەڵقە لەگوێ یان هیچکام لەخانەى ڕا پەڕاندن وەیان خانەى بەساڵا چوانى گۆڕان ئەوەندەى مەسئول کۆمیتەیەک قسەیان ناڕوات وەناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن کە خیلافی بەرژەوەندى سیاسی یەکێتى و پارتى بێت چونکە بزوتنەوەى گۆڕانیان وەها بچوک کردوە تەوە کەناتوانن نوزەیان لێوە بێت تاوەکو بزوتنەوەى گۆڕان ئۆپۆزیسیۆن بو یەکێتى و پارتى لەئاست کەى ئێن ئێن دا چۆکیان دادا بو چەندین جار تەلەفۆن و زەخت و تەکلیفیان دەکرد کە دەنگى کەى ئێن ئێن کپ بکەن بەڵام نەیان دەتوانى نەیان دەتوانى لەئاست هیچ کادیرێکى گۆڕاندا بەدەنگى بەرز بکۆکن وە قسە بکەن گەندەڵى خزم خزمێنە لە هەر کوێ یەک ببوایە کادیروهەڵسوڕاوانى ئەو بزوتنەوەیە بەبێ سڵکردنەوە ڕو بەڕوى دەبونەوە کەسیش نەیدە توانى لەئاستیاندا هیچ بڵیتت بەڵام ئێستا کادیرو هەڵسوڕاوى ئەو بزوتنەوەیە زۆر زۆر شەرمنانە ناتوانن دان بە گۆڕان بونى خۆشیاندا بنێن شەرم دەکەن دەنگ بەرز بکەنەوە بۆیە ئەرکى قیادەى بزوتنەوەى گۆڕانە هۆکارى ئەم پاشە کشەو شەرمنیە بدۆزێتە وە بەهۆى توێژینەوەى زانستى و لێکۆڵینەوەى زانستیەوە ئەم پانێل َو کۆبونەوەو گرێدانى کۆنگرەو سیمینارانە ئالەتى باشن بۆ دۆزینەوەى هۆکارى ئەو پاشە کشێ و دۆڕاندنە سیاسیە بەڵام دواجار گۆڕان کارى دەبێت لەناو هەناوى ئەو بزوتنەوەیەدا ڕوبدات نەوەک بڕیارو ڕاسپاردەکانى ببنە حیبر علا ورق ئەخیر قسەى ئەوانەى چاودێرى ئەو دۆخەى بزوتنەوەکە ئەکەن وەخەمى هەستانەوەى ئەو بزوتنەوەیە خەمى جدى و جەوهەریان ئەوەیە کەئەو بزوتنەوەیە ببێتەوە بەئۆپۆزیسیۆن ئۆپۆزیسیۆنێکى جدى و کارا ى وەک سەردەمى کەى ئێن ئێن بەهیواین کاربەدەستانى گۆڕان بەگوێی شەقام بکەن ببنەوە بەهەمان هێزى ئۆپۆزیسیۆنى ناو گۆڕە پانى سیاسی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە