ئێمه‌ دژبه‌هه‌موشتێكی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ین

Tuesday, 29/09/2015, 18:43


سه‌رزه‌مینی قه‌یران مه‌مله‌كه‌تی تابوت دۆزه‌خی ئینسان وه‌حشستان قه‌فه‌زی ڕۆح مه‌مله‌كه‌تی مرۆڤه‌ ده‌مامكداره‌كان ئه‌مانه‌ ئه‌وچه‌مك و ڕسته ‌و وشانه‌ن كه ‌سه‌رله‌ به‌ریان ئه‌كرێت له‌ گه‌ڵ ناوی نیشتمانی ئێمه‌دا به‌كاربێن ،چونكه‌ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ لێوان لێوه‌ له‌ مرۆڤی گرگن و بێمێشك كه‌ چاوییان ته‌نها ڕوكه‌شی شته‌كان ده‌بینێت حساب بۆ پشته‌وه‌ی كاره‌ كان ناكه‌ن
 به ‌وردی دیقه‌ت ته‌فسیر بۆ ڕوداوه‌ كان ناكرێت ،هه‌موشتێك ده‌گوزه‌رێت ئه‌وجا بیرله ‌ئه‌نجامه‌كان ئه‌كرێته‌وه‌. بۆیه‌ دۆخی ئابوری و سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی مرۆڤه‌ كانی به‌م ئاسته‌ گه‌یشتوه‌. (كه‌ هیچ كه‌س متمانه‌ی به ‌ئه‌وی تر نه‌ماوه‌) پەیمان و به‌ڵێن وه‌ك بلقی سه‌ر ئاویان لێهاتوه‌ به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه‌ ناشرین ترین ده‌مو چاو ده‌موچاوی سیاسیه‌ درۆزنه‌ كانمانه‌ 
 ئێمه‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ فێركراوین ته‌نها قسه‌ بكه‌ین گوێ نه‌گرین. هه‌ر یه‌كێك له‌و كۆمه‌لگه‌یه‌ بگریت وه‌ستای قسانه‌، پێی وایه‌ خۆی هه‌موشتێكه‌، ته‌نها له ‌بیری به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسیه‌ كانی خۆیدایه‌. تا ئه‌و كاته‌ مرۆڤ دۆست و دیندارو به ‌به‌زه‌یه‌ و ڕادیكاڵه‌ وئیمانی به‌دیموكراتی هه‌یه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێت، له‌ولاترده‌توانم بڵێم مرۆڤێكی كێوی و به‌رژه‌وه‌ندی خواز و خۆپەرستە. 
ئه‌م دۆخه‌ی په‌یوه‌ندی نیه‌ به‌ بڕوا نامه ‌و ئاینداری وعلمانی و شتی له‌و بابه‌ته‌وه‌، به‌رژه‌وه‌ندی خۆی چی پێویست بكات ئه‌و به‌و ئاراسته‌یه‌ بیرده‌كاته‌وه،‌ هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌وه‌ی بایه‌خی نه‌بێت له‌لای ئه‌وی تره‌، ئه‌وه‌ی حسابی بۆ نه‌كات ڕای جیاوازتره‌ له‌ خودی خۆی هه‌ڵبه‌ت ئه‌م دۆخه‌ش هۆكاری هه‌یه‌ له‌و هۆكارانه‌ی ئه‌و دۆخه‌یان دروست كردوه‌ 
1. لوت به‌رزی سه‌ركرده‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م نیشتمانه‌یه‌ 
2. خۆبه‌زلزانی ڕۆشنبیر و خوێنده‌واره‌ كانه‌ 
3. بچوككردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاسایی و نرخ نەدانه‌ پێیان 
4. نه‌بوونی دیموكراتی وئازادیی ڕاده‌ربڕین 
5. له‌پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بونی هه‌ندێك سه‌رمایه‌داری بێئه‌ته‌كێت وده‌شته‌كی 

چه‌ندین هۆكاری ترن كه‌ لێره‌دا جێگه‌ی باس كردن نین 
بێنرخ كردنی هه‌موشته‌ پیرۆزه‌ كان ونه‌بونی ڕۆشنبیری سیاسی له‌لایه‌ن سیاسیه‌كانه‌وه‌ زۆرترین كاریگه‌ریان هه‌بوه‌ كه‌ وایان له‌ هاو نیشتمانیانی كوردستان كردوه‌ نیشتمان جێ بھێڵن ڕوو له‌ غوربه‌ت بكه‌ن نه‌مانی ئینتما له‌لایه‌ن گه‌نجه‌كانه‌وه‌ بۆنیشتمان ته‌نها سیاسی وكۆمه‌ڵگه‌ لێی به‌رپرسن.
به ‌هه‌موو چین و توێژه‌ كانه‌وه‌ هه‌رچین وتوێژێك له‌لای خۆیه‌وه‌ كه‌مته‌رخه‌م و كه‌م ئه‌زمون و كه‌م ته‌جروبه‌یه‌ بۆیه ‌له‌ دۆخه‌كه‌دا وه‌ها قه‌یران به‌دوای قه‌یراندا دێت، لێپرسراوی یه‌كه‌م سیاسیه‌ فاشیله‌كانن كه‌ ناتوانن چاره‌سه‌ریان پێ بێت بۆئه‌م دۆخه‌ دژواره‌ ئیتر وه‌ختی ئه‌وه‌ هاتوه‌ ئه‌ندامه‌ كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه‌ بیر له‌ داهاتوو بكه‌نه‌وه‌ په‌تی كۆیلا یه‌تی نه‌ریت و حزب بپسێن ئازادانه‌ داوای مافی خۆیان بكه‌ن . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە