کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوون كردنەوەیەك دەربارەى وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە دەیسەلمێنێ یەكێتی بە تەواوى تەسلیم بە پارتی بووە.

Thursday, 04/06/2009, 12:00


بەشی یەكەم:

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان یەكێكە لە وەزارەتە سیادیەكان، ئەم وەزارەتە لە لایەن پارتی یەوە بە تەواوەتی قۆرخ كراوە، وە یەكێتی بەتەواوى تەسلیم بە پارتی بووە، وەزیر پشكی پارتی یە كە ئاشتى هەورامی یە كەم دەوام دەكات هەموو دەسەلاتەكانى داوە بە سیروان ئەبوبەكر كە بەڕێوەبەرى گشتى پارتی یە لەم وەزارەتە ئەمیش ئەم وەزارەتەى كردووە بە لقی 2 ى پارتی چونكە خۆى ئەندامى لقی دووە بەلام بەڕێوەبەرە گشتی یەكەى یەكێتى كە فەتاح رەحمان هیچ دەسەڵاتێكی نیەو 18 سالە بەڕێوەبەرى گشتى یەوە تەنانەت تاقەتی دەوام كردنیشی نیە وەخۆی لە هیچ شتێك ناگەیەنێ وە هەموو تەنازولێك بۆ پارتی دەكات بۆ ئەوەى لێى ڕازی بن و بیكەن بە موستەشار بە پلەى وەكیل وەزیر.

لەم وەزارەتەدا دەبێت وەكیل وەزیر هەبێـت كە پشكی یەكێتی یە بەڵام پارتی سیروان ئەبوبەكری كرد بە ڕاوێژكار بە پلەى وەكیل وەزیر بۆ ئەوەى وەكیل وەزیر دانەنرێت وەسەیر لەوەدایە كە پارتی كاندیدەكانى یەكێتی دەست نیشان دەكات كە فەتاح ڕەحمان لە سیروان ئەبوبەكر پاڕایتەوە بەڵكوو لاى وەزیر شەفاعەتێكى بۆبكات و نووسراوێكی بۆ بكات بۆ ئەنجوومەنى وەزیران تاوەك و ئەویش بكەن بەڕاویِژكار بە پلەى وەكیل وەزیر وە پێى ووتوە لەمنتان باشتر دەست ناكەوێت و بۆیە سیروانیش وەڵامی ئیجابی بووەو ووتویەتى تۆ هەقت بەسەر هیچەوە نی یە وە لەتۆ باشترمان دەست ناكەوێت چونكە تاك و ئێستا چەندین بەڕێوەبەرم لەناو وەزارەت داناوە تۆ دژایەتی منت نەكردووەو كە دەبێت نیوەى ئەم بەڕێوەبەرانەش پشكی یەكێتی بن كەچی گشتیان سەر بە پارتین، بۆیە بە وەزیر نووسراوێكی بۆ ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە تیایدا داواكراوە فەتاح رەحمان بكرێت بە ڕاوێژكار بە پلەى وەكیل وەزیر لە ڕاستیدا ئەم جۆرە ڕاوێژكارە لە هەیكەلی وەزارەتدا نیە وە بەڕێوەبەرى گشتی چاودێری گشتى و پشكنینى ناوخۆیی پشكی یەكێتی یە سەیر لەوەدایە ئەویش هەر سیروان ئەبوبەكر داواى لە وەزیر كردووە نووسراوێك بكات بۆئەوەى جمیل كە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتی یە بكرێت بە بەڕێوەبەرى گشتى ئەم بەڕێوەبەرایەتیە چونكە جەمیلیش بەهەمان شێوە لە سیروان پارایتەوە .

بەڕێوەبەرایەتى گشتی هونەرى كە پشكى یەكێتی یە دەبێت یان جیۆلۆجی بێت یان ئەندازیارى نەوت بێـت كەچی یەكێتى ئەندازیارێكی شارستانی داناوە سەیر لەوەدایە كار گەیشتە ئەو ئەندازەیەى كە كاندیدەكانی یەكێتیش هەر پارتى دایان دەنێت وە ئەوكەسانەش دادەنێت كە چۆن پارتی بیەوێت وابكەن ئا ئەمە ماناى ئەوە نیە كە یەكێتى بەتەواوى تەسلیمی پارتی بووە؟؟؟؟ .

ئەگەر یەكێتى نەتوانێ لە وەزارەتێكى وەك و سامانە سروشتیەكان كاندیدەكانى خۆیان دابنێن كە پارتی بەتەواوى ئەم وەزارەتەی قۆرخ كردووە جا خەلك چۆن باوەڕ بەم درۆو دەلەسانە بكات كە پارتی سەرۆكی حكومەت دەدات بە یەكێتی.

وەزیر تەنها كارى ئەو گرێبەستە نەوتییانەیە كە لەگەڵ كۆمپانیاكان ئەنجامى دەدات كەهیچ سودێكیان بۆ كوردستان نیە وە بۆتە هۆى دروست بوونى كێشەیەكى زۆر لەگەڵ حكومەتى ناوەند.

ئەم وەزیرە دەسەڵاتى تەواوى داوەتە بەڕێوەبەرێكى گشتى پارتى كە سیروان ئەبوبەكرە، كە وەزارەتەكەى كردووە بە دەزگاى پاراستن زۆربەى زۆرى فەرمانبەرەكانى بەزۆر كردووە بە پارتی وەئەوەى پارتی نەبێـت بەهیچ شێوەیەك هیچ كارێكى بۆ ناكات وە بە كەیفی خۆى بەڕێوەبەر دادەمەزرێنێت لەم وەزارەتە، سەیر لەوەدایە ئافرەتێك بەناوى (ئـ....) كە جیۆلۆجیە كردوویە بە سكرتێرى خۆى وەلە هەمان كاتدا كردوویەتى بە بەرێوەبەرى كانگاكان لەناو وەزارەت وەلەیەك كاتدا دوو پلە مووچەكەشی بەرز كردۆتەوە بەیەك جار چونكە ئافرەتێكى بەرچاوە هاتووچۆى ماڵى دەكات بەدزی یەوە وەخوشكەكەشی هاتو چووى سیروان دەكات وە تعارفی پێكردوون لەگەل سەرباز هەورامی بۆیە سەرباز هەورامی بەهەموو شێوەیەك پشتگیرى لە سیروان ئەبوبەكر دەكات هەروەها ئافرەتێكی تریش بەناوى (ع) دەبرد بۆ سەرباز هەورامی بەڵام ئەم ئافرەتە پاشان گواستراوە بۆ وەزارەتى كارەبا.

پارێزگارى هەولێر (نەوزاد هادى) بەهەموو هێزى خۆى هەوڵی دا سیروان لابەریت بەلام سەرباز هەورامى پشتگیرى لە سیروان كرد لاى نیچیروان بارزانی بۆیە نەوزاد هادى هیچى پێ نەكرا ئەمەش لەسەر دانانى بەڕێوەبەرى مستەودەعى نەوتى هەولێر .

سەیر لەوەدایە كە بەڕێوەبەرە گشتی یەكەى یەكێتی فەتاح رەحمان لەم وەزارەتە بەهیچ شێویەك لە هیچ شتێك بەجواب نایەت تەنانەت سیروان ئەبوبەكر چایچیەكی كردووە بە چاودێر لەسەرى، وە جمیل كە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى یە لە فەتاح خراپتر ماستاو بۆ سیروان سارد دەكاتەوە وەهەردوكیان لێى دەپارێنەوە بەلكو ئیفادیان بكات بۆ دەرەوەى ووڵات وەهەروەها 4 ڕاوێژكاری تر لەم وەزارەتەدا هەن بەڵام سیروان ئەبوبەكر ئەمانەى كردووە بەسفرى پاش فاریزە.

لەبەشی داهاتوودا باسی فەرمانگەكانى سەر بەم وەزارتە دەكەین.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە