بە نەفرەت بن
Friday, 28/11/2014, 12:00
بە نەفرەت بن هەر هەمووتان حکومەتی هەرێم
لە دزی و جەردەیی ئێوە، زیاتر هیچم نەدی
لای خۆتان حکومەتتان هەیە؟ داوەشێن لەگەڵ حکومەتتان
راتب دێتن یان نایە، ئەو هەموو بەرمیلە نەوتە لە کێیە؟
کارەبا بویتە ترافک لایت، ئەو هەموو گلۆپەی سەری ڕەش بۆ پێ یە؟
لە بندیوار و چەلاو خۆرەکانتان، نەمبیستووە کەسیان کوژرابێ
هەر کوڕە فەقیرە دەرواتن، بەرپرسەکان چ پایان پێیە
خۆ کوڕی خۆیان نەکوژراوە، تا بۆیان بکا شین و ڕۆ ڕۆ
گەر مەلا مستەفا مابایە، یەکڕاست دەچوو بۆ پەرلەمان
وێنەکەی خۆی دادەڕی و بە یەکەیەکەتانی دەوت
دەک داوەشێن، دوای ٢٤ ساڵی دکتاتۆری، چیتان کردووە؟
بەس دزو جەردەتان پەروەردە کردووە
شەرواڵپیسن ئێوەی ئیبلس
بۆ حەز و ئارەزووەکانتان، ئافرەتی زۆرتان کردە عەقید
مووچە خۆر هەیە بە ١٢ مانگ
بەقەد یەک عەقید مووچەی نیە
دەبێ ئەمە بۆ لەم هەرێمەدا وابێ؟
هەر کەس بڵێ زمانی پیسە شاعیر
زمانی من، زمانی خەلکی هەژارە
لە سایەی ئێوەی چەلاو خۆر و دز
شەو و رۆژی لێکداوە بۆ پاروە نانێ
زمانی من، زمانی دایکی شەهیدە
ڕۆلەکەی بۆ زۆڵە کوردی وەکو ئێوە کوژراوە
زمانی من، زمانی منداڵێکی بچکۆڵەیە
نەفتیان نییە و لەژێر بەتانی لە سەرما هەڵدەرزێ
پێتان دەڵێم لە بۆ مێژوو
بیر بکەنەوە
تا گەندەڵ بن گەندەڵیتان پێ چار ناکرێ
ئەوەی دز بێ قەت دزی پێ ڕاوناکرێ
چونکە تا دز زۆربێ، دزیکردن لای خۆشتر دەبێ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست