مەسئول لەنێوان سیمبول بون بەساڵا چوندا

Wednesday, 29/12/2010, 12:00


سەیرتان لێ نەیەت گەر بڵێم ئێمە لە هەسارەیەكدا دەژین بەسەدان بگرە هەزاران ساڵى ڕوناكى لەدونیاى دیموكراتى و جیهان گیریو لیبراڵیزمەوە دورین لێرەو لەم نیشتمانەى كە ئێمەى تیادا دەژین بونەوەرێك هەیە پێى دەگوترێت (مەسئول)ئەم بونەوەرە دانسقەو دەگمەنە لە سەر لوتكەى هەرەمێك دایە كەدەكەوێتە سەرو هەموشتە كانى وەك(یاساو دینو نەریت) ەوە ئەم جۆرە مەخلوقە كەزۆر دانسقەو دەگمەنە بە جۆرێك یان مۆدێلێك حوكمدەكات وادەزانێت دەبێت هەموكەس كڕنوشی بۆبەرێت چونكە ئەو فریاد ڕەسو دروست كەرو خولقێنەرى پانتاى خۆش بە ختیە بۆتاكەكانى ئەم كۆمەڵگەیە هەر ئەم مۆدێلە مەخلوقە بەیەك پەیوەندى تلفۆنى لەماوەى چركەیەك یان كەمتردا لێرەو لەم نیشتمانەدا كێى بوێت چۆنى بوێت مرۆڤ دەگۆڕێت وەدەى كاتە سەیر ترین بونەوەریان دەى كاتە خۆش بەخت ترین بونەوەرى ئەم نیشتمانە یان دەى كاتە زەبون ترین وەدەى سڕێتەوە ناهێڵێت گەردێك ئوكسجینیش هەڵمژێت دەبێت لەژێر چاودێرى پاسەوانەكانى دا ئێمە گەردێك هەواى ئازادى هەڵبمژین خۆپیشاندان بكەین بنوسین بخوێنین دەبێت وەك ئەو بیر بكەینەوە چونكە ئەو پیرۆزەو نوێنەرى عەدالەتو مەعریفەو هەموشتە كانە نوێنەرى ئازادى و دیموكراتى و مافی مرۆڤە ئەو شەقامەى ئەوى پیادا دەڕوات دەبێت كونترۆڵ بكرێت لەلایەن هێزە ئەمنیە كانەوە ئەم جۆرە مەخلوقە هەتا ئەو ڕۆژەى دونیابەجێ دەهێڵێت وە ماڵ ئاوایمان لێدەكات دواى خۆیشى پاسەوانەكانى پاسەوانى ماڵە چۆڵە كەى بكەن موچەش لەدەوڵەت وەردەگرن لێرەو لەم نیشتمانە واز هێنان ئیستقالە نوسین نیە ئەگەر توشى نەخۆشیەك بێت یاخود بارى تەندروستى تەواو نەبێت ئەواكلینیكو نەخۆشخانە ى ئەم نیشتمانە جێگەى نیە بۆئەمان دەبێت خێرا رەوانەى دەرەوە بكرێت بە سەدان سەر مەڕى بۆبكرێت بە قوربانى تاوەكو تەشریفى دێتەوە لێرە لەم نیشتمانە دورەدا مەسئول ئەوەندە پەیوەستە بە كورسیە كەیە وە هەتا ئەو ڕۆژەى هەیە لە سەر ئەو كورسیە دانابەزێت هەمونیشتمانیش پاڵپێوە دەنێت دەیدات بە قاچى تەپڵە كێك نەك كورسیە كوەتاماوە لەسەر ئەو كورسیەى دەسەڵات لاناچێت بە دیوێكیشدا حەقیە تى چونكە چونكە گەر ئەو كورسیەى لێسەنیت پێى بڵێیت بڕۆبژى ئەوادەبێت خۆت بیژێنیت چونكە لە گەڕە كەكانى شاردا ون دەبێت وەناتوانێت بژێوى ژیانى دابین بكات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە