بۆچلەى شەهید سه‌رده‌شت..

Thursday, 17/06/2010, 12:00


كوڕێكم دەوێت كوڕى مەیدان بێت بۆجێماوى خۆى پیشەى گریان بێت
بۆگەلو هۆزى قۆچى قوربان بێت لەڕێگەى خەبات ڕاست وڕەوان بێت
(قانع)

پێش هەموشتێك چەپكێك گوڵى سورى ئاڵ پێشكەش بە جوانەمەرگ ترین خونچەى تازە پشكوتى ناودونیاى ڕۆژنامە نوسی خوێنى ئەوگوڵە گەشە بویە ڕوبارێك درەختى ئازادى پێ پشكوت ئێمە لەكوردستان خاوەن چەندین قەڵەمى ئازادوچاونەترسین چەندین سەردەشت لەقوتابخانەبێ پەنجەرەو بێدەرگاكانى كوردستان دا چاوەڕێن لەڕێگەی وتارە زبرە كانیانەوە خەرمانى پڕلە دڕك وداڵى زوڵم بسوتێنن. بازوڵم بزانێت ڕۆژنامەنوس بونەوەرێكى ئازادە هیچ سنورو تولەڕێیەك ناناسێت، بكوژانى سەردەشت ئێوە بزانن گەر سەردەشتێك بكوژن حەلاج ئاسا ئەو بە خوێنەكەى دەمێكە نوسیویەتى (اناالشهید فى سبیل حریە) پێش ئەوەى جێمان بهێڵێت جێگەى دەست خۆشیە برایانى ئێمە لەهەفتەى بێدەنگ نابین زۆر شێت گیرانە یادى چلەى شە هید سەردەشتیان كردەوە لە هەولێرو بە یانیش لە سلێمانى ئێمە باش ئەوە دەزانین سنورى جوگرافیاى كوشتن بەرە بەرە ڕۆژنامە نوسانیشى گرتەوە چونكە ئەوان توێژێكى زیندون بوێرانە دەست دەخەنە سەر زامەكان وڵات دەبێت زۆردەست خۆشیان لێبكرێت نەك بڕیارى قڕكردنیان بدات سەردەشت ئاسا بیان كوژن فیشەك بنێن بەناو دەمیانەوە دەسەڵاتى كوردى هێشتا دەیە وێت پێى بوترێت سنورە كان مەبەوزێنە وەڵامى نوسین بە خوێن مەدەنەوە. بڕوانامەكانمان بەخوێن سورمەكەن.(ئێمە دۆستین دەتان گرێنین ناتان خەنێنین) خوێنى سورى ئەم زوڵمەتە زوبیر ناچێتەوە كاتێك لەودیو دەرگا داخراوەكانى زوڵمەوە بڕیار لەسەر لەناوبردنى گوڵیكى ئەم وڵاتە دەدرێت كەسیش بەتەنگ خوێنە كەیە وە نیە ئێمەش خەم دامان دەگرێت تێدە گەین لێرە لە ناو ئەم جەنگەڵە هیچ جۆرە گرنتیە ك نیە بۆسەلامەتى مرۆڤ مەترسی لەناوچون هەر ڕۆژە بەشێوازو فۆڕمێك خۆیمان نیشان دەدات ڕۆژێك تۆپ باران .ڕۆژێك نەخۆشى ودەرمان و خواردنى بەسەر چوو.ڕۆژێك پەتاو ڕۆژێك تیرۆر ئەمانە هەمو هەڕەشەن لەسەر خەڵكى كوردستان قوربانیانیش یان سەر دەشتە كانن یابە سۆزەى كان یا سۆران یا شێخ ستارن خۆقابیلە منداڵى مەسولە كان بن یان كوڕى ئەوانە بن كە ئامادەن لەپێناو مانەوەى خۆیاندا بست بە بستى ئەم كوردستانە بفرۆشن وەك لە ڕابردودا كردویانەو ئێستاش دەی خۆنو هەمان نەریت دوبارە دەكەنەوە تاوەكو نوێ میران پارێزراو بێت ئێمە نەكوڕى ناو نوێ میران و نەمنداڵى لێپرسراوانین ئێمە منداڵى نێو قوتابخانە دەواجینە كان و گەڕِەكە هەژار نشینە كانین ئەوانەى لە كاتى هەڵبژاردندا شوێنى یارى و گەمە كانمان دە كە نە شوێنى هەڵمەتى هەڵبژاردن بە سەدانو هەزاران دۆلارى ئێمە پڕوپاگەندە دەكەن ئێمەش ڕۆژتا ئێوارێ سەرمان لەئاست قۆندەرە كانتان نەویە و بۆیاخى دەكەین باوكانمان ڕۆژانە بەردەم دەرگاكانتان پاك دە كەنەوە ئەوان نەبن تا قوڕ قڕا گەتان نوقم دەبێت لەزبڵدا ئێمە منداڵى ئەو بەش خوراوانەین كەباو كانمان ڕۆژانە لەناوبازاڕدا عارەق دەڕژێنن سەردەشت هەموشە وێك خەون دەكاتە میوانمان پێكەنین دەخاتە سەر ڕوخسارمان چیرۆكى خۆش مان فێردەكات ئە باڵندە سپیە تان بۆ كوشت خوێنەكەى كوا؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە