سەرانامە
Monday, 16/09/2024, 9:37
بێهەڵوێست و بێزات و فرەڕوو
دەبەنگ و گەمژە و بێئابڕوو
ئەوان لە دۆڵێ گەلیش لە دۆڵێ
لەگەڵ دوژمن کۆک و هاوڕێ
سەت شاند بۆ سواڵکردنی مووچە
شکۆیان نییە کەسایەتییان پووچە
ڕۆژێ عیراقی ڕۆژێ کوردستانی
پاش دوو ڕۆژ دیاسانەوە عیراقی
نازانم مارمێلکەن ئەمانە یان مارن
خۆیان دۆڕاندووە بێورەن بێدەمارن
مێش لە چاویان شێرە کەر فەیلەسووفە
هەرچەندە ئەم بەراوردە زۆرە و حەیفە
کوردگەلێکی دڵسۆز کوژران بە ئاڵاوە
گوتیان لەگەڵیاندا پەیوەندیمان نەماوە
دەوڵەتی عیراق تاوانێکی دیرۆکییە
خوێنی کورد تیایدا ڕەنگی نەوتییە
کەی تێدەگەین تەنها کوردستانین
ئەوانیش هاوسێمانن برامان نین
ئەی دایکی کوردی جگەرسووتاو
ئەی لاوی کوردی لەخشتەبراو
دەبێ هەموو دیسان لەدایکبینەوە
لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەینەوە
دز و درۆزن و چەتە و ڕێبڕ
دەبێ ئەمانە هەر بکرێن بنبڕ
کارتەکان سووتێنران لەسەر جەستەی نیشتمانمان
هیچ نەمایەوە تەنها ئێسکوپرووسکی شەهیدانمان
هەر ئاوها دەبێت ئەنجامی کارەکانی گێلەپیاوان
کاتێ ئارەزوومەندانە دەبن بە جۆکەری دژمنان
ڕووینەداوە قەت لە مێژووی گەلانی ئەم جیهانە
نیوەی خاکت بدرێتەوە دوژمن ئارەزوومەندانە
ئاخ سەت ئاخ لە دەست بێغیرەتی و ترسنۆکی
هێزی سیاسی بەزی هی سەربازی بووە کلکی
ئایا دەزانی چییە لەدایکبوونەوە
عیسای پێغەمبەر باسی کردووە
بەڵام ئەو مەبەستی لە ڕەڤەنەوە
بۆ کورد دەبێ لە بیر وهزرەوە
زمانمان، ناسنامەمان، نیشتمان
شکۆمەندیمان، سەربەرزیمان
عیراقی، یا کوردستانیبوونمان
دەبێ یەکلاکرێتەوە بڕیارمان
بەسە، تا کەی دڵەڕاوکێمان
ئایا تاکوو کەی دوودڵیمان
تاکوو بێژین ئێمە کوردستانین
بۆچی بێژین ئێمە عیراقین
تووڕی هەڵدەن ئاڵای دوژمنی داگیرکەر
تا کەی بەرکاری نەک شاسواری بکەر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست