نامه‌یه‌ك بۆ ئامه‌دی كاوه‌گه‌رمیانی

Tuesday, 23/12/2014, 12:00


تۆكاتێك گه‌وره‌ده‌بیت به‌ربه‌ریه‌ت و وه‌حشی گه‌ری ده‌ستێك یان گروپێكت بۆده‌رده‌كه‌وێت كه‌پێش له‌دایك بونت باوكتی تیرۆر كردوه‌ تۆكاتێك گه‌وره‌ده‌بیت شانازیه‌كت پێده‌بڕێت كه‌ كه‌م كه‌س خاوه‌نیه‌تی كه‌م كه‌س جورئه‌تی باوكی تۆی هه‌یه‌و ده‌توانێت به‌شێوه‌ی تۆ شانازی به‌باوكیه‌وه‌ بكات دڵنیابه‌ بكوژانی باوكت ئه‌گه‌ر وه‌حشیش بن ئه‌گه‌ر به‌ربه‌ریش بن له‌و جیهانه‌ی دی ده‌بێت باجی تاوانه‌ كه‌یان بده‌ن تۆبه‌ته‌نیا ئێستا كوڕی شه‌ هید كاوه‌نیت به‌ڵكو كوڕی هه‌موو زوڵم لێكراوێكی ئه‌م گه‌ردونه‌یت كوڕی ئه‌و پیرێژن و بابه‌ گه‌وره‌یه‌یت كه‌ڕۆژانه‌ قوتی خۆیان و منداڵه‌ كانیان بازر گانانی خوێنی ڕه‌شی نیشتمان تاڵان فرۆشی ده‌كه‌ن كاكه‌ ئامه‌د باوكی تۆ نه‌له‌به‌رده‌رگای به‌رپرسانداشه‌هید بوه‌ نه‌له‌سه‌ر دزینی قوتی خه‌ڵك شه‌هید بوه‌ نه‌ته‌نكه‌ری نه‌وت كردویه‌تی به‌ژێره‌وه‌ نه‌پاره‌و داهاتی نیشتمانی بۆخۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی لوشداوه‌ نه‌له‌سه‌ر ئه‌وه‌ شه‌هید بوه‌ كه‌ ده‌ست درێژی كردبێته‌ سه‌ر مو‌قه‌ده‌ساتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌دیموكراتی و نه‌عه‌داله‌ت و نه‌ده‌ست درێژی كردوه‌ ته‌ سه‌ر كچان و ژنانی میله‌ته‌ كه‌ت باوكی تۆ له‌سه‌ن گه‌رێك بوه‌ هه‌موو ڕه‌شو ڕوتانی ئه‌م نیشتمانه‌ له‌و به‌ره‌یه‌ن ئه‌و پارێزه‌رو لێكۆڵه‌ری جدی بوو باوكی تۆ سینبولی ئازادی ڕا ده‌ر بڕین بوو باوكی تۆ هاوپشت و هاوخه‌می هه‌ژارانی ئه‌م نیشتمانه‌ بوو دڵنیابه‌ ئه‌و ڕێبازه‌ی بابی تۆ ئه‌و چین و توێژه‌ی كه‌ بابی تۆ به‌رگری لێده‌ كردن گرگنه‌ بچكۆله‌ كان تیرۆریان كرد ئه‌و گرگن و بچكۆلانه‌ سه‌ریان داویه‌تی له‌تاشه‌به‌رده‌كانی قه‌ندیل و هه‌ورامان گه‌ر بیانه‌وێت به‌رگری كارانی ئه‌و توێژه‌ نه‌مێنن
بابی تۆ گڵكۆ كه‌ی ئه‌گه‌ر دوریش بین لێی هه‌میشه‌ له‌دڵماندا یه‌و پیرۆز ڕاگیراوه‌ هه‌ركاتێك ناوی بابی تۆ له‌ڕاگه‌یاندنوو له‌ناو جه‌ماوه‌ردا ده‌برێت جه‌ماوه‌ر خێرا ئه‌وده‌مو چاوه‌ ناشرینه‌ یان وه‌بیر دێته‌وه‌ كه‌ترسنۆكانه‌ ئازادی خوازان شه‌هید ده‌كه‌ن واته‌ بابی تۆ سینبولی شه‌هیدانه‌ 
كوڕی خۆم ئه‌گه‌ر گه‌وره‌ بویت ببه‌ به‌پاریزه‌رو به‌رگریكاری جدی له‌و توێژه‌ی بابت به‌رگری لێكردن هه‌ر له‌پێناو ئه‌وانیشدا گیانی خۆی له‌ده‌ست دا دڵنیابه‌ له‌وه‌ی ئێستا ئه‌و گه‌نده‌ڵ و گرگنانه‌ ی بابی تۆیان شه‌هید كرد ده‌ستیان له‌سه‌ر دلیانه‌ چاودێری وردی تۆده‌كه‌ن كاتێك ویژدانی خه‌وتو یان به‌ئاگا دێت بۆهه‌میشه‌ ئازاریان ده‌دا بۆیه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن بت خه‌ڵه‌ تێنن دونیایه‌ك نه‌خشه‌یان بۆداڕشتویت دنیایه‌ك تۆڕیان بۆته‌نیویت تۆش شێر ئاساو گه‌رمیانی سیفه‌ت ڕوبه‌ڕویان بوه‌سته‌و كۆڵنه‌ده‌یت تاوه‌كو حه‌قی ئه‌م توێژه‌ وه‌رده‌گریته‌وه‌ ببه‌ به‌چقڵێك بۆچاوی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵ سیفه‌تان ڕاسته‌ تۆئێستا بچوكی به‌ڵام له‌وه‌ دڵنیابه‌ بكوژانی باوكت هه‌میشه‌ لێت ده‌ترسن چونكه‌ ده‌زانن سه‌رئه‌نجام ده‌یانده‌یته‌ دادگاو تاماویت دۆسێكه‌ی باوكی شه‌هیدت داناخه‌یت دواجار ئه‌وه‌ده‌بێت كه‌ بكوژانی باكت تۆڕی عه‌داله‌ت ده‌یانگرێت به‌سزای خۆیان ده‌گه‌ن چونكه‌ ئه‌وانه‌ی باوكی تۆیان شه‌هید كرد وه‌ك ماشێنیكن هه‌ر كاتێك ئیشیان نه‌ما ده‌یانخه‌نه‌ زبڵدانی مێژوه‌وه‌ كه‌س به‌رگریان لێنا كات بائێستا ویسكی و شه‌مپانیای گران به‌ها بخۆن چونكه‌ كورد له‌میژه‌ گوتویه‌تی ئه‌وه‌ی سنگ بخوات سنگیش ده‌كوتێ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە