کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو سوكایەتی تەلەفیزیۆنی گەلی كوردستان بە بەرهەم ساڵح

Friday, 13/01/2012, 12:00


لە درێژەی ئەو ناكۆكیانەی لە ناوخۆی یەكێتی دا بەردەوامە، تەلەفزیۆنی گەلی ‏كوردستانیش دەستی بە ‏دژایەتی و سوكایەتی د. بەرهەم ساڵح كردوە بەم شێوەیە:‏
سوكایەتی یەكەم: لە ناونیشانی سەرەكی هەواڵەكاندا دال و پنتكەكەی بۆ لێ ئەكاتەوە.
سوكایەتی دووەم: هێشتا ماوەی 15 رۆژیش پۆستی سەرۆكایەتی حكومەت لای بەرهەم ساڵح ماوە، ‏بەڵام بە بریارێكی لاوەند نەوزادی بەرپرسی یەكەمی ئەو كەناڵە، ناوی پۆستی سەرۆكی حكومەتیش ‏لە بەرهەم ساڵح كرایەوە.‏
حیزبێك ئەوە ئاستی پەیوەندی كەناڵەكەی و سەرۆك حكومەتەكەی بێت، ئەبێ ئایندەی بەرەو كام ‏هەڵدێر بچێ؟ با خوێنەران وەڵام بدەنەوە.‏
فەرمون سەردانی سایتی كەناڵی گەلی كوردستان بكەن و بەرهەم ساڵح بە بێ دال و پنتك و پۆستی ‏سەرۆكی حكومەت ببینن ‏
//////////////////////////////////////////
وەڵامێک بۆ تریفە خانم: پەیامنیرمان لە نێو تەلەفیزیۆنی گەلی کوردستان، دەڵێت، ، کە دوای دانانی رەوەند نەوزاد، لەگەڵ ئازاد جوندایانی لە هەوڵی دەرکردن و دوورخستنەوەی سلێمانییەکانن، لە ناو دەزگاکەیاندا، ئەم دوو کەسە هەرچەندە لە سلێمانی دادەنیشن و بە فەرمانی سەرەوەی خۆیان لە ناو مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی ئەم کارە دەکەن، هەڵبەتە ئێمە بۆ کەسێکی وەکو د. بەرهەم شفاعەت ناکەین و ناپاڕێننەوە، ئەگەر د. بەرهەم لە ئاستی ئەو سوکایەتییەدا نەبووایە دەبوو رۆژێک لە ناو ئەو حیزبەدا کاری نەکردایە، ئەو سووکایەتییەی کە بە دکتۆر بەرهەم دەکرێت، کە یەکێکی وەکو ئەرسەلان بایز بە پێچەوانەوە گەورە دەکرێت، داوا لەو بەڕێزەش دەکەین کە ئەم چەند دێڕەی نووسیوە واز لەو جۆرە شتە بچوکانە بهێنێت و بیر لە رێگا چارەیەک بکاتەوە بۆ نەهێشتنی ئەمانە و حیزبەکەیان کە هەموو مێژووی کوردیان ناشرین کردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە