ئایا (ی ن ك) بوه‌ته‌پاشكۆی(پ د ك)

Monday, 07/12/2015, 0:44


بۆچی میدیا حزبی وسێبه‌ره‌كان ڕوو ماڵی دیداره‌ كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناكه‌ن؟
بانگهێشت كردنی سه‌رۆكی شه‌رعی پارله‌مانی كوردستان بۆئه‌وروپا هه‌ندێك لایه‌نی توشی شۆك كردوه‌ ،توشی هیستریاكردوه‌.كه‌وتونه‌ته‌ بچوك كردنه‌وه‌ی سه‌رۆكی شه‌عی پارله‌ مان تائێسته‌ش پێیان وایه‌ به‌ری خۆر به‌ بێژنگی نه‌زانی  ده‌گیرێت هه‌رله‌وچوار چێوه‌یه‌شدا به‌پێی چه‌ند زانیاریه‌كی دزه‌ پێكراو بۆناو میدیا كان بنه‌ماڵه‌و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و هێزه‌ی كه‌ كودیتایان كرد به‌سه‌ر پاله‌ مانی شه‌رعی كوردستاندا كردیانه‌ پارله‌ مانێكی لۆكاڵی، له‌چوار چێوه‌ی زۆنێكی دیاری كراودا ته‌كلیفی له‌ میدیا حزبی و سیبه‌ره‌ كان كردوه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارله‌ مان ڕومال نه‌كه‌ن .له‌و مێدیایانه‌ش مێدیا كانی (ی ن ك) بونه‌ته‌ پێشه‌نگ 
ڕووماڵ نه‌كردنی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی پارله‌مان له‌لایه‌ن مێدیاكانی(ی ن ك ) وه‌ جۆرێك له‌ ده‌روێشایه‌تی و پابه‌ند بونی (ی ن ك) ه‌ به‌خواسته‌ كانی (پ د ك) وه‌ پابه‌ند بونی قیاده‌ی (ی ن ك)ه‌ بۆ قیاده‌ كانی (پ د ك)سه‌لماندنی ده‌رویشایه‌تی ونیشاندانی هاو كیشه‌ی ئاغاو كۆیله‌ یه‌ 
 ئه‌م دڵداریه‌ی نیوان (ی ن ك) و (پ د ك ) نیشانه‌و ئاماژه‌یه‌كه‌ بۆ بچوك بونه‌وه‌ی (ی ن ك)وه‌ ته‌سلیم بونی (ی ن ك) به‌ (پ د ك) كه‌ده‌یان ساڵه‌ سه‌ركرده‌كانی ئه‌م هێزه‌ (ی ن ك) كوری كوردو خه‌لكی قاره‌ مانیان به‌كوشت داوه‌ له‌پێناو سڕینه‌وه‌ی ده‌ره‌ به‌گایه‌تی و قه‌بیله‌ گه‌رای و حوكمی پشتاو پشت كه‌ ( پ د ك) نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و بۆچونه‌ ده‌كات 
دواجار خه‌ڵك چۆن ئومێدی به‌م هیزه‌ فشۆڵه‌ی (ی ن ك ) ده‌رۆێشی  (پ د ك) هه‌بێت؟ حه‌ق وایه‌ جه‌لالیه‌ كان ئه‌و پرسیاره‌ له‌ خۆیان بكه‌ن ئایا بۆچی؟ (ی ن ك) ئاوا ملكه‌چی خواست و ویسته‌ كانی بنه‌ماله‌ی شڕه‌خۆری بارزانی بوه‌ ؟ كه‌ ئه‌وان یه‌كه‌م كه‌س بون دژایه‌تی ودوژمنایه‌تی ئه‌م عه‌شیره‌ ته‌ یان كردوه‌ ئێستا بۆچی بونه‌ته‌ كۆیله‌ و ئه‌ڵقه‌ له‌ گوێ یان ؟ هه‌ر كه‌سیش ئه‌ڵێ وانیه‌ ئینكاری ئه‌و مێژوه‌ ڕه‌شه‌ ئه‌كات بڕوات مێژووی ئه‌م دوهێزه‌ بخوێنێته‌وه‌ بزانێت له‌ سه‌ره‌ تادا چ جۆره‌ مێژوو یه‌ك گوزه‌ری كردوه‌ له‌نێوانیاندا ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە